group-telegram.com/saidomer1/1791
Last Update:
مه‌قسه‌د ئینفاقی (في سبیلِ الله)یه، له‌مه‌نافیعی عومومیدا، كه ئه‌سه‌ری هه‌بێت. ئه‌وه نه له‌دونیادا، نه له‌عوقبادا، هه‌ده‌ر نابێت، گه‌لێك قازانجی لێ ئه‌بینن، به‌ڵكو ئوممه‌ت له‌سایه‌یدا، نائیلی خێر ئه‌بێت. به‌و نه‌وعه سه‌رفییاته، ئاوروپایی له‌سه‌ر ئێمه‌دا غالیب بوون. ئی ئێمه، خێراتیان به مه‌ولودێ، به ده‌ف و دومبه‌ڵه‌كه، ئه‌ویش له‌به‌ر به‌عزێک حیكایات، گۆیا ئه‌وی مه‌ولود بكات، هه‌موو ئامالی پێكدێت، خوا له‌هه‌موو گوناهانی خۆش ئه‌بێت! ئه‌مما كتێبێك نییه ته‌دریسی تێدا بكه‌ین! كه‌س نییه به خێری خۆی، به‌عزه كتێبی چاك جه‌لب بكات! سێ حه‌ج و چار حه‌ج ئه‌كه‌ن، (معاذَ الله) عیلم له‌وڵاتی بڕاوه، حه‌ج چ به كه‌ڵكیان دێت؟ هه‌رچه‌ند مسوڵمانان حه‌زیان له‌خێراته، ئه‌مما خراپ فێركران، خێری به كه‌ڵك ناكه‌ن!
مەلای گەورە.
قلت: بابەتەکە مەبەنە باسی حوکمی مەولود، دیققەت لەمەغزای بکەن، کە دەمێکە خێرانمان بێ کەڵکە، ئێستاش ئەو پارەیەی لەدەیان پڕۆژەی گەورەی بێ بەردا سەرف ئەکرێت، بە مایک و موکببەرەی مزگەوت ئەدرێت، سەدان کاری زۆر گەورە و گرنگی پێ ئەکرێت، ئەتوانین لەڕێگەیەوە، هەر ماڵێک و زانایەکی بە حەقی تێدا دروست بکەین!
BY سەید عومەر : Said Omer
Warning: Undefined variable $i in /var/www/group-telegram/post.php on line 260
Share with your friend now:
group-telegram.com/saidomer1/1791