group-telegram.com/saidomer1/1781
Last Update:
ڕاستکردنەوەی چەمکێک:
پێغەمبەرمان(دروودی خوای لێ بێت) ئەفەرموێت: فەڕاغ نیعمەتە.
ئەم نیعمەتە، پەیوەست نییە بە خودی فەڕاغەکەوە، بەڵکو بە قۆستنەوەیەتی، ئەگینا ئەکرێت فەڕاغ، غەزەب و بەڵا بێت!
واتە: کاتێک فەڕاغ نیعمەتە، کە تۆ ئەو کاتە، لەباشترین کار و سەرقاڵیدا بەسەر ببەیت، لەعیبادەت و فێربوونی عیلم و کارامەیی و سیلەی ڕەحمدا.
نەک هەر دانیشیت و بخەویت و تەواو!
لەتوێژەران و پارێزەران و ئەفسەرانی بەشی تاوان بپرسن، زۆرترین تاوان، لەکەسانی بێ کار و فەڕاغ زۆرەوەیە!
کاتێک تۆ مانگی حەفتەیەک دەوامت هەیە، یان هەر ئیشت نییە، خوێندن و هیچ فێربوونێکت نییە، نە زانستێک، نە زمانێک، نە کارامەییەک، خۆشت لەکۆمەڵگا و کەسانی بە سوود دابڕیوە، ئیتر کێ لەتۆ نزیکترە، لەهەڵە و تاوانەوە؟!
ئیتر بۆ ناکەویتە دزی و خیانەتی زەوجی و ماددەی هۆشبەر و هەزار هەڵە و بێ سەروبەری ئینتەرنێت و تۆڕی کۆمەڵایەتییەوە؟!
مەرج نییە، کە پێویستی مادیت نییە، ئیتر هەموو کاتەکانت فری بکەیت!
ئەمە سەرچاوەی بێزاری و نەخۆشی دەروونی و هەزار دەردە.
فێرێ زانستێک ببە، زمانێک، شارەزاییەک، میهنەیەک، سیلەی ڕەحم بەجێ بێنە، کتێبخانەیەکی بچوک لەماڵەوە دانێ، تەماشای دەیان پۆدکاستی باش بکە، خەریکی کەسابەتێکی تریش ببە، پارەی زۆر، هەر بۆ کەسی باش، باشە.
پێشینە ئەڵێت: بڕۆ وە بێگار، دامەنیشە وە بێکار!
بێگاری: کاری بە خۆڕایی!
BY سەید عومەر : Said Omer
Warning: Undefined variable $i in /var/www/group-telegram/post.php on line 260
Share with your friend now:
group-telegram.com/saidomer1/1781