Telegram Group Search
Audio
فايلی دەنگی بەشی دووەم
ئیماژیسم لە ئەدەبی کوردیدا
@haykokurdi
@smail74
@penus
یادێک لە نووسەر و وەرگێڕی بەرزی بانەیی بەڕێز دوکتور برایمی یوونسی

هۆگرانی چیرۆک و ئەدەبیات

بە بۆنەی ساڵڕۆژی کۆچی دوایی نوووسەری بانەیی بەڕێز دوکتور برایمی یوونسی، وەک رێزلێنان لە تەمەنێک چالاکی ئەدەبییان، رۆژی هەینی (جمعە) ۱۹ی رێبەندان کاتژمێر ۱۱ی سەر لە بەیانی سەردانی گڵکۆی ئەو بەڕێزە لە سڵەیمان‌بەگ ئەکەین و  دیدارێک تازە ئەکەینەوە. هاتنتان مایەی دڵگەرمیمانە.

هاتن بۆ هەمووانە
چیرۆک کۆمان‌دەکاتەوە.

ئێمە لە تێلێگرام و ئینستاگرام:
⭐️ www.group-telegram.com/eware_chirok_baneh

☀️ instagram.com/eware_chirok

ئێوارە چیرۆکی بانە
🌐 بۆ ئاگاداری هەموو نووسەران، هۆگران و ئەدەب‌دۆستان ڕایدەگەیەنین، کۆتا دەرفەتی ناردنی چیرۆک تا کاتژمێر 7 ئێوارەی ڕۆژی شەممە 20ی ڕێبەندانە.
بە سەرنج بە ئەوەی بە نیاز نین مۆڵەتی ناردنی چیرۆک درێژ بکەینەوە، داوا لە تەواوی ئەو نووسەرە بەڕێزانە دەکەین کە بە نیازن چیرۆک بنێرن، حەتمەن بەرهەمەکانیان تا کاتی دیاریکراو ڕەوانەی دەبیرخانە بکەن. چوون لە دوای ئەو مۆڵەتە ئیتر چیرۆک وەرناگیرێت.

دەبیرخانەی فێستیواڵی سەراسەریی چیرۆکی کوردی مەهاباد(1404)

بۆ زانیاری زیاتر ببنە ئەندامی کاناڵی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد 👇👇

🆔 @binkemukrian
Forwarded from بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (جەلال پوورحەسەن)
- سپاس و پێزانین و ڕوونکردنەوە

چیرۆک‌نووسان، نووسەران، ئەدەب‌دۆستان، هەواڵنێرییەکان، زانکۆی کوردستان، ئەندامان و هاوڕێیانی بنکە و ئەنجوومەنە ئەدەبییەکان، هەموو ئەندامانی گروپی بانگەوازی سەراسەریی چیرۆکی کوردی و هەموو لایەنەکانی کە لەو ماوەیە دا بە دەم داواکاری و بڵاوکردنەوەی پۆستێڕەکەمانەوە هاتن و شێلگیرانە شانتان دایە بەر ئەو هەوڵە، و پێمانەوە ماندوو بوون؛ هەر واتر تەواوی ئەو چیرۆک‌نووسە خۆشەویستانەی کە لە هەرجێیەکی کوردستان، ئێران و جهانەوە متمانەیان پێ کردین و چیرۆکیان ڕەوانەی دەبیرخانە کرد، لێرەوە بە ناوی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد و دەبیرخانەی فێستیواڵی سەراسەریی چیرۆکی کوردی، سپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی یەک‌یەکتان دەکەین و سەرکەوتن و بەردەوام بوونتان بۆ بە ئاوات دەخوازین.

- وەک دەبیرخانە بۆ ئاگاداری هەموو لایەکتان بە پێویستی دەزانین پێتان ڕابگەیەنین لە دوای کۆتایی هاتنی دەرفەتی ناردنی چیرۆک 198 چیرۆک لە لایەن 198 چیرۆک‌نووسەوە ڕەوانەی دەبیرخانە کراوە. جوغڕافیای ئەو شوێنانەی نووسەران چیرۆکیان بۆ ناردووین بە پانتای کوردستان هەر لە ماکۆ و کوتول و سەڵماسەوە تا دەگاتە لوڕستان و دەڕەشار، کوردانی تاران و کەرەج، کوردانی خۆراسان، باشووری کوردستان و دەرەوەی وڵات لە خۆ دەگرێت.
- چیرۆکەکان هەموو کۆدگوزاریی کراون و ڕەوانەی دەستەی داوەران دەکرێن، واتا پێناسەی نووسەریان لە سەر لاچووە و هیچ نیشانەیەک بۆ ئەوەی داوەران بزانن چیرۆک هی چ کەسێکە بە سەر دەقەکانەوە نەماوتەوە.
- تەنیا کارێک کە دەبیرخانە کردوویەتی ئەو نووسەرە لاوانەی تەمەنیان ژێر 20 ساڵە، بە نووسینی تەمەنی نووسەر لە سەر دەقەکە، نووسراوەی ئەوانی جیا کردووەتەوە تا بەو شێوەیە بتوانین قەڵەمی ئەوان لە دیتران هەڵاوێرین و داوەران ئاگاداری ئەوە بن و چیرۆکی لاو و مێردمنداڵە ژێر 20 ساڵەکان جیا بکەنەوە.
- لە شێوەی داوەری دا بڕیارمان داوە، بە هیچ شێوەیەک زارەکانی زمانی کوردی لە یەک جیا نەکەینەوە و ئەو کەسانەی لە نهایەت هەڵدەبژێردرێن، بێ لە بەرچاو گرتنی زار و شوێنی نیشتەجێ بوون دەبنە براوەی بەشداربووی ئەو فێستیواڵە لە تەواوی کوردستان و ئێمە نەهاتین براوەی هەر زارەی زمانی کوردی جیا بکەینەوە.
- دوای ئەوەی پڕۆسەی داوەری تەواو بوو و ئەنجامی داوەرییەکان گەڕانەوە، لیستی براوەکان و لیستی داوەرانیش لە ڕێی کاناڵە فەرمییەکانی بنکە و هەواڵنێرییەکان بڵاو دەکەینەوە.
-  کاتی بەڕێوەچوونی فێستیواڵی چیرۆک دوای وەرگرتنی موجەویز و تەواو کردنی پڕۆسەی ئیداریی هەر لە ڕێی کاناڵەکانەوە ڕادەگەیەندرێت و نووسەران و دڵسۆزانی ئەدەب و چیرۆکی کوردی لێ ئاگادار دەکرێتەوە.

لە کۆتایی دا دیسانیش سپاسی هەوڵ و تێکۆشانی هەمووتان دەکەین و سەرکەوتن و سەربەرزیتان ئاوات دەخوازین.


بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد
دەبیرخانەی فێسیواڵی سەراسەریی چیرۆکی کوردی مەهاباد(1404)

🆔@binkemukrian
⭕️بانگهێشتی خۆ بەربژێر کردن


🔶 لیژنەی دامەزرێنەری بنکەی بەڕۆژەی بانە ڕادەگەیەنێت :
🔘پاش کۆتایی هاتن بە کار و چالاکیەکانی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بنکەی بەڕۆژە دەستەی دامەزرێنەر ئەیهەوێت هەڵبژاردنی لیژنەی نوی بەڕێوە ببات.

🔸جا بە سەرنج بەوەی هەموو بزاڤ و بەرنامەکانی بنکەی بەڕۆژە ی بانه لە پێناوی گەشەی فەرهەنگی و کلتووری وڵاتەکەمان بووە و بەردەوامیش لەسەر ئەو ڕێبازەیە، گشت ئەو هاووڵاتیانەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بەردەنگی بەرنامە ئەدەبی و فەرهەنگی و کۆمەڵایەتییەکانن دەتوانن بەربژێری لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی لەم خولە نوێیەدا ببن.

◽️جێی ئاماژەیە

🔸 ئەو کەسانەی کە دەیانهەوێ خۆیان بەربژێر بکەن بە پلانی تایبەتەوە ئامادەیی خۆیان تا ٧ی ڕەشەمە لە ڕێگەی
@soranhuseni
بە دەستەی دامەزرێنەر ڕابگەیەنن.

🔸کات و شوێنی هەڵبژاردن دواتر ڕادەگەیێنین .


🟤دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بنکەی ئەدەبی فەرهەنگی بەڕۆژەی بانە
◾️ ڕێبەندانی ١٤٠٣



-
مخالفت مجلس با کلیات طرح تدریس ادبیات زبان‌های محلی در مدارس

🔹در جلسه علنی امروز (چهارشنبه ۸ اسفند ماه) مجلس شورای اسلامی، طرح تدریس ادبیات زبان‌های قومی و محلی در مدارس کشور موضوع اصل ۱۵ قانون اساسی جمهوری اسلامی ایران در دستورکار قرار گرفت.

🔹پس از مطرح شدن نظرات موافقان و مخالفان، کلیات طرح مذکور تصویب نشد.

١۴٠٣٫١٢٫٠٨
🆔 @HajeNews
جێژنی بڕوانامەدان بە فێرخوازانی زمانی کوردی
بانگهێشتنامە

کات:
کاتژمێر ١٥ تا ١٨ ی
ڕۆژی هەینی ١٠ی ڕەشەمە
هۆڵی ئاربەبا بانه
ئەندامانی بەڕێزی بنکەی ئەدەبی بەڕۆژە
وێڕای ڕێز و سڵاو،

ئێوارە چیرۆکی بانە بە مەبەستی گەشەپێدانی ئەدەب و فەرهەنگ و هەروەها پاڵپشتی لە نووسەران و ئەدیبان، زنجیرە‌کۆڕێکی ڕەخنە و لێکدانەوە بۆ چیرۆک و ڕۆمانە تازە چاپکراوەکان لە ژێر ناوی «ڕاڤە» بەڕێوە دەبات.

بۆیە ئاگادارتان ئەکەینەوە، کۆڕی «ڕاڤەی ۱» ڕۆژی سێ‌شەممە ۱۴۰۳/۱۲/۱۴ کاتژمێر ۳:۳۰ بۆ ناساندن و لێدوان لە سەر کتێبی «کە تاوس فریشتەی ساوانە» بەرهەمی نووسەری بەڕێزی بانەیی کاک «شەهرام مەحموودی» و هەروەها بە بەشداری ڕەخنەگران و ئەدەب‌دۆستان، مامۆستایان و خوێندکاران لە هۆڵی زانکۆی پەیام نووری بانە بەڕێوە دەچێت.

بێگومان هاتنی ئێوەی بەڕێز ئەبێتە هۆی گەشاوەیی زیاتری کۆڕەکەمان .

تێبینی یەکەم: کتێبی ناوبراو لە «کتێب‌فرۆشی شار، شەقامی کەمەربەندی یەک» بەردەستە.

تێبینی دووهەم: نووسەر بە شێوازی ئانلاین لە کۆڕەکەدا بەشدار دەبێت.

چیرۆک کۆمان‌ دەکاتەوە
  ئێوارە چیرۆکی بانە
چیرۆک کۆمان‌ دەکاتەوە

وێڕای ڕێز و سڵاو،

ئێوارە چیرۆکی بانە بە مەبەستی گەشەپێدانی ئەدەب و فەرهەنگ و هەروەها پاڵپشتی لە نووسەران و ئەدیبان، زنجیرە‌کۆڕێکی ڕەخنە و لێکدانەوە بۆ چیرۆک و ڕۆمانە تازە چاپکراوەکان لە ژێر ناوی «ڕاڤە» بەڕێوە دەبات.

بۆیە ئاگادارتان ئەکەینەوە، کۆڕی «ڕاڤەی ۱» ڕۆژی سێ‌شەممە ۱۴۰۳/۱۲/۱۴ کاتژمێر ۳:۳۰ بۆ ناساندن و لێدوان لە سەر کتێبی «کە تاوس فریشتەی ساوانە» بەرهەمی نووسەری بەڕێزی بانەیی کاک «شەهرام مەحموودی» و هەروەها بە بەشداری ڕەخنەگران و ئەدەب‌دۆستان، مامۆستایان و خوێندکاران لە هۆڵی زانکۆی پەیام نووری بانە بەڕێوە دەچێت.

بێگومان هاتنی ئێوەی بەڕێز ئەبێتە هۆی گەشاوەیی زیاتری کۆڕەکەمان .

تێبینی یەکەم: کتێبی ناوبراو لە «کتێب‌فرۆشی شار، شەقامی کەمەربەندی یەک» بەردەستە.

تێبینی دووهەم: نووسەر بە شێوازی ئانلاین لە کۆڕەکەدا بەشدار دەبێت.

🍁 www.group-telegram.com/eware_chirok_baneh

🍁 instagram.com/eware_chirok

  ئێوارە چیرۆکی بانە
Forwarded from عکس نگار
▪️وانەی چارەنووس

چارەنووسی هەڵوەدای ئەم خاکە با هەر وانە بێ
بۆچی کەژوانییش ئەبێ ئاکامی وەک هی بانە بێ
هەڵمژینی خۆشە گەرچی ئەو هەوای سەربەرزییە
خۆزگە هەڵنیشتن لەلووتکەش شادوسەرمەستانە بێ
پێگەیینی لووتکە گەرچی ئەستەمەو ڕێگا چەتوون
خۆشە پێشەنگت کە وریا و تاڵە حەتمەن وا نەبێ
سڵ لە مردن بۆ بکا کورد ژینی مادام تاڵە لێ
کێو ئەپێوێ دەشت ئەکا تەی نەک کەسیرەی خانە بێ
چاوی لێ تێر نابێ نابێزێ لە زێدی وا دڵێک
پڕ بە قووڵایی هەناوی عەشقی ئەو دوندانە بێ
"کەڵکەجاڕ" ئەمجارە نیشتنگەی هەڵۆ پۆلێکە کورد
مردنی ناو باوەشی شاخی هەتا ئەفسانە بێ
نابڕێ پێی ئێمە کەویە و بەستەڵەک لەو لووتکە نا
دوا هەناسەی ساردی ئێمەی لێوە با لەو بانە بێ
با پەژارەی ئێوە کەژوانانی پیاو و ژن لە سەر
شانی شێعر و ناخی ماتەمباری ئەم سۆرانە بێ

سۆران حوسێنی- بانە
یازدەی ڕەشەمەی چوارسەد وسێ
📣 ئاگاداری

لایەنگران و هۆگرانی فەرهەنگ و ئەدەبیات

سڵاو و ڕێز؛

ئاگادارتان ئەکەینەوە، بە هۆی ڕووداوی دڵتەزینی هەرەسی کوێستانی کەڵەکەجاڕ و گیان لە دست دانی شاخەوانانی ئازیز، «کۆڕی ڕەخنە و لێکدانەوە لە سەر کتێبی کاک شەهرام مەحموودی» دوا دەخرێت و لە ڕێکەوتی سێ شەممە ۱۴۰۳/۱۲/۲۱ بەڕێوە دەچێت.
وەک کۆڕی ئێوارە چیرۆک خۆمان بە هاوخەمی بنەماڵەی کۆچ کردووان ئەزانین و لە خوای گەورە، دڵئارامی و سەبوورییان بۆ داخوازین.


ئێمە لە تێلێگرام و ئینستاگرام:

⭐️ www.group-telegram.com/eware_chirok_baneh

☀️ instagram.com/eware_chirok

ئێوارە چیرۆکی بانە
(بانە و کوردستانەکەم شەریکی خەمتانم)

"ئەمین گەردیگلانی"

تەیری گیانم خۆشە توولەی لەش بەجێبێڵێ و بڵێ:
دەمهەوێ هاوڕێی مەلی ئازادی ئەو شاخانە بم

لێم گەڕێ با دەردی بەرد و هەرد و خاكم دەربڕم
هەر گەرووی هاواری ئەو شاخە بریندارانە بم

«ئاربەبا»! هاتووم لە جێگەی تۆ سەرم دانێم و تۆش
بێیە نێو سینگم كە خۆم خەمخۆری داخی بانە بم

◾️🔸◾️🔸◾️🔸◾️🔸
🆔 @amingardiglani
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
ئاربابا قورسە خەمی ئەم جارە
گڕی بەردا لە دڵی ئەم شارە
لە هەموو ماڵێ گڕوی گریانە
خۆشی تارا، ئەوە خەم هەرزانە
کچ و کور هۆگری ئازادیت بوون
هەموو دڵخوازی بزەو شادیت بوون
کوڕو کچ پێکەوە وا ڕاسابوون
دڵی داگیرکەری پێ تاسابوون
(خالەق)ی دڵ بە ورەو وریا بوون
هەموو خوازیاری حەق و (یاسا) بوون
چاوەڕێی ڕەوت و چپەی (کاروان)ن
دەست و داوێنی بەزەی ئاسمانن
(عومەر)ێ بێت و هەواڵێ بێنێ
بەشە مزگێنی لە شار بستێنێ
دڵی پڕخۆزگە،لە بەستێنی خەم
بێتە دەر جارێ لە ژێر باری ستەم
بێنە دیلانی بەهاری شادی
هەڵمژن تێر لە هەوای ئازادی
چاوی کانی لە دڵی ئەم خاکە
پڕ لە فرمێسک و بزەی (ڕووناکە)
شینی (شەهلایە) شەپوڕ و شینه
چاو و دڵ پێکەوە پڕ ئەسرینە
بۆتە شین شایی بەهاری ئەمساڵ
لام دزێوە بەفر وشەماڵ و تەڕەساڵ

ئەبووبەکرشەریف زادە
11ی ڕەشەمە 2724
@pajinbane
💫ئێمەش هەر ئی خواین و هەر بۆ لای ئەو دەچینەوە

🔸شەش خەونی ئەرخەوانی، لە گەردنی کێوی کەڵەکەجاڕدا، بوونە یاقووتی دڵتەزێن. کارەساتێک، نە تەنها ژیانەکان، بەلکوو شارێک و نیشتمانێکی هەژاند.

🔹بە بۆنەی کۆچی دڵتەزێنی شەش هاوشاری شاخەوانی خۆشەویستی شاری بانە ی دەلال، بە دڵێکی تەژی لە خەم ،سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خەڵکی کوردستان ی ئازیز و هاوشاریانی هێژا و  بنەماڵەی ئەو بەڕێزانە دەکەین.
🔸لە خوای مێهرەبان دەخوازین سەبووری هەموو لایەک بدات و گیانی کۆچکردووانیش بە بەهەشت شاد بکات .

🔳بنکەی ئەدەبی فەرهەنگی بەڕۆژە ی بانە
١١ی ڕەشەمەی ۱٤۰۳ی هەتاوی


https://www.group-telegram.com/baneberoj.com
Forwarded from رهگذر سنندجی(بیژن رضایی) (Bijan Rezaiee)
چەمەری ئەکوتن لە کوردەواری
ڕنوو دایپۆشی،ڕێگا و ڕێبواری
ئاسۆی کوردستان فرمێسک بارانە
ئەڵێن ئازێەتی کۆچی یارانە
لە ئاربباوە دا چییای شاهۆ
هاوار هاوارە ،برا و خوشکم ڕۆ
هەڵۆی شاخەکان نیشتمانم ڕۆ
ڕێبوار ڕچ شکێن زستانانم ڕۆ
ڕێبوار سنەیی
نەتانزانی؟ 

ڕێبوارانی ڕێگای لوتکەی دەم بە زەردە !
میوانانی بە هەناسەی هەوردا هەڵزناو !
نەتانزانی چەند ئازیزن؟
یەکەم ڕندوو بەرتان دەگرێ ،
بۆتان دەبێتە خانەخوێ ،
وەک دایکەشەویەک تامەزرۆ
بەسینگی خۆیەوە دەتانگووشێ
ئیتر ڕۆحی سپیتان هەر لەوێوە
لە جەستەی ماندووتان دەردەچێ و
بەرەو تەشقی ئاسمان هەڵدەفرێ!
لوتکە و چیاش بەجێ دێڵێ !
لەوێوە و لەو بەرزانەوە
بەسەر هەرزاڵی هەورەوە
خەمی شار و نیشتمانتان ڕائەژەنێ..؟
نەتانزانی ؟ 
نەتانزانی چەند ئازیزن؟

شێعر : پەیام ڕەمەزانی.
١١ی ڕەشەمەی ١٤٠٣

@pajinbane
((بۆ ڕوحی پیرۆزی شاخەوانانی پاژینی شاری بانە))



ڕنووی کوێستانەکان دیسان لەگەڵ کورد نالەباری کرد
بە گیانی لاوی کوردانم دوبارە هات و یاری کرد

تەمی غەم نیشتە ڕوخساری شەقامی شاری بانەی کورد
فەلەک دیسان چ غەدرێک بوو لە خاکی کوردەواری کرد؟

لە چاوی ئاڕبەبا خوێن بۆ شەهیدی شاخەوان دەتکێ
لەگەڵ دایکی شەهیدانم ئەویش گریان و زاری کرد

دەمێک بوو تاکە هاوڕێی کورد کەژ و کێو و چیاکان بوون
چ بوو دیسان کەژ و کێویش لەگەڵ کوردان نەیاری کرد؟

بەهاریشم بە خوێنی لاوەکان سوورە دەمێک ساڵە
کەشی دڵمم بە فرمێسک و بە خوێنی سوور بەهاری کرد

برینی شاخ لە دڵدا هێند بە ژان و ئێشە بۆ کوردان
غەمێکی قورس و نەبڕاوەی لە نێو کۆڵانی شاری کرد

لە پرسەی شۆڕەلاوانی وڵاتم نایە ڕزگاریم
لەگەڵ گریان و غەم جووتم ئەوەندم تازیەداری کرد

لە چاوی خامە خوێن دەتکێ لە پرسەی شاخەوانانم
شەو و ڕۆژ شێعری من شینی گەلی کوردی هەژاری کرد

دەبێ تاکەی بە شێعری "کاوە" بگرین دایک و خوشکی کورد؟
بڵێی نەمرم بڵێن مۆتەی غەم و دەرد لێرە باری کرد؟


کاوەداشبەندی
@pajinbane
Forwarded from بانه رووداو
🗓 2724/12/12

🩷 ڕاگەیاندنی پرسەوسەرەخۆشی گشتی شەش شاخەوانی ئازیزی #بانەیی

◾️ڕێکەوت: سێ شەممە 14ی ڕەشەممە ـ کاتژمێر 10 بۆ 12ی بەیانی تاکوو 2 بۆ 4ی ئێوارێ لە مزگەوتی شارەکی تەوحید ـ شاری بانە

✍️ لەلایەن بنەماڵەی شاخەوانان، دەستەی شاخەوانی بانە و ڕێکخراوە مەدەنییەکانی بانە

🚩 بانە رووداو

🚩 @Bane_Rudaw
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
2025/03/06 06:51:27
Back to Top
HTML Embed Code: