Telegram Group Search
*قال سلمة بن كهيل: كان يقال شهر شعبان شهر القراء.*

▪️وكان عمرو بن قيس إذا دخل شهر شعبان أغلق حانوته وتفرغ لقراءة القران*

*▪️قال أبو بكر البلخي: شهر رجب شهر الزرع، وشهر شعبان شهر سقي الزرع، وشهر رمضان شهر حصاد الزرع*

پێشینانمان ڕەحمەتی خوایان لێ بێت مانگی شەعبانیان ناو نابوو مانگی قارئەکان ..چونکە زۆرترین قورئانیان تیا ئەخوێند بۆ خۆ ئامادە کردن بۆ مانگی ڕەمەزان.

ئەمرۆ یەکەم ڕۆژی شعبان بوو، هەوڵ بدەن زۆرترین قورئانی تیا بخوێنن و، زۆرترین ئیستغفار بکەن.

*بۆ ئەوەی لە ڕەمەزان خوای گەورە تەوفیقمان بدات و زۆرترین ئەجر و حەسەنات کۆکەینەوە و بچینە ڕیزی براوەکان.*
سەکینەت 💚
ڕەخنە و پێشنیارم زۆر پێ خۆشە، خۆ گەر شتێک هەیە و ئەتەوێ بە وتنی گەورەم بکەیت و حەزیش ناکەی ناوت لای من دەربکەوێ، ئەوە فەرموون گەورەم بکەم، (ناوتان لای من دیار نابێ) http://www.group-telegram.com/SY8Bot?start=1bG1hSGSi1
انجا ببورن تو خوا، ئەوانەی بۆ ئێرە پەیامێکتان ناردووە و هێشتا وەڵامتان وەرنەگرتووە، ئەرک بکێشن و نامەکەتان کۆپی بکەن و بینێرنەوە، نامەکان زۆر بوون و لێم تێکەڵ بووە، نازانم وەڵامی کام نامانەم نەداوەتۆ ....
گەورەترین بێبەش و خەسارەتمەند ئەو کەسەیە کە تاوان ئەنجام ئەدات، پاشان هیچ پەشیمانییەک نایەت بە دڵیدا، چونکە پەشیمانی تەوبە بەدوای خۆیدا ئەهێنێت و ڕێگری ئەکات لە دووبارە ئەنجامنەدانەوەی ئەو تاوانە.

الشیخ الطریفی
خوای گەورە ئازادیکا
هەم ئێوە پێویستتان بە پشوویەکە لە دەس من😅

هەم منیش پێویستم بە وەستانێک و خۆ ئامادەکردن و تازەکردنەوەیەکە، جا پلان وەستانە تا دوای ڕەمەزان، گەر هەستم کرد لە ڕەمەزان کەلێنێک هەیە و ئەرکە لەسەرم پڕی بکەمەوە ئەوە ئەو کات گەر خوا تەمەنی باقی دابوو ئەگەڕێمەوە، خۆ گەر کەلێنیش نەبوو، بۆ جەژنە پیرۆزە دێمۆ ان شاء الله😅

دوعا وەکو هەموو کات ئامانەتە لەنێوانمان
والسلام علیکم ورحمة الله
ئەو خەم و کۆستەی ئەیبینن، نە بۆ دەسەڵاتدارێکە، نە دەوڵەمەند و زانا و دەرمانسازێک، تەنها دەرەنجامی ئیمان و ئەخلاق و ئەدەبە!

ئاخر زۆر گەورەیە، لەزەمەنێکدا، کە دەمی زۆرینەی پێشکەشکاران، پڕە لەقسەی سوک و ناشرین و بازاڕی و ڕووی مەجلیس نەبوو، تۆ ئەوەندە بە ئەخلاق و ئەدەب بیت، هەموو خێزان بتوانن، پێکەوە بەدیارتەوە دابنیشن!
کفی بالموت واعظا ........

انا لله وانا الیه راجعون ...
لەو بڕوایە نیم تاکە کەسێک هەبێ ڕقی لێی بوبێت، هەم هەموو داخ و ئەسەفە بۆی، نیشانەی بوونی ڕازێکی پەنهانە لە نێوان کاکە وریا و خوای گەورە ...
شەرابە ئاکامی مردن
پێی ئەگەی نۆشی ئەکەی
خاک بەسەر خۆڵت بە دامان
بۆ فەرامۆشی ئەکەی

مردنە ساتێ لە پڕ دێ
گۆڕی تەنگە و تارە جێت
فیطرەیە باوەڕ ڕووناکە
خۆت بۆ خامۆشی ئەکەی

شێخی گەورە .....
کفی بالموت واعظا ....
بَلۡ تُؤۡثِرُونَ ٱلۡحَيَوٰةَ ٱلدُّنۡيَا
وَٱلۡأٓخِرَةُ خَيۡرٞ وَأَبۡقَىٰٓ

قیامەت و بەدەستهێنانی بەهەشت چاکتریشە، بەردەوام و نەبڕاوەشە، هەر بەراورد ناکرێ لەگەڵ ئەم تەمەنە کورتەی دنیا ....
ئەم پۆستەی کاکە وریا زۆرترین دەنگدانەوەی هەبوو دوای ڕووداوەکە

پەیام:
ئاگادار پۆستەکانتان بن ئاممان، دوای مردن لێ ئەدرێتەوە بۆتان، وریا بن، ئاگادار بن، بە حەزەر بن، هەم لە دنیا و هەم لە قیامەت لێ ئەدرێنەوە ئەوەی وا پۆستیان ئەکەین ....
یەک شتێکیش:
وەک چۆن حەزەر ئەکەن لە پۆستێک کە ناتانەوێ دوای مردن خەڵک بیبینێت، یان لە قیامەت بۆت لێ بدرێتەوە

ئاوەهاش وریای داوی ڕیا بە، پۆستێک مەکە کە بۆ ئەوە بێت دوای مردنت خەڵک وەکو وەسف باست بکەن!

دواجار سڕڕەکە ئیخلاص و بۆ خوا کردنە، گەر تیاتا نییە، نە خۆت ماندوو بکە، نە خۆشت تووشی ئەو شیرکە بچووکە(ریا) بکە کە هەموو کردەوەکانت بەتاڵ ئەکاتۆ ....
والله جا حەقی هەموو پێکەنینەکانی لێ کردینۆ ....💔
وە ئەم جۆرە مردنانە ئاوێنە و فلتەرێکی زۆر باشە بۆ ئەوەی بزانیت کە دڵت نەرمە و تروسکایەکی تیا ماوە یاخود وەک بەردی لێ هاتووە !!؟

جا سێریکی حاڵی ئەو ڕۆژەت بکە کە ئەمانە دەبینی و دەبیستی ، بزانە بە هەمان شێوازی ژیانی ڕۆژانی ئاسایی بەڕێی دەکەیت !؟!
بزانە هەر ئاسایی پێدەکەنیت و دڵت خۆشە بە دونیا !؟!
تەنها سەرەخۆشیەکی سارد و سڕ و ڕواڵەتی دەکەیت و تەواو !؟!
کە ڕۆشتیتەوە ماڵەوە بە ئیسراحەت نانت پێدەخورێت !؟!
هەست بە هیچ قوڵپەی گریان و ئازارێک ناکەیت لە دڵتدا !؟!
ئەی بەخۆتدا ناچیتەوە و گەرم و گوڕتر نابیت لە عیبادەتەکانت !؟!


ئەگەر وەها نیت !!! زوو فریای دڵت بکەوە و زۆر بەپەلە خەمێکی بخۆ تا لەوە ڕەقتر نەبووە .
جوملە بەناوبانگەکەی کاکە وریا
کە خستبوویە سەر زاری ئێمەش
«با گوڵە بێتۆ لە کانی»


ئیتر
بە گوڵە بڵێن با نەیەتەوە
هەر لە کانی بێ و سەر نەداتەوە
زۆر کاتیش‌ بیرهێنانەوەیەکی کۆن، چاکترە لە وتنی نوێیەک!

پەیام:
پیاچوونەوەیەک بە ئێرا بکەن گەر بە شایەنی کاتپێدانتان زانی، شتانێکی تیا ئەدۆزنەوە سوودی بۆتان ئەبێ ان شاء الله ....
لەوێش هەبن، کێ چوزانێ، ڕەنگە بە هۆی پۆستێکەوە، لە ناخەوە یەکێکتان دووعای ئازادبوون بۆ شێخ بکەن و، دووعاکەت گیرا بێت و خوای گەورە ئازادی بکات ...

https://www.group-telegram.com/shexturaifi77
سەکینەت 💚
لەوێش هەبن، کێ چوزانێ، ڕەنگە بە هۆی پۆستێکەوە، لە ناخەوە یەکێکتان دووعای ئازادبوون بۆ شێخ بکەن و، دووعاکەت گیرا بێت و خوای گەورە ئازادی بکات ... https://www.group-telegram.com/shexturaifi77
خۆ گەر بە من بێت، خۆم یەکلایی بکەمەوە بۆ تەنیا گەیاندنی پەیامەکانی شێخی بە ناحەق زیندانیکراو، لەوەش دڵنیام پڕکردنەوەی کەلێنێکی گەورەیە و، واز لێرە و خانمانی سەکینەتیش بهێنم، لێ بە داخەوە واقیع بەو هەموو کەلێنەی دیکەوە ڕێگرە و، داوای هەوڵی زیاترم لێ ئەکات بۆ خزمەتکردن هەم لێرە، هەم بە خانمانی سەکینەتیش.

جا لە ئێوە دووعای خێر و ئاسانکاری و ئیخلاسمان ئەوێ ....

اللهم استعملنا ولا تستبدلنا

وابزانم کەمترین کاتیش داوای ڕیکلام و شەیرکردن و ئەو شتانەم کردووە، لێ ئێسە ئەڵێم گەر بتوانن لینکی کەناڵەکەی شێخمان بنێرن بۆ دۆست و ئازیزانتان ان شاء الله ئەبنە خاوەنی ئەجرێ زۆر و گەورە.

منیش چومەوە سووچە بێدەنگییەکە، لێشم ببورن کە تەنیا لێرە بێدەنگیم هەڵبژاردووە و لە خانمانی سەکینەت کەم کەم بەردەوامم و خانمانی ئەوێ بەدەس زۆر بڵێیم گیریان خواردووە😅

ئیدی جارێ لێرە والسلام علیکم
2025/02/23 22:38:06
Back to Top
HTML Embed Code: