کوردستان / Kurdistan
ھیچ گیانی نەمابوو دەتگوت دابێژ دابێژیان کردووە بەلام لە ترسی سەید سمایل نەیدەوێرا ھیچ بڵێ ھیچ ئاخ و ئۆفێک بکات ھەتا نەیدەتوانی قسەش بکات ھەر بەسەرو بە ئیشارەی سەرو دەموچاو سەید سمایلی حاڵی دەکرد کە ھیچ نیەو من زۆر باشم دەترسا نەکوو سەید سمایل بیکوژێ ھەر دەیکووت…
سەید کردوو تێر تێر ماچی کرد٠ کەسوکاری ماڵە کاک برایم ماڵە سووڵتان مەلا ئەو ماڵەی کە کوڕێکیان مردبوو یەکیشیان ئەوی ڕۆژێ شەھید بوو خزمێکیشیان کوژرا دەستیان لە ئەستۆی سەید کردوو ڕایانمۆسی و گووتیان ئەو شەڕەی ئێوە کردتان کـــەس نەیکردووە ، ئێستا ھەروا نازانین کە کوڕمان شەھید بووە یان مردوومان لێ مردووە دەستان خۆش بێ٠ سەید پێی وانەبوو کـــە ئاوا ڕێزی لێدەگرن ، چاوی پڕ بوو لە ئاوو کوڵی گریانی ھەستا وایزانی خەڵک بەو ھەموو کوشت و کوشتارەو ماڵوێرانیەی کـــــە ڕوویدا بە نەعلەتی دەکەن ئەو ھەروا لەگەڵ خەڵکەکە بە قسان بەدەم ڕێگاوە دەڕۆیشت گوێی لێبوو کە دەیانگووت بایز شەھید بووە جەنازەکەیان بە دوای ماشێندا ڕادەکێشا، پاسدار زۆریان لێ کوژرابوو بۆ ئەوەی خەڵک نەزانن و نەیبینن ھەندێک لە جەنازەکان بەدزیەوە لە ماشێنیان داویشتن و بەڕێیان دەکردنەوە٠ پاشان ھەموو ئەو خەڵکە بەرەو لای مزگەووت ڕۆشتن و تەواوی خەڵکـی دێ لەوێ کۆبوونەوە ، لەوکاتەدا عوسمان و سولەیمان پەیدا بوون لەوەی کە نەیانزانی بوو ئاوا شەڕ بووە و نەیانتوانی بوو بەشداربــن ھەستیان بەکەمی و سەرشۆڕی دەکرد زۆر ناڕەحەت بوون ، ھەر لەوێ تفەنگەکانیان بە عەرزێدا داو دوایە سەید سمایل چوو بــۆ لای کەرێزەکان کە ئەندامانی ڕێکخراو لەوێ بوون ئاگاداری ئەو شەڕە نەبوون لە کەرێزە ھاتنە دەرێ و ئەوانیش بە دیتنی سەیدو بیستنی ئەو شەڕە قارەمانانەیە زۆر بەداخ بوون کە نەیانتوانی بوو بەشداربن٠ لەوکاتەدا لەناکاو مامۆستاکانی مەدرەسە پەیـــدا بوون و ھاتن شوێنی ئەوان لە دەرەوەی ئاوایی بوو بەسەر ئەو شەڕەدا دەیڕوانی ، ئاگایان لە تەواوی ئەو شەڕە ببوو دیتبوویــان کە چۆن سەید وەک ھەڵۆ دادەھاتە سەر جاش و پاسدارەکان و ئەوانیش لەبەری ھەڵدەھاتن ،سەید لەوەی کە درۆی لەگەڵ کردبون
پێی خۆش نەبوو بیانبینێ ھەر خۆی لێ دەشاردنەوە٠ کچەکان ھاتنە لای سەید سمایل و لەناو خەڵکەکەدا لە ئامێزیان گرت و تێر بەخۆیانەوە گوشی و قامکی دەستیان یەک یەک ماچ کرد،و ، یەکیان گووتی بابم بەقوربانت بێ ئەتۆ بۆخۆت گووتت ٣٠٠ کەســـین بەڵام ئەشەدوبیلا ٣٠٠ کەس زیاتر بوون٠ سەید سوور ھەڵگەڕاو پێکەنی و نەیدەزانی بڵێ چی ٠ لەوکاتەدا جەلال بە گیانی پڕ لە زام و برین و خوێناویەوە ڕووی لە سەید کردوو گووتی نامکوژی ؟؟ سەید سمایل پێی سەیر بوو گووتی بۆ ؟؟ جەلال گووتی خودا شاھیدە ناتوانم تەکان بخۆم ئیدی جەلال لەوێ بە عەرزێدا کەووت٠ تراکتۆریان ھێنا جەلالیان لە پەتوو پێچاو لەناو ترێلیدا تخێڵیان کرد٠ سەید سمایل و پێشمەرگەکانی دیکە سوار بوون و تراکتۆر وردە وردە بەناو خەڵکیدا تێپەڕی ، نیگای گەش و پــڕ لـە ھیوای چاوەکان لە سەید سمایل ڕامابوون ، پیرێژنێک سەری بەرز کردەوە و ڕووی لە ئاسمان کردوو لەبەر خودای پاڕاوە بۆ سەلامەتــی ئەو دۆعای کرد، مامۆستای قوتابخانەکە دەستی لە گیرفانی نابوو ، نامەکەی سەید سمایلی لە دەستیدا دێناو دەبرد و پێدەکەنی
سەید زۆری برسی بوو لە پشت تراکتۆریدا خەریکی نان خواردن بوو ، لە تەنیشتی جەلالیان ڕووت کردبۆوە بەڕێوە خەریکی پاک و خاوێنی برینەکانی و دەرمان کردنی بوون٠ وەڕێکەووتن ئەو شەوە بەرەو ئاوایی قەمتەرێ و بۆ بەیانی بەرەو ئاوایی قزڵجە چون ھەتا لەناو ھاوڕێیاندا کەمێک بحەسێنەوە ، لەوێش ڕا جەلال بۆ نەخۆشخانەی حزب بەڕێکرا٠ شەو نووستن بەیانی دیسان دوژمـن ھێرشی ھێناو لە تەواوی بەرزایەکانی ئاواییەکانی قۆڵغەتەپەو میرەدێ و خاڵدەلیلدا شەڕێکی قورس دەستیپێکرد بەڵام ئەوجار سەید سمایل بە تەنیا نەبوو ھەتا سەعاتی ٣ی پاش نیوەڕۆ دوژمن لەھەموو بەرەکانی شەڕدا تێکشکێندران٠
پێویستە بڵێم سوودم لە کتێبەکەی کاک قاسم قازی وەرگرتووە بۆ ئەم یاد کردنەوەیە ٠
ــــــــــــــــــــ
لاوەکان ،، خوێن گەرمەکان ،، تازەپێگەیشتووەکانی کوردستان ،، پێویستە لەسەرشانتان ئێوە ھەموو شەھیدەکان و قارەمانــــە زیندوەکان بناسن و بزانن ئەم شۆڕشە ھەروا سووک و ھاسان ھەتا ئێرە نەھاتووە ،، دنیایەک ماڵوێرانی و ماندووبوون و خوێن ڕشتن و فیداکاری بۆ دراوە ،، پێویستە بۆداھاتووی خۆتان و گەلەکەتان دەرس و ئەزموون لەم شۆڕشە خوێناوییەی پێش خۆتان وەربگرن ،، چونکە لە داھاتوودا ھەر ئێوەن خاوەنی ئەم کوردستانەو ھەر ئێوەن کە دەبنە ڕێبەرو پیاوانی سیاسی و قارەمانانــی وڵات و فەرماندەرانی شۆڕشی نەکوژاوەی ئەم خاکە داگیرکراوە ، نابێ ئیجازە بدەن سەنگەرەکانی شەھیدان و پێشمەرگە چۆل بێ و چەکی شەھید بکەوێتە سەر زەوی ھەتا ھەموو ئاوات و ئامانجەکانی گەلەکەمان و وڵاتە داگیرکراوەکەمان دێتە دی٠
بژی پێشمەرگە باسکی بەھێزی گەل ،،،، ئەم یادو بیرەوەریانە درێژەیان ھەیە٠
✍#شۆڕش_ئەسەدزادە
🔹بەستەر بۆ ئەندامبوون لە کاناڵی 👈کوردستان
💬
@Rojhalati_kurdistan1324

Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بهیانی پێمــــــــدەڵێ خێرا بە هەستە
شنەی نەرمی بەهارە وگوڵ بەدەستە
بە چاو بڕکێ دەڵێ پێم ،دەفـری بادە
دە هەستە مــەی بنۆشە، ڕامەوەستە
#سووتاو
دیزایـن و ڕێکخستن: غەمگیـن
گۆرانی :هادی باوان
بەستەر بۆ ئەندامبوون لە کاناڵی 👈کوردستان
💬
@Rojhalati_kurdistan1324
شنەی نەرمی بەهارە وگوڵ بەدەستە
بە چاو بڕکێ دەڵێ پێم ،دەفـری بادە
دە هەستە مــەی بنۆشە، ڕامەوەستە
#سووتاو
دیزایـن و ڕێکخستن: غەمگیـن
گۆرانی :هادی باوان
بەستەر بۆ ئەندامبوون لە کاناڵی 👈کوردستان
@Rojhalati_kurdistan1324
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
خاک،
توانای کۆچی نییە.
ئەوەیە ڕازی مانەوەی هەمیشەی من
لەم وڵاتەدا
"مارف ئاغایی"
لەگەڵمان بن له کاناڵی تێلێگڕامی کوردستان
👇👇👇
•~🍃🌸🌼🍃~•

ئەم پۆستە لەسەر بنەمای گریمانەی ئاگربڕی شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران نووسراوە! وای دادەنێم فێڵ نیە و لانیکەم لەم قۆناغەدا لایەنەکان پێی پابەند دەبن. شا لەو ئاگڕبڕە لەرزۆکە!
لەم شەڕەدا دەرکەوت کە هێزی کۆماری ئیسلامی لە چ ئاستێکدایە؛ بەربڵاویی نفووزی ئیسرائیل و ناکارایی سیستمی هەواڵگری و ئەمنیەتیی ڕێژیمان دیت، سیستەمی پەدافەندییەکەی تا ڕادەیەکی زۆر و زوو لە کار کەوت. بەڕای من گەورەترین زەڕبەیەک کە ڕێژیم بەری کەوت، نەمانی "بازداردندگی" و پارێزراوی و هێزی ڕێگریکردنیەتی لە هێرشی دەرەکی. ئەمە مەترسیی گورز و هێرشی دەرەکی وەک شمشێری داموکلس لەسەر سەری دەهێڵێتەوە.
خاڵێکی گرینگ ئەوەیە سەروەریی ئێران لاواز بووە و ئێران ناتوانێ بیپارێزێ؛ ئاسمانی ئێران تاڕادەیەکی زۆر وەک ئاسمانی لوبنان و ئەم وڵاتانەی لێ هاتوە کە هەر کات ئیسرائیل بیەوێ، فڕۆکە جەنگییەکانی دەچنە ئاسمانی ئەو وڵاتانە. ئەوەی کە چۆن "بازدارندگی" خۆی بە دەست دێنێتەوە و چەندە دەتوانێ، پرسی سەرەکییە.
کۆماری ئیسلامی لەدوای ئەم شەڕە (ئەگەر کۆتایی هاتبێ) هەمان کۆماری ئیسلامی پێش شەڕەکە نیە. دەرکەوت هێزەکەی ئەوە نیە کە ئیدیعای دەکرد، زۆر لاوازتر لەوە دەرکەوت کە خۆیان باسیان دەکرد. ڕێژیمێکی لاواز کە ئاسمانەکەی بێبەرگرییە.
لەم شەڕەدا دوو شت یارمەتیدەری کۆماری ئیسلامی بوو: یەک) هێزی مووشەکییەکەی، بە هەموو ئەو کەمایەسی و لاوازی و قسانەی لەسەری دەکرێن و بە کردەوەش دەرکەوتن. دوو) هێرشی ئیسرائیل هەستێکی ناسیۆنالیستی لەنێو ئێرانییەکان دروست کرد و وایکرد هاوکات لەگەڵ شەڕ، ڕانەپەڕن. هەرچەند ئەگەر شەڕ درێژەی هەبا، ئەگەری سەرهەڵدانی خەڵک هەبوو.
ئەگەر شەڕ درێژەی نەکێشا و ڕێژیم نەڕووخا، زیاتر هی ئەوەیە ئەمریکا و ئیسرائیل نەیانویست.
لایەنی سەرکەوتووی ئەم شەڕە ئیسرائیل و ئەمریکان. ئیسرائیل بە بەشێکی زۆر لە ئامانجەکانی گەیشت. بە ڕوونی دەرکەوت کە تەکنەلۆجی چەندە دیاریکەرە و ئەو لایەنەی تەکنەلۆجی پێشکەوتووتری هەیە لە شەڕدا زاڵە.
کۆتایی هاتنی ئەم شەڕە نابێ خەڵک بێهیوا بکا. دەکرێ ئەم لاوازبوونەی ڕێژیم دەرەتان و بەستێنێکی لەبارتر بۆ خەباتی خەڵک بڕەخسێنێ. کۆماری ئیسلامی غروری شکاوە و وەک دەینواند، ئەو هێزەی نەبوو. ئەمە ورە و جەسارەتێکی زیاتر بە خەڵک دەدا. کۆماری ئیسلامی لە هەموو بوارەکاندا کێشەی گەورەی هەیە و لە بنەڕەتدا درێژەدان بە ڕەوتی هەیی، نامومکینە.
کۆتا قسەم ئەوەیە کە ئەگەر شەڕەکە بوەستێ، دەبێ چاوەڕێ بین لە دانوستاندا چەندە پاشەکشە بە ئێران دەکەن و ئیمتیازی لێ وەردەگرن. ئیتر بۆ ئیسرائیل و ئەمریکا کاتی چنینەوەی بەرهەمەکانی شەڕە.
✍️حەسەن شێخانی
🔹بەستەر بۆ ئەندامبوون لە کاناڵی 👈کوردستان
💬
@Rojhalati_kurdistan

من نیشتمانێکم هەیە لە
#هیچ_نیشتمانێکی تر ناچێ
لە #هیچ_گریانێکی تر ناچێ
لە #هیچ_سووتانێکی دی ناچێ...

لەیلا فەریقی [ گوڵەباغ]
لەیلا فەریقی
ئەمن ڕەگێک بووم ڕەگی گوڵەباخ
وا بووم، سروشتی، لە داوێنی شاخ
با هەڵی کەندم، با هەڵیگرتم
دەریا بە دەریا دنیای پێ گردم
فڕێ دام لە ناو دڕک و داڵستان
جەرگم هەڵتۆقی لە تاو کوردستان
ئێستاش دەترسم ئاوارە بمرم
لەشم چقڵ بێ، گوڵەباخ نەگرم
بۆن و بەرامەم نەگاتە یاران
جوانیم نەبینن بووری دڵداران
هۆزار لە دیارم فرمێسک نەڕێژن
سترانی ئەوین بە دڵ نەبێژن
یاران، هۆزاران سوێند بێ بە ژیانم
عشقی ئێوەیە هەواری گیانم
یادی ئێوەیە سڕڕی مانەوە
خەمی ئێوەیە هۆی ژیانەوەم
ئێوە دوور نین لێم لە ناو دەماران
خوێنن، خرۆشن لە شەوی تاران
گەر لە دووریشدا سەرم نایەوە
بڵێن گوڵەباخ ڕوو سوور مایەوه
ئەمن ڕەگێک بووم ڕەگی گوڵەباخ
وا بووم، سروشتی، لە داوێنی شاخ
با هەڵی کەندم، با هەڵیگرتم
دەریا بە دەریا دنیای پێ گردم
شەوتان پڕ لە هێمنی