group-telegram.com/Jingeyar/2540
Last Update:
زەمان شەوگاری ۲۱ی گەڵاڕێزانی ١٣٩۶ی کۆ.هەتاوی و شوێن نزیکانی شارەدێی ئەزگڵە لە ئوستانی کرماشان؛ بوومەلەرزەیەک بە گوڕمی زۆرتر لە هەژماری شەش لە ڕاپیوتنی ڕیختێر.
سەدان کەس کوژران و هەزاران بریندار و هەزارانیتریش لە سوێی ئازیزاندا ئێستایش زامی دڵیان پەترۆی نەگرتۇوە.
بە هەزاران ماڵ و بنکەی نێشتەجێبوون ڕووخان.
هێندەی نەخایاند کە ڕۆڵەدەروەستەکانی وڵات و دڵسۆزانی نیشتمان بەعەزمی گەیاندنی یارمەتی بۆ کونتڕۆڵکردنی قەیرانگەلی ناوچەکە ڕابوون و وەخۆکەوتن.
کەم نەبوون ئەو ڕۆڵەبەئەمەگانە کە کون و قوژبنەکانی ناوخۆ و ناوچە و سەرانسەری وڵات دڵەڕاوکێی ئەو خەڵکە لێقەوماوەی کوردەوارییان بە گیان و تەن لە دڵدا بوو.
کارەساتەکە پابەندی سنوور و مەرز و کەوشەن نەبوو؛ ئەوەی خورپە و خەمی ئەزانی خورۆشابوو.
شەریفیش شەرەفمەندانە لە سینەی دەشتەکەی دوانزەسوارەوە بە هەناوێک کەیل لە ئارنگی: لێهاتوویی، مانوویینەناسی، ئەمانەتداری، چاونەترسی و دڵسۆزی حەر لە بنەڕۆژەی شەوی دوای کارەساتەکەوە خۆی گەیاندە ناوچە و بەخێرایی کەمپی داڵدە و پەرمینەوەی ڕێخست و بە زووترین کات بوو بە جێگای هانا و پەنای لێقەوماوانی بێهانا و فریاوڕەسانی دوور و نزیک.
شەریف هێمای خۆشەویستی و خۆنەویستی جێگای پێئەسپاردنی هەزاران کاروانی کۆمەکگەلی شتومەک و هانای متمانەی هەزاران بەشبەری مادی و لانەوازی مەعنەوی بوو.
تاکتاکن ئەو کەسانەی لەم ساڵگارە بێڕەحمییانەدا شەریفئاسا جێگای ئومێدی خاکوخۆزا و مرۆڤ و کۆمەڵگای نیشتمان و ئینسانییەت بن.
هیواداران و چاولەدواڕۆژ بڕیوانی ئەمڕۆ دڵنیان و ئاسۆ ڕوون ئەبینن و چەمکەکانی یەکگرتوویی و هاودەنگی و برایەتی وەک دەلاقەکانی ڕۆناکی و گەشەی کۆمەڵگا ئەبینن کە ئەیانەوێت خەمی خاک و ژانی ژینگە و ئێشەکانی نیشتمان لە قەیرانەکانی سروشتی و ئاشووبگەلی ئەهریمەن و نەیارانی گەل وەک پێڵووی چاو و هەناسەی هەناو بپارێزن.
ئەنجومەنی سەوزی چیا
٢١ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣
@chya_ngo
BY ژینگه یار
Warning: Undefined variable $i in /var/www/group-telegram/post.php on line 260
Share with your friend now:
group-telegram.com/Jingeyar/2540