group-telegram.com/kosarhawrami/1232
Last Update:
زۆر زۆر پێویستە کە گەنجانمان ھۆشیار و چاوکراوە بن لەوەی :
دەکرێت کەسانێک ھەبن لە کۆمەڵگەدا و بوونیشیان ھەیە بە بەردەوامی، کە گوێگر و ھەوادارێکی زۆریان ھەبێت ، جا ئیتر لەھەر بوارێک قسە دەکەن بۆ خەڵکی وەکو ( گەشەپێدانی مرۆی - دەرووناسی - کار و بازرگانی و داھات- بانگەوازکردن ...... )
بەڵام ئەم کەسە خۆی بێت یاخود ئەندامانی خێزانەکەی پابەندیەکی زۆر لاوازیان ھەیە بە دینەوە ، یاخود گوێ نەدەن بە ھەندێک فەرمان و قەدەغەکراوەکانی نێو قورئان و سونەت .
بە نمونە دەکرێت یەکێک لەمانە : وێنەی خۆی و ھاوسەری - کچەکەی دابنێت و تەماشا دەکەیت سفوورن و جلەکانیان ناشەرعیە !! — یاخود ستۆریەکی داناوە لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدایە و گوێ لە گۆرانی - موسیقا دەگرێت !!— بەناوی ھاوڕێیەتی و ھەوادارەوە وێنەی گرتووە لەگەڵ ڕەگەزی بەرامبەر !— یاخود باڵاپۆشە و لە کەناڵێکی عەلمانی پێشکەشکارە !!! — باڵاپۆشە و بەردەوام وێنە و ڤیدۆی خۆی بڵاودەکاتەوە بە تۆپەڵێ مکیاج و جوانکاریەوە !! — ڕەسمی گرتووە لەگەڵ وێنە کێشێک کە ڕەسمی ئەم کەسەی کێشاوە ! وە دەکرێ ئامۆژگاری دینیت بکات ! بەڵام بە حوکمی ئەوەی زیاتر دەوری داعی دەبینێت و دەوری عالم نابینێت ، وردەکاری ھەندێک بابەتی پێ نییە ، بۆیە دەکرێ ھەندێک قسەی لێ ببیستیت کە بۆچوونی شەخسی خۆیەتی پێچەوانەی ئایەت و فەرموودە بێت !
ناکرێت تۆ وەھا تێبگەیت کە ھۆکاری سەرکەوتن و شارەزایی ئەم کەسە ئەنجامدانی ئەم حەرامکراوانەیە ، یاخود دوای بینیی ئەم کەسە لەو بارودۆخانەدا ئیتر تۆش بە حەڵاڵی بزانیت .
تب/ گوێیان لێبگرە و دەکرێت ببنە مایەی سوود بۆ یەکێک لە لایەنەکانی ژیانی یۆ ، ئەمما تا بۆت دەکرێ بە خۆت و ئەوانەی دیکەش کە گوێی لێ دەگرن چ بە کۆمێنت و نامە ، یان ھەر کاتێک ئەم کەسەت بینی لە شوێنی پیا ھەڵدان و وێنەگرتن لەگەڵیدا ، بە شێوازێکی جوان و دڵسۆزانە ئاگاداری بکەرەوە لەم ھەڵانەی .
BY کۆسار _ ھەورامی
Warning: Undefined variable $i in /var/www/group-telegram/post.php on line 260
Share with your friend now:
group-telegram.com/kosarhawrami/1232