Telegram Group Search
اللهم صلِ وسلِّم على نبينا المُجاهد الشهيد، وعلى آله وصحبه ومن تبعهم بإحسان الی یوم الدین 🤍
کتێبی دەنگی دڕک و مێخەک
نووسەر: گەورەمان شەهید «یحیی سنوار»

https://youtu.be/VI5XPVi1f8k?feature=shared
اللهم بلغنا رمضان🌙
ئەو ڕێگایەی هەڵمانبژاردووە فرمێسک و ئازار و ناخۆشی تێدایە
لەگەڵ ئەوەش ئێمە ژیانی ملکەچی بەرامبەر دوژمن رەتدەکەینەوە و
سەرباری ناسۆری و ناڕەحەتیەکانیش
ئارامگر دەبین🌿
پــــەنـھــان🖤 pinned «https://www.group-telegram.com/regayxwda/999»
Forwarded from سەکینەت 💚
یانی مەعقوولە لە ٢٤ سەعات، کاتی ١٠٠ سەڵاواتمان نەبێ ڕۆژانە ...؟

خەجاڵەتم رسول الله، بۆ ئەو ژمارە کەمە، بەڵام ئیدی ....
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
پــــەنـھــان🖤
Video
هیچ کەسێک گرەنتی ئەوەی نیە تا هەتایە لە ژیانت بمێنێتەوە
پەروەردیگار دەزانێ کە ئەو منداڵە لەوانەیە دیاری تۆبێ بۆماوەی سێ ساڵان
پاشان لێتی وەربگرێتەوە
یان هاوسەرەکەت لەوانەیە بۆماوەی ٢٠ ساڵێک یان ٥٠ ساڵێک دیاری تۆ بێ و دواتر لێت بسەنرێتەوە
دایک و باوکیش بەوجۆرە…

ئەگەر درکمان بەوە کرد کە بەراستی ئەو ژیانە کورتخایەنە
وە ئەو هاوسەرەم، منداڵەم، دایک و باوکەم ئەمانەتن ، وە بەرپرسیاریەتین و تەنها بۆماوەیەکی کاتی پێم دراوە و موڵکی من نیە
وە رەنگە لێم وەربگیرێتەوە لەهەر کاتێکدا..

وە بەراستی دەبێ ئەوە بگۆڕین
کە چۆن مامەڵە بکەین لەگەڵ کەسانی دیکەدا (پەیوەستیان نەبین)
🔻بسم اللە
هەڵمەتی
#ژیانەوە بۆ غەززە دەستی پێکردووە و ئەتوانن هاوکاریەکانتان بنێرن..

ماوەی
#هەڵمەتەکە حەوت ڕۆژە إِنْ شَاءَ اللّٰه

بۆ زانیاری زیاتر نامە بۆ ئەم ئاکاونتە بنێرن
@MWAX1999
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
چۆن خۆمان بۆ ڕەمەزان ئامادە بکەین؟
سێ ڕۆژە سپیەکە:
چوار شەممە: ١٣ شەعبان دەکاتە  ٢٠٢٥/٢/١٢
پێنج شەممە: ١٤ شەعبان دەکاتە ٢٠٢٥/٢/١٣
هەینی: ١٥ شەعبان دەکاتە ٢٠٢٥/٢/١٤

- بە ڕۆژبوونی سێ ڕۆژە سپیەکە،
خێری یەک مانگ ڕۆژووی هەیە...🤍
يا أيّها العمرُ السريعُ خذلتني
ووضعتَ أحمالاً على أحمالي
خذني إلى عمر الصغار لأنني
لم أنتهِ من ضحكةِ الأطفالِِ

ئیلاهی بەو پاکێتیەی منداڵیمان
بەرەو لای خۆت بمانگەڕێنیەوە🤍
Forwarded from نــور ♡
زۆرمان نەماوە بۆ ڕەمەزان، خوا بۆمانی ئاسان کا، جا پلانەکانی ڕەمەزان ئەبێ پێش ڕەمەزان دەسپێبکا، کە ئیتر ڕەمەزان هات تۆ کەوتبیتە سەر سکەی خۆت، نەک نیوەی ڕەمەزان بڕوا ئەوسا بزانی چییەکەی

ئەساسی ڕەمەزانیش قورئان و دوعا و خەڵوەتە
قورئان چ بە خوێندن، چ بە خوێندنی تەفسیرێکی تایبەت گەر هی تاکە سورەتێکیش بێ کە پێتوابێ ئیسفایەی لێئەکەی

بیریشت نەچێ ڕەمەزان هەم بۆ ڕێککردنەوەی خۆت و ئاڕاستەکانتە، هەم ئەکرێ لەهەر سات و عەمەلێکا بەر عەفوو عامێکی ئیلاهی بکەویت و بەهەشتت بۆ بنووسرێ
ئەوەی لەم زەمەنەی ئێستاماندا زۆر سەرنجی ناخرێتە سەر ئەوەیە کە نزیک بوونەوە لە پەروەردگار تەنیا لەڕێی کار و کردارەوە نییە بەڵکو لەڕێی تەرک کردنیشەوەیە..

خوای گەورە نایەویت تەنیا کار و کردەوەی چاکە ئەنجام
بدەیت، بەڵکو دەبێ واز لە خراپە و تاوانیش بهێنیت لەپێناو ئەودا.

جا گەر ویستت کەفارەتی گوناه و هەڵەیەکت بدەی، ئەوە گرنگتر لەوەی کە خێرێک بکەی یان سووننەتێک جێبەجێ بکەی، تەرک کردن و وازهێنانە لە گوناە و تۆبە کردن لێی.. وازهێنان لە حەرام لەپێش بەجێگەیاندنی سوننەتەوەیە!

مانگی رەمەزانیش تێکەڵەیەکە لە تەرک ( ڕۆژوو گرتن) و کردەوە ( شەونوێژ و قیام)… بەڵام تەرک لێرەدا فەرزە، لەکاتێکا کار و کردەوە سوونەتە.. وەک ئەوەی مانگی رەمەزان بۆ مەشق کردن بیت بە باوەڕدار لەسەر تەرک کردن بە پلەی یەکەم..

ڕەمەزان مەشق کردنە بۆ وازهێنان لە شتە موباحەکان بۆ ماوەیەکی کاتیی، تا ئیرادە و هێز بەدەست بێنیت بۆ وازهێنان لە شتە حەرامکراوەکان بۆ هەمیشە.
- بیر لە گوناه و خوویەکی خراپی خۆت بکەوە، کە وا دەزانیت تەواو زاڵ بووە بەسەرتا و ئەستەمە رزگارت بیت لێی..
- نییەت بێنە کە وازی لێ بێنیت..
- ڕەمەزانی ئەمساڵ بکە دەستپێکی وازهێنان لێیی..

وەک چۆن چاکەکردن لە مانگی رەمەزان ئاسانترە لە باقی مانگەکانی دیکە، وازهێنان لە گوناه و خراپەش بەهەمان شێوە ئاسانترە، ڕەنگە هەر ئەمەش مەبەستی پشت زنجیرکردنی شەیتانەکان بێت..

دکتۆر یحیی ئیسماعیل
#لەوەتەی سەیری ڕیلز و کورتە ڤیدیۆکان ئەکەیت.. ئایە ئەتوانیت چەنێک لەسەر مەوزوعێک و بابەتێک قسە بکەیت..؟!

#مرۆڤ لە ڤیدیۆیەکی 40 خولەکی ئەتوانێت 5 خولەک سوودی تەواو وەرگرێت.. یان لە کتێبێک کە ئەیخوێنێتەوە ڕەنگە هەمووی چەند #لاپەڕەیەک بەتەواوی لە بیری بێت و بتوانێت قسەی لەسەر بکات..

#ئێمە کە بۆ چەند چرکەیەک ڤیدیۆیەک ئەبینین ئەبێ بتوانین چی لەسەر بڵێین..هەر #بەڕاست بۆ تاقەتی ڤیدیۆ درێژەکانمان نەماوە کە سوودی هەیە بۆمان..؟! #بۆچی تاقەتی وتارێکمان نەماوە کە تەنها نیو کاتژمێرە..!

کاتیەتی واز لەو
#دیمەنە هیچ و بێ بەرهەمانە بێنین کە نیوەی ڕۆژەکەمان ئەبات و ژیان و تەرکیزمان وێران ئەکات...
🌱يُرِيدُ ٱللَّهُ بِكُمُ ٱلۡيُسۡرَ وَلَا يُرِيدُ بِكُمُ ٱلۡعُسۡرَ🌱
بەڕاستی پەروەردیگار ئاسانكاری بۆ ئێوه ده‌وێت و نایه‌وێت کارەکانتان له‌سه‌ر قورس و گران بكات 🥺♥️

🌱يُرِيدُ ٱللَّهُ لِيُبَيِّنَ لَكُمۡ وَيَهۡدِيَكُمۡ🌱
بەڕاستی پەروەردیگار ده‌یه‌وێت هه‌موو شتێکتان بۆ ڕوون بکاته‌وه و ڕێنموویتان بکات 🥺🤍

🌱يُرِيدُ ٱللَّهُ أَن يُخَفِّفَ عَنكُمۡۚ وَخُلِقَ ٱلۡإِنسَٰنُ ضَعِيفٗا🌱
بەراستی پەروەردیگار ده‌یه‌وێت بارتان سووک بکات و کار ئاسانیتان بۆ بکات (چونکه‌) بەڕاستی ئاده‌میزاد به لاوازی دروست کراوه 🥹🌸

🌱مَا يُرِيدُ ٱللَّهُ لِيَجۡعَلَ عَلَيۡكُم مِّنۡ حَرَجٖ وَلَٰكِن يُرِيدُ لِيُطَهِّرَكُمۡ وَلِيُتِمَّ نِعۡمَتَهُۥ عَلَيۡكُمۡ لَعَلَّكُمۡ تَشۡكُرُونَ🌱
بەڕاستی پەروەردیگار نایه‌وێت تووشی سه‌غڵه‌تی و ناڕه‌حه‌تیتان بکات به‌ڵکو ده‌یه‌وێت پاک و خاوێنتان بکات ، وە ده‌یه‌وێت نازو نیعمه‌تی خۆیتان به‌سه‌ردا ته‌واوبکات بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسگوزار بن.🥹🤲🏻
2025/02/22 06:40:20
Back to Top
HTML Embed Code: