group-telegram.com/Panhan11/8349
Last Update:
ئەوەی لەم زەمەنەی ئێستاماندا زۆر سەرنجی ناخرێتە سەر ئەوەیە کە نزیک بوونەوە لە پەروەردگار تەنیا لەڕێی کار و کردارەوە نییە بەڵکو لەڕێی تەرک کردنیشەوەیە..
خوای گەورە نایەویت تەنیا کار و کردەوەی چاکە ئەنجام
بدەیت، بەڵکو دەبێ واز لە خراپە و تاوانیش بهێنیت لەپێناو ئەودا.
جا گەر ویستت کەفارەتی گوناه و هەڵەیەکت بدەی، ئەوە گرنگتر لەوەی کە خێرێک بکەی یان سووننەتێک جێبەجێ بکەی، تەرک کردن و وازهێنانە لە گوناە و تۆبە کردن لێی.. وازهێنان لە حەرام لەپێش بەجێگەیاندنی سوننەتەوەیە!
مانگی رەمەزانیش تێکەڵەیەکە لە تەرک ( ڕۆژوو گرتن) و کردەوە ( شەونوێژ و قیام)… بەڵام تەرک لێرەدا فەرزە، لەکاتێکا کار و کردەوە سوونەتە.. وەک ئەوەی مانگی رەمەزان بۆ مەشق کردن بیت بە باوەڕدار لەسەر تەرک کردن بە پلەی یەکەم..
ڕەمەزان مەشق کردنە بۆ وازهێنان لە شتە موباحەکان بۆ ماوەیەکی کاتیی، تا ئیرادە و هێز بەدەست بێنیت بۆ وازهێنان لە شتە حەرامکراوەکان بۆ هەمیشە.
- بیر لە گوناه و خوویەکی خراپی خۆت بکەوە، کە وا دەزانیت تەواو زاڵ بووە بەسەرتا و ئەستەمە رزگارت بیت لێی..
- نییەت بێنە کە وازی لێ بێنیت..
- ڕەمەزانی ئەمساڵ بکە دەستپێکی وازهێنان لێیی..
وەک چۆن چاکەکردن لە مانگی رەمەزان ئاسانترە لە باقی مانگەکانی دیکە، وازهێنان لە گوناه و خراپەش بەهەمان شێوە ئاسانترە، ڕەنگە هەر ئەمەش مەبەستی پشت زنجیرکردنی شەیتانەکان بێت..
دکتۆر یحیی ئیسماعیل
BY پــــەنـھــان🖤✨
Warning: Undefined variable $i in /var/www/group-telegram/post.php on line 260
Share with your friend now:
group-telegram.com/Panhan11/8349