group-telegram.com/Honrawey_Meriwan/837
Last Update:
بازەوەختێ ئەم هەبوونە زەڕڕەیەک تامی نییە
ڕێگەکان گشتی ئەپێوی هیچ دەرئەنجامی نییە
خۆزگە سی دی ئەم ژیانەش پڕ نەبایەت وەک دڵم
داخەکەم بەختی بەتاڵم هەر پڕە و خامی نییە
هێندە بوون کفنی نەبوونیی کردە بەر باڵای خەیاڵ
پێکەنینی مەرگ و قاقای گۆڕ ئەوەند سامی نییە
خۆزگە شەو بەر ماڵەکانی هەر بە ڕەنگێ دائەگرت
ئەی عەداڵەت بۆ هەنێ کەس شەو هەیە و شامی نییە
با قەڵەم ساڕێژ بنووسێ بۆ چراکانی زەمان
خوێنەری ئەم شێعرەسادەم تاقەتی زامی نییە!؟
ئەو کەسەی مێوم بە مەستی چاوەکانیا هەڵبژارد
چی بڵێم وەختێ لە بەختی ڕێگەما جامی نییە؟
چۆن تەماشام ڕابهێنم دەس لە چاوت هەڵگرێ؟
باڵی ئەم نیگا بە دەستی باوە ئارامی نییە
ئاشقان، سرتەی نەسیمێ نیشتمانی پێی وتم
خۆشەویستی لێرە بەدوا داوی ئێعدامی نییه
ڕەنگە هەر شێعر و ئەوین بۆ ڕاپەڕین دەروازە بن
تۆ خودا قەت پێم مەفەرموون بەسیە ئاکامی نییە
✍#ئومێد_دادمێهر
https://www.group-telegram.com/us/Honrawey_Meriwan.com
BY مەریوانشیعر
Warning: Undefined variable $i in /var/www/group-telegram/post.php on line 260
Share with your friend now:
group-telegram.com/Honrawey_Meriwan/837