group-telegram.com/KurdistanTechnic/273
Last Update:
💬 وێڕای سڵاو و ڕێز بۆ ئێوە بەشداران و بەکارهێنەرانی هێژا
✳️ بەڕێزان و بەکارهێنەرانی هێژا،
بە پێویستمان زانی ( ڕوونکردنەوەیەک بخرێتە بەر سەرنجتان)
هەر وەک ئاگادارن چەند ڕۆژ پێش تووشی کێشەیەکی تەکنیکی کە زۆرتر دروستبوونی ئەو کێشەیە ڕووی ئاراستەیی ( بەڕێوەبەریی هەندێک لە کۆڕەکان کە ناگەنە پەنجەکانی دەست!) دەبێتەوە، گلەیی و گازندەمان هاتە سەر. بۆ ڕوونکردنەوەی ئەو بابەتە پێویستە بڵێین.
بە هۆیی ئەوەیی لە بەرهەمەکانی پێشووترمان نۆژەنکردنەوەمان بەڕێوە برد. پاش تاقیکاری تۆکمەیی ئەو ڕۆباتانە بە کۆدی نوێوە خرانە بەردەستی بەکارهێنەرانی کوردستان تەکنیک. بەڵام بەداخەوە بەهۆی نا شارە زایی و کاراکردنی چەند بەشی هەستیار لەو ڕۆباتانەدا کە پێشتر لە کۆڕەکان دامەزرابوون. بەشدارانی ئەو کۆڕانە لە کۆڕ دەردەکران.
بەڕێزان و بەکارهێنەرانی هێژا!
بۆ جارێکی دیکە بە داخبوونی خۆمان لەو بارەوە ڕا دەگەنێنین و دووپاتە و چەند بارەیی دەکەینەوە، ئێمە بەرپرسیار نین لەوەی لە کۆڕیی ئێوە چۆن ڕێکخستنەکان بۆ ڕۆبات چالاک دەکەرێن!
کاتێک ڕۆباتی کوردستان تەکنیک بە هەر کۆڕێکەوە زیاد بکرێت وەک دەفتەرێکی سپی وایە کە هیچ بەشێکی قوفڵ یان چالاک نییە ئێوەن بڕیار دەدەن و ڕێکی دەخەن کام بەش قوفڵ یان کراوە بێت.
ئێمە هەمیشە گوتوومانە ئەگەر پێویستتان بە ڕێکخستنی ڕۆبات هەیە یان پێویستیتان بە هاوکاری و یارمەتی هەیە ئێمە بەردەوام لە خزمەت هاوکاریکردنی ئێوەداین و ئەگەر دە جاریش بچینە کۆڕێک بۆ هاوکاری یان لە پی وی خۆمان وەڵام بدەینەوە دیسان نە ماندوو دەبین و نە لەژێر باریی بەرپرسیارەتی سەرشانمان شان خاڵی دەکەین.
کەوایە تکایە، تکایە بۆ ڕێکخستنەکان لە ئێمە، لە ڕێنمایییەکانی ئێمە یان لە کەسانی شارەزا کەڵک وەرگرن.
بەهەر شێوە ئێمە وەک پێکهاتەکەمان دەستمان لەسەر یەک دانەنا و چڕتر لە جاران کاتمان دانا بۆ کۆد نووسی ڕۆباتێکی نوێ. بەو هۆیە نەماندەتوانی نەوژەنکردنەوەکان بخینەگەڕەوە کە هیچ کێشەیەک بۆ ئەو سەدان کۆڕانەی ڕۆباتەکانی تێدا چالاکن و نەماندەزانی کام کۆڕ کام بەشی هەستیاری چالاک کردووە تا داتابەیسەکەی سفر بکەینەوە.
بۆیە قۆڵمان لێ هەڵماڵی و بەرهەمێکی نوێ و سەددا سەد کارامە کە هەموو نۆژەنکردنەوەکانی ئێستایی تێلێگرامی تێدا جێگیرکراوە بخەینە گەڕ.
بە زووترین کات
.
☀️ کوردستان تکنیک تەنیا ناوێک نییە، تێکۆشانێکە، بەردەوام!
BY پێگەی ڕۆباتی کوردی | 🇹🇯کوردستانتەکنیک

Share with your friend now:
group-telegram.com/KurdistanTechnic/273