group-telegram.com/ibnjas/1577
Last Update:
ئەوەی بەویژدانەوە تەماشای مێژوو بکات، بۆی دەردەکەوێت کە پەیوەندی نێوان ئیسلام و کوردایەتی بەم جۆرەیە:
کورد (وەک هەر نەتەوەیەکی دیکە) هەر کات باوەشی بە ئیسلامدا کردبێ، عەزیز بووە.
ئەوە غیابی ئیسلام و دەسەڵاتێکی کوردەواری ڕەشیدە، کە وایکردووە خوێن و خاکی کورد ئەوەندە بێ ئەرزش و کەم قیمەت بێ. کاڵبوونەوەی جوامێری و مەردایەتی ئیسلامانەیە کە وایکردووە خاوەنی خۆمان نەبین.
بەڵێ، ئێمە بەدیلیانین لە کوردایەتییەکەشدا، ئەو کوردایەتییەی ئەوان حەیایان برد و کردیانە گاڵتەجاڕ، ئێمەین دەتوانین مانای پێببەخشینەوە، ئێمەین دەتوانین دیسان شار و وڵات و خاک لەلای جیلی نوێ مانای هەبێ.
خۆزگە دەتانبینی چەتەی عەلمانی چۆن چاو لەشار دەبڕێ، ئەو هەر تەنها دوکەڵ و بیری نەوت و دۆلار و زەوی داگیرکردن دەبینێ. ئەمنیش لە بەرزاییەوە تەماشای شار دەکەم ئاهی وێرانی شار و حاڵی خراپی هاوشاریانم دەمگرێ!!!
BY سەردەم دەرباز - Sardam Darbaz
Warning: Undefined variable $i in /var/www/group-telegram/post.php on line 260
Share with your friend now:
group-telegram.com/ibnjas/1577