Telegram Group Search
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
هەر ئێستا شاری بۆکان//

🔴ڕێوڕەسمی ناشتنی ڕۆماننوسی ناوداری کورد مامۆستا فەتاح ئەمیری

١۴٠٣٫١٠٫٠٢
🆔 @HajeNews
.
📚 کۆبەرهەمی نەمر مامۆستا هەژار
لە دە بەرگدا:
🔺چاپێکی شاز و شایان

بەرگی یەکەم:
بۆ کوردستان
.
بەرگی دووهەم:
مەم و زین
خەییام
.
بەرگی سێهەم:
شەرەفنامە
.
بەرگی چوارەم:
هۆزی گاوان، مێژووی ئەردەڵان
چوار نامیلکە، ئاڵەکۆک
گوتارەکان، وتووێژەکان
پەسند، نامە
.
بەرگی پێنجەم:
دیوانی مەلای جزیری
.
بەرگی ۶ و ۷ و ٨:
هەنبانە بۆرینە
.
بەرگی نۆیەم:
چێشتی مجێور
.
بەرگی دەیەم:
وەرگێڕانی قورئان
.

بڵاوگە(انتشارات):
زانکۆی کوردستان
.
له بانه
بنکەی ئایندە
لەبەر دەستایە
09183752026
.
ڕۆماننووسی ناوداری کورد مەنسوور یاقووتی کۆچی دوایی کرد

🔹مەنسوور یاقووتی چیرۆکنووسی بەناوبانگی کوردە و یەکێکە لە ڕواڵەتە دیارەکانی دەیەی 60 و 70ی ئەدەبیاتی فارسی. ئەم نووسەرە ساڵی 1948 لە یەکێک لە گوندەکانی شاری سونقوڕی سەر بە پارێزگای کرماشان لەدایک بووە. قۆناغەکانی خوێندنی لە کرماشان تێپەڕ کردووە و لە سەرەتای دەیەی 70دا بووەتە مامۆستا. مەنسوور یاقووتی ساڵی 1980 و لە دوای شۆڕشی گەلانی ئێران بە بێ ئەوەی هیچ سکاڵایەک لە دژی تۆمار کرابێت لەسەر کارەکەی لابرا و لەمەودوا پیشەی جۆراوجۆری هەبوو و لە لەگەڵ کاری نووسین کرێکاریشی دەکرد.

🔹نووسراوەکانی یاقووتی بەهۆی ڕستەی کوورت و سەربەخۆ و بەبێ ئەوەی لاسایی کەس بکاتەوە دەکرێ پێی بڵێین چخۆفی ئێران؛ ئەم ڕستەیە هی نووسەری ناوداری ئێرانی عەباس مەعرووفییە لە وەسفی مەنسوور یاقووتیدا. ئەم نووسەرە بەهۆی وەسفی فەزای گوند و ژیانی گوندنشینان و چینی چەوساوە و هەروەها بەدەستەوەدانی وێنەیەکی ڕیاڵیستی و ڕەخنەگرانە لە کۆمەڵگەی گوندیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێگەیەکی بەهێزی لە ئەدەبیاتی گوندی و هەروەها ئەدەبیاتی هەرێمیی ناوچەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا هەیە. ئەم نووسەرە لە هەندێک بواری دیکەشدا چالاک بووە بۆ نموونە کۆکردنەوەی ئەفسانەکان، توێژینەوە سەبارەت بە ئەدەبی فۆلکلۆر و شانامەی کوردی./پشکۆ کامەران، ماڵی کتێبی کوردی

١۴٠٣٫١٠٫٠٨
🆔 @HajeNews
بانەبەڕۆژ
ڕۆماننووسی ناوداری کورد مەنسوور یاقووتی کۆچی دوایی کرد 🔹مەنسوور یاقووتی چیرۆکنووسی بەناوبانگی کوردە و یەکێکە لە ڕواڵەتە دیارەکانی دەیەی 60 و 70ی ئەدەبیاتی فارسی. ئەم نووسەرە ساڵی 1948 لە یەکێک لە گوندەکانی شاری سونقوڕی سەر بە پارێزگای کرماشان لەدایک بووە.…
جێی وەبیر هێنانەوەیە لە ساڵی ١٣٨١ لە شاری بانە لە چوارەمین فستیواڵی چیرۆکی بانه دیاری تایبەت و لەوحی ڕێزلێنان ی تایبەت بۆ ٤٠ ساڵ تێکۆشان خزمەت بە چیرۆک بەخشرابوو بە مەنسوور یاقووتی
🔴پەردە لەسەی بەرهەمی نوێی نووسەری بانەیی لە مەهاباد لادرا

🔹لەم لینکەدا بیخوێنەوە:

📎http://haje.ir/Newsdetails.aspx?itemid=22753

@hajenews
بنکەی فەرهەنگی هونەریی موکریانی مەهاباد بەهاوکاریی زانکۆی کوردستان بەڕێوە دەبات؛

📚فێستیواڵی سەراسەریی چیرۆکی کوردی(مەهاباد  1404)

🔹مەرجەکانی بەشداری:

1- قەبارەی هەر چیرۆکێک لە 2000 تا 4000 وشە پێک هاتبێت.
2- چیرۆکەکان بە یەکێک لە زارەکانی زمانی کوردی بێت.
3- بە فایلی pdf  و لە کۆمەڵە فۆنتی bahij کەڵک وەربگرن.
4- نووسینی نێوی گەورە و بچووک، شوێنی نیشتەجێ‌بوون، ژمارەی پەیوەندی و ژمارە میللی نووسەر پێویستن.
5- لە هەر نووسەرێک تەنیا یەک چیرۆک وەردەگیرێت.
6- چیرۆکەکان پێشتر لە هیچ گۆڤار و کتێبێک‌دا چاپ و بڵاو نەکرابنەوە.
7- لە دەرەوەی ئەو مەرجانەی سەرەوە چیرۆک وەرناگیرێت.

🗓 دوایین دەرفەت بۆ ناردنی چیرۆکەکان 20ی ڕێبەندانی 1403ی هەتاوی

▫️ چیرۆکە هەڵبژێردراوەکان خەڵات دەکرێن
🌐 چیرۆکەکان بە نیشانی ئەو ئیمەیلە یا ئەو ئایدی تێلێگرامە بنێرن👇
ئیمەیل: [email protected]

🔹ئایدی تێلێگرام:👇
@slain64

📞ژمارەی پەیوەندی: 👇
📱09369320720

@binkemukrian

١۴٠٣٫٠٩٫٢٠
🆔 @HajeNews
ڕۆمانی «کە تاوس فریشتەی ساوانە»
بەرهەمی نووسەری بانەیی؛
بەڕێز شەهەرام مەحموودی ؛ چاپ و بڵاو کراوە.

بەڕێز شەهرام مەحموودی، لەدایکبووی ١٣٥٤ی هەتاوی لە شاری بانەیە.
بەڕێزیان دامەزرێنەری یەکەمین کارگەی چیرۆک لە حەفتاکانی هەتاوی و
و هەروەها دامەزرێنەر و بناخەدانەری فستیڤاڵی چیرۆکی بانە لە ساڵی ١٣٧٨ی هەتاویی بووە.

ئەم ڕۆمانە، ئێستا لە کتێبفرۆشیەکانی هەموو شارەکان بەردەستە. لە بانەش، لە کتێب فرۆشی شار، چاوەڕوانی ئێوەیە، تاکوو بیخوێننەوە.
❇️ کۆڕی ڕێزلێنان لە کەسایەتی خۆشناو کاک حەمید ڕفاعی؛ بە بۆنەی تەمەنێک خزمەتی فەرهەنگی و هوونەری، لە شاری بانە بەڕێوەچوو.

بەڕێزیان له ١٣٥٣ تا ١٣٨٤ی هەتاوی، لە داییرەی فەرهەنگ و ئیرشاد، خزمەتی فەرهەنگ و هوونەری کردوە و لە سەردەمی بەرپرسیارەتیان، حورمەتی هونەرمەندان وەک ئەرکێکی ئیدارەی ئێڕشاد، پارێزراو بووە. بە جۆرێک کە زۆربەی چالاکانی ئەم بوارە لەو سەردەمە، بە هێژایی ناوبوردەیان دەکەن.
لە سەردەمی بەرپرسیارەتی جەنابیان، زۆربەی ئەنجوومەنەکان دامەزراون و زۆر ڕووداوی گرینگی فەرهەنگی بە نرخییش بەڕێوە چووە؛
وەک دامەزرانی ئەنجوومەنی ئەدەبی بانە و بەڕێوەچوونی یەکەمین کۆنگرەی شێعری کوردی بە بەشداری نووسەرانی ڕۆژهەڵات و باشوور،(ساڵی ١٣٦٨)
ڕێکخستنی یەکەمین کارگەی چیرۆک و بەڕێوەچوونی یەکەمین فستیڤاڵی چیرۆک (ساڵی ١٣٧٨) لەسەر دەستی کۆمەڵێ چیرۆک نووسی لاوی بانەیی
لە ئێستادا بەڕێزیان خەریکی نووسینەوەی مێژووی کۆمەڵایەتی بانەن و بەرهەمیان ئامادەی چاپە.
ئێوارەچیرۆکی بانە، ئەمەگناسانە،بە پێشکەش کردنی تندیس و ٤ ڕۆمانی تازەچاپ کراوی نووسەرانی بانە، چالاکییەکانی ئەم کەسایەتییە دڵسۆز و هێژایان نرخاند

٢٣ی بەفرانباری ١٤٠٣ی هەتاوی
Forwarded from هایکۆی کوردی
‌      ئیماژیسم لە ئەدەبی کوردیدا
شێوازەکانی کورت نووسی لە شیعری هاوچەرخدا
ئەنجومەنی ئەدەبیی مەولەوی کورد (سنه)
شرۆڤەکار: سمایل عەزەمی

لەم لینکانەی خوارەوە گوێ بیستی بن

🎤 فایلی ده‌نگی بەشی 1

🎤 فایلی ده‌نگی بەشی 2

🕰️ کات: 07/17 و 2724/10/04

مەکۆی پێنووس
کاناڵ،    وشەنامە،    کـۆڕ
🆔 @𝓅ℯ̂𝓃𝓊̂𝓈✏️پێنووس
@haykokurdi
@smail74
Audio
فايلی دەنگی بەشی یەکەم
ئیماژیسم لە ئەدەبی کوردیدا
@haykokurdi
@smail74
@penus
Audio
فايلی دەنگی بەشی دووەم
ئیماژیسم لە ئەدەبی کوردیدا
@haykokurdi
@smail74
@penus
2025/02/01 04:10:39
Back to Top
HTML Embed Code: