Telegram Group Search
والله وبالله وتالله

سەروەت و سامان و شکۆ و زانست و کار و پیشە و ڕەچەڵەك و ناوبانگ و دەسەڵات و پێگە و ... هتد

هەموو ئەمانە جێگەت ناکەنەوە لە دڵی خەڵکی
هەموو خەڵك، لە: هاوسێ و کەسە نزیك و هاوڕێ و هاوکاران و دۆستی کارت.

تۆ دەتوانی دڵی خەڵك بە دەست بێنیت لە ڕێی میهرەبانی و چاکەکردنت بەرامبەریان،
لەگەڵ جوانی ئەخلاق و ڕەوشتت:
سەرەتا تەوازوع و خۆ بەکەمزانین، و دڵ پاکیت و سوپاس گوزاریت .. هتد

قناة إبراهيم المديهش العلمية
وەرگێڕانی: هشام لطیف بەرزنجی

#لە_بارەی_مامەڵەکردنەوە_بۆتان_دەدوێم
💧 دڵنیابە ئەوەی لەم دونیایە بۆ تۆ دەبێت وا نەزانیت بە عاقی و زیرەکی خۆت بووە یان لەبەر هەر هۆکارێک تر بیری لێ بکەیتەوە، بەڵکو هەمووی ویستی خوای لەسەر بووە...


ئەگەر بە نییەتی پاکی ئافرەت و چاکی ئافرەت بوایە ئاسیا شووی نەدەکرد بە فیرعەون

ئەگەر بە زیرەکی و حیکمەتی پیاو بوایە
ئەوا پێغەمبەر نوح و لوط (سەلامی خوایان لێبێت) ئەو دوو ئافرەتە خیانتکارەیان نەدەهێنا (خیانەت لە دین نەك لە ئەخلاق)

ئەگەر بە چاکەی باوك بوایە منداڵەکەی پێغەمبەر نوح (سەلامی خوای لێبێت) لەناو ئاوەکە تیاناچوو بەهۆی کافربوونی

ئەگەر بە چاکەی منداڵ بوایە باوکی پێغەمبەر ئیبراهیم (سەلامی خوای لێبێت) نەدەچووە ئاگری دۆزەخەوە

🌴 بەڵام -قَدَرُ اللهِ وَما شَاءَ فَعَلَ-

هەمووی تاقیکردنەوەیە ...
تاکو باش و خراپ دەربکەوێت ...
تاوەکو ئەو پاداشتە گەورەیەی دانراوە لە بەهەشت بە دەستی بێنیت ...

بۆیە داوا لە خوای گەورە بکە خۆشییەكانت بۆ بێنێتە دی و دوورت بخاتەوە لە ناخۆشی ..

هشام لطیف بەرزنجی

#وتە
💧 زۆرێك ئەمڕۆ ماڵەکانی بۆ سەرسامکردنی خەڵکە
کاتێك میوانێکی دێت ببینێت ئەم چی هەیە ...!!!


گرنگیدان بە چۆنیەتی تێڕوانینی ئەوانی تر گرنگە، بەڵام کێشەکە ئەوەیە کە ئێمە دەیکەین بە گرنگترین شت و بڕیاری کڕینمان لەسەری دادەنێین.

ئێمە شتەکان دەکڕین بۆ ئەوەی هاوکارەکانمان -خزم یان دراوسێ یان برادەر یان ..- سەرسام بکەین و سەرنجی هاوڕێیان ڕابکێشین لە کاتێکدا بەڕاستی پێویستمان بەوە نییە.

ئەمە بیرکردنەوەیە لە ژیانی زۆر کەس بە ڕوونی دەبینرێت.

دەتوانیت سەیری بۆنەکان بکەیت، چ ئەوەی دڵخۆشکەر بێت یان خەمناك - وەکو ئەوەی کەسێکی لێ مردبێت یان کێشەیەك بێت- دەبینیت ماڵەکەی یان شوێنەکەی ڕازاندووەتەوە بۆ سەرسامکردنی خەڵك.


بۆیە بزانە ئەوەی بۆ سەرسامکردنی خەڵك هەوڵبدات
ژیانی وەکو مۆدێلێکی جل و بەرگ بەسەر دەبات
.

بە سوود وەرگرتن لە کتێبی:
📚 ٣ أرباع، لاپەڕە: (١٩).

#لە_بارەی_مامەڵەکردنەوە_بۆتان_دەدوێم
بەیانی کە چوارشەم دەکات
١ ذي الحجة ١٤٤٦ کۆچی
٢٠٢٥/٥/٢٨ لە دایك بوون

دەکاتە یەکەم ڕۆژی مانگی حاجیان
تَكْبيرَات الْعِيد
بَوحُ مَهَاجِر | @BO7_MHAGR
🕋🕋
#تكبيرات

الله أكبر، الله أكبر
لا إلـه إلا الله
الله أكبر، الله أكبر
ولله الحمد.

لە یەکەم ڕۆژی مانگی حاجیان تا کۆتا ڕۆژی جەژن
هەینی داهاتوو یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانە

١٠ ذي الحجة ١٤٤٦ کۆچی
٢٠٢٥/٦/٦ لە دایك بوون
دە مرۆڤ لەسەر سفرەیەك دەخۆن
بەڵام دوو سەگ لەسەر کەلاکێك ناسازێن

#پەندەکانی_سەعدی
خەتی نەفامیت بەسەر خۆتدا کێشا

کە نەفامت بۆ هاودەمی خۆت دانا

#پەندەکانی_سەعدی
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
دیمەنی ڕۆیشتنی حاجیان بۆ حەجکردن لە سەردەمی کۆن

#حەج
💎 باشترین کردەوە لە دەڕۆژی حاجیان:

شەونوێژ
ڕۆژووگرتن
خێرکردن
قورئان خوێندن
ڕۆیشتن بەرەو مزگەوت
زۆر نوێژکردن
زیکری خوای گەورە
حەج کردن بۆ کەسێك کە بتوانێت
قوربانی

@Hisham_albarzanji
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
#تكبيرات


🕋🕋

الله أكبر، الله أكبر، الله أكبر
لا إلـه إلا الله
الله أكبر، الله أكبر
ولله الحمد.
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
تقبل الله من الحجاج حجهم
ومن الصائمين صومهم
الله أكبر
الله أكبر
لا إله إلا الله
الله أكبر
الله أكبر
ولله الحمد

الشيخ: #سعود_الشريم
#بكاء_گریان
#مؤثر
#حەج
🔻 لە سەیر و سەمەرەکانی خەڵکی لە ناو هێنان:
ئیندۆنیسیا -لەگەڵ ئەوەی کە ژمارەیان زۆرە- تەنها ناوی خۆیان دەهێنن ناوی باوك و باپیر ناڵێن !!

بەڵام لەبەرامبەر ئەوەدا: ئوردنییەکان - لەگەڵ ئەوەی ژمارەیان کەمە- ناوی خۆیان دەڵێن ناوی پێنج کەس دەڵێن لە باوك و باپیریان !!

قناة إبراهيم المديهش العلمية

هشام لطیف بەرزنجی

تەماشای ئەم ڤیدیۆیە بکە👇
چەند ئامۆژگارییەکی گرنگ لەلایەن کەسێکی دڵسۆز و خەمخۆر

بۆ ئەو خوشکانەی خوێندکارن و دەخوێنن بەگشتی
وە بۆ ئەو خوشکانەی کە لە بەشە ئاینییەکان دەخوێنن بەتایبەتی.

                              👈 بەشی شەشەم

پێنجەم: هەوڵبدە با یەکەم کەس بەرەکەتی عیلمەکەتی دەست بکەوێت خۆت بێت وە کەسەکانت و منداڵەکانت و مێردت - ئەگەر هاوسەرت هەبێت -
هەستان بە جێبەجێکردنی حەقی مێرد بە باشترین شێوە، وە بە باشترین شێوە ڕێزی لێ بگریت، وە بەها و پێگەی بزانە کە ئیسلام پێی بەخشیوە، وە دەرمەچۆ لە بیروبۆچوو و فەرمان و نەهییەکانی مادەم فەرمانت پێ ناکات بە سەرپێچیکردنی خوای گەورە، گوێڕایەڵی هیچ کەسێك ناکرێت لە سەرپێچیکردنی خوای گەورە، ئەی خوشکی موسڵمانم کە فێرخوازیت و شارەزایت لە دین وەکو باقی ئافرەتانی تر نیت.
وە ئاگاداربە لە موناقەشە و قسەی زۆر و بێزار کە دڵەکانتان لە یەکتری جیا بکاتەوە و کۆی ناکاتەوە، وە بەهەمان شێوە لەگەڵ باقی خێزانەکەت و کەسە نزیکەکانت بە نەرم و نیانی و لەسەرخۆیی و چاکەکردن لەگەڵیان، وە ئارامگرتن بەرامبەر ئازارەکانیان.
خوای گەورە فەرموویەتی: ﴿وَأَنْذِرْ عَشِيرَتَكَ الْأَقْرَبِينَ﴾ [الشعراء: ٢١٤].
واتە: وه‌ خزم و كه‌سوكاره‌ نزیكه‌كانت ئاگادار بكه‌وه‌.
کاتێك یەکێك لە هاوەڵان (ڕەزای خوایان لێبێت) ویستی باخەکەی بە خێر ببەخشێتە موسڵمانە هەژارەکان، پێغەمبەری خوا ﷺ پێی فەرموو: «وابزانم پێویستە بیدە بە خزمەکانت».


نوسینی: #أحمد_الطيار
وەرگێڕانی: هشام لطیف بەرزنجی
#بەشی_ئافرەتان
#وەسێتەکان
2025/05/29 03:56:25
Back to Top
HTML Embed Code: