group-telegram.com/kosarhawrami/1285
Last Update:
دایکمان عائشة رضي الله عنها دەفەرمووێت : پێغەمبەری خودا ﷺ دوای وەفاتکردنی دایکە خدیجە هەر کاتێک ئاژەڵێکی سەرببڕیبایە ئەوا بەشێک لە گۆشتەکەی دەنارد بۆ ....... دەزانن بۆ کێ !؟ بۆ دایک و باوکی دایکە خەدیجە نا !!
يَبْعَثُها في صَدائِقِ خَديجَةَ رضي الله عنها !!!!
دەینارد بۆ هاوڕێکانی خەدیجە خاتوون !!! وەک وەفایەک و خۆشەویستیەک بۆی !!!!
ئەمەیە وەفا و خۆشەویستی ، نەوەک ساڵی یەک ڕۆژ کە سەدا ۷٥ یان هەر خودی پەیوەندیەکەیان حەرامە و بەشێکی دیکەشیان بەهۆی ئیحراج بوون لە ڕووا دامانیان لەلای چواردەورەکەیان گوڵە سورەکە دەبەن .
ڕەحمەت لە عبدالعزيز الطريفي کە فەرمووی : ئەوروپا ڕۆژی دیاریکرد بۆ هەربابەتێک ئەوا ئەو شتەی لەناوبردووە !!!!
ڕۆژی دایک و باوک !؟!؟ کوا ڕێز و حورمەتەکەیان !؟! کێ وەک پێویست دڵیان ڕادەگرێت !؟!
ڕۆژی کرێکاران !!! چەند کرێکار چاوەڕێی دەستی خەڵکین خێریان پێ بکات ؟!؟
ساڵی یەک جار یادی مەولودیش کە کۆلکە موسوڵمان دەستی هەبوو لە داهێنانی !!! کوا ڕێز و هەیبەت و شکۆی ئەو سەروەرە لەناوماندا !؟!؟
BY کۆسار _ ھەورامی
Warning: Undefined variable $i in /var/www/group-telegram/post.php on line 260
Share with your friend now:
group-telegram.com/kosarhawrami/1285