Warning: mkdir(): No space left on device in /var/www/group-telegram/post.php on line 37

Warning: file_put_contents(aCache/aDaily/post/Jingeyar/--): Failed to open stream: No such file or directory in /var/www/group-telegram/post.php on line 50
ژینگه یار | Telegram Webview: Jingeyar/2540 -
Telegram Group & Telegram Channel
Forwarded from اتچ بات
زەمان شەوگاری ۲۱ی گەڵاڕێزانی ١٣٩۶ی کۆ.هەتاوی و شوێن نزیکانی شارەدێی ئەزگڵە لە ئوستانی کرماشان؛ بوومەلەرزەیەک بە گوڕمی زۆرتر لە هەژماری شەش لە ڕاپیوتنی ڕیختێر.
سەدان کەس کوژران و هەزاران بریندار و هەزارانی‌تریش لە سوێی ئازیزاندا ئێستایش زامی دڵیان پەترۆی نەگرتۇوە.
بە هەزاران ماڵ و بنکەی نێشتەجێبوون ڕووخان.
هێندەی نەخایاند کە ڕۆڵەدەروەستەکانی وڵات و دڵسۆزانی نیشتمان بەعەزمی گەیاندنی یارمەتی بۆ کونتڕۆڵ‌کردنی قەیرانگەلی ناوچەکە ڕابوون و وەخۆکەوتن.
کەم نەبوون ئەو ڕۆڵەبەئەمەگانە کە کون و قوژبنەکانی ناوخۆ و ناوچە و سەرانسەری وڵات دڵەڕاوکێی ئەو خەڵکە لێقەوماوەی کوردەوارییان بە گیان و تەن لە دڵدا بوو.
کارەساتەکە پابەندی سنوور و مەرز و کەوشەن نەبوو؛ ئەوەی خورپە و خەمی ئەزانی خورۆشابوو.
شەریف‌یش شەرەفمەندانە لە سینەی دەشتەکەی دوانزەسوارەوە بە هەناوێک کەیل لە ئارنگی: لێهاتوویی، مانوویی‌نەناسی، ئەمانەتداری، چاونەترسی و دڵسۆزی حەر لە بنەڕۆژەی شەوی دوای کارەساتەکەوە خۆی گەیاندە ناوچە و بەخێرایی کەمپی داڵدە و پەرمینەوەی ڕێخست و بە زووترین کات بوو بە جێگای هانا و پەنای لێقەوماوانی بێهانا و فریاوڕەسانی دوور و نزیک.
شەریف هێمای خۆشەویستی و خۆنەویستی جێگای پێئەسپاردنی هەزاران کاروانی کۆمەکگەلی شت‌ومەک و هانای متمانەی هەزاران بەشبەری مادی و لانەوازی مەعنەوی بوو.
تاک‌تاکن ئەو کەسانەی لەم ساڵگارە بێڕەحمییانەدا شەریف‌ئاسا جێگای ئومێدی خاک‌وخۆزا و مرۆڤ و کۆمەڵگای نیشتمان و ئینسانییەت بن.
هیواداران و چاولەدواڕۆژ بڕیوانی ئەمڕۆ دڵنیان و ئاسۆ ڕوون ئەبینن و چەمکەکانی یەکگرتوویی و هاودەنگی و برایەتی وەک دەلاقەکانی ڕۆناکی و گەشەی کۆمەڵگا ئەبینن کە ئەیانەوێت خەمی خاک و ژانی ژینگە و ئێشەکانی نیشتمان لە قەیرانەکانی سروشتی و ئاشووبگەلی ئەهریمەن و نەیارانی گەل وەک پێڵووی چاو و هەناسەی هەناو بپارێزن.

ئەنجومەنی سەوزی چیا
٢١ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣

@chya_ngo

group-telegram.com/Jingeyar/2540
Create:
Last Update:

BY ژینگه یار

Warning: Undefined variable $i in /var/www/group-telegram/post.php on line 260

Share with your friend now:
group-telegram.com/Jingeyar/2540

View MORE
Open in Telegram

Telegram | DID YOU KNOW?

Date: |

Telegram was co-founded by Pavel and Nikolai Durov, the brothers who had previously created VKontakte. VK is Russia’s equivalent of Facebook, a social network used for public and private messaging, audio and video sharing as well as online gaming. In January, SimpleWeb reported that VK was Russia’s fourth most-visited website, after Yandex, YouTube and Google’s Russian-language homepage. In 2016, Forbes’ Michael Solomon described Pavel Durov (pictured, below) as the “Mark Zuckerberg of Russia.” Under the Sebi Act, the regulator has the power to carry out search and seizure of books, registers, documents including electronics and digital devices from any person associated with the securities market. Despite Telegram's origins, its approach to users' security has privacy advocates worried. He floated the idea of restricting the use of Telegram in Ukraine and Russia, a suggestion that was met with fierce opposition from users. Shortly after, Durov backed off the idea. The picture was mixed overseas. Hong Kong’s Hang Seng Index fell 1.6%, under pressure from U.S. regulatory scrutiny on New York-listed Chinese companies. Stocks were more buoyant in Europe, where Frankfurt’s DAX surged 1.4%.
from id

Telegram ژینگه یار
FROM American