group-telegram.com/Honrawey_Meriwan/826
Last Update:
ئەی هەنگاوە جێماوەکەم
کەڵکی نییه
مانەوەت لە پەرژینی ئەو هەرێمە بسڕەوە
لادێ لەو تەمەنە کۆنترە ڕچە بنووسێتەوە بە ڕێگەدا
"با" لە هۆرەی هەوارەوە کوناودەر بووە
هەنگاو بە ڕێگاوە بەند نابێت.
ئەی هەنگاوە جێماوەکەی
دەمەو عەسری بیرەوەریم
ئەوێی خەیاڵم جێبێڵە
ئەوێی خەیاڵم لەجێچووە
ئێشێک داویەتە ئەوسەری ماندووبوونم
دڵخۆشی بە حەسانەوەمەوە ڕاناوەستێ و
خۆمم بە تۆوە پێ ڕاناگیرێ
ئەگەر بگەڕێیتەوە بۆ نیشتمانی قاچم
ئاوەدانی لە بەری بیابانەوە ئەچێتە ڕۆیشتن،
مشتێک لەم گەڕۆکییە تازەیە
ئەچۆڕێنمە گلێنەی یادە کوێستانییەکانم و
جووتێک باڵ ئەکەمە بەری وێڵبوون،
سەفەر ئەنووسم بە وەتەن
تازە باران دەرەقەتی ئاگر نایەت
گوێزانەوەی هەنگاو
ئاسانترە
تا
هەنگاو گوێزانەوە لەم دەوەنە سووتاوانە.
ئەی هەنگاوە جێماوەکانی نیوەشەو
وەرن با مردن نەزانێت
چەنێک خەومان جێهێشتووە
لە قەراخی بەیانیدا لەنگەر بگرن
✍مامۆستا محەممەدسدیق کەریمی
https://www.group-telegram.com/ca/Honrawey_Meriwan.com
BY مەریوانشیعر
![](https://photo.group-telegram.com/u/cdn4.cdn-telegram.org/file/gvK0LOZguH9MekB5_b-LtZk6-vANYv_4l6hq6wcXAzHlrejb7ulFGAUjsysfl5xZTFTrDZm34lWUYVbE4_vw1AHLRiAeXJu7xqulLXQjLnbnaUlCWr68IaZSfO2-q9V8Uxz5texseJiM5-tCcXzwEyjGVZMl0jQBX0B97UXzPxPW-8GawyUTuwrCUQlp2wSmCU72aSKDXMlkYMP69jngINOWjC5builvLjdueWKrGSPQZvS-d9o2PfXmoQbkcK5DVEg6Ma72hpVLVgXnZU8SVvn0WWZH2hMQOLCUzjPk01FZZlbr5F3kN4TF3XQAU90_WLFlwFn9sZW3CmPQgrwEeg.jpg)
Share with your friend now:
group-telegram.com/Honrawey_Meriwan/826