group-telegram.com/ibnjas/1579
Create:
Last Update:
Last Update:
نازانم لەوە ڕاشکاوتر چی بڵێین؟
ئەوەتا دەڵێین: هەر کەس لەبەر کوردبوونمان دوژمنایەتیمان بکات، دوژمنایەتی دەکەین!
هەر کەس بیەوێ زمان و خاک و کلتور و جلمان ون بکات، دژی دەوەستینەوە.
ئەوەتا مامۆستا کرێکار دەیفەرموو: ئەگەر حەشدی وەحشی ڕۆژێ پەلاماری کوردستان بدات، چەک دەکەمە شانم و دەبمە پاسەوانی دەرگای فشەوانانی کوردایەتی (لە بابی ئەوەی کە فشەوانانی کوردایەتی هەرچی بن، هەزار قات و جار لە ئەمسالی حەشدی وەحشی باشترن).
بەڵام ئێمە دەڵێین با چاوێک نەبینێ، و ئەوەی دیکە کوێر!
ئێمە دەڵێین کورد زۆر زۆری زوڵم لێدەکرێ، بەشێکی (گەورەی) ئەو زوڵمەش کورد لە کوردی دەکات.
ناشکرێ ئێمە ببینە قەومییەکی عەیارە 24، نەوەک ئەوانەی خۆیان بە خۆرهەڵات و خۆرئاوا، تورک و فارس، دار و بەرد فرۆشتووە: تۆمەتی خۆفرۆشیمان بدەنە پاڵ!
BY سەردەم دەرباز - Sardam Darbaz
Warning: Undefined variable $i in /var/www/group-telegram/post.php on line 260
Share with your friend now:
group-telegram.com/ibnjas/1579