Audio
هۆنراوە:سەید نووح عینایەتی (نەبەز)
هونەرمەند: خەلیل حوسێنی
ڕێکخەری مۆسیقا: مامۆستا
وەحید نەزەری کرماشانی
ستۆدیۆ :مامۆستا حەمید سەبا
☘️ @daykobab 👈
اینستاگرام 👇👇👇
https://instagram.com/seyed_nouh_enayati?igshid=bwgc23f0cu2o
هونەرمەند: خەلیل حوسێنی
ڕێکخەری مۆسیقا: مامۆستا
وەحید نەزەری کرماشانی
ستۆدیۆ :مامۆستا حەمید سەبا
☘️ @daykobab 👈
اینستاگرام 👇👇👇
https://instagram.com/seyed_nouh_enayati?igshid=bwgc23f0cu2o
Baqaben (10) - Ahmad Qazi
<unknown>
📻 بیسەر بن//
📓 ڕۆمانی «باقەبێن»
✍نووسراوەی: ئەحمەد قازی
🎙خوێندنەوە: پێژمان ئیسماعیلنژاد
🎚ڕێکخستن: سامان ئەمیری
🔹بەشی دەهەم و کۆتایی
(سێ باغەوان)
🆔 @Podcast_haje
📓 ڕۆمانی «باقەبێن»
✍نووسراوەی: ئەحمەد قازی
🎙خوێندنەوە: پێژمان ئیسماعیلنژاد
🎚ڕێکخستن: سامان ئەمیری
🔹بەشی دەهەم و کۆتایی
(سێ باغەوان)
🆔 @Podcast_haje
دەستبەسەر
✍ نووسەر: ئامبڕۆز بیرس
✍وەرگێڕ بۆ کوردیی: کەسەر پیرزادە
ئورین بڕاوێری خەڵکی کێنتاکی پاش کوشتنی ژنبراکەی، لە چنگی دادپەروەری ڕایکردبوو. ئەو دوای لە پەلوپۆخستنی بەندیوانەکە بە شیشێکی ئاسن لە گرتووخانەی فێدێڕاڵ کە لەوێ بۆ لێپێچینەوە ڕاگیرابوو هەڵاتبوو. براوێر دوای ڕفاندنی دەستەکلیلی بەندیوانەکە دەرگای سەرەکیی کردبووە و لە تاریکایی شەودا بزرببوو. لەبەروەی بەندیوانەکە چەکی پێ نەببوو براوێریش چەکی وەگیرنەکەوتبوو هەتا بەو لە ئازادییە مسۆگەربووەکەی پارێزگاریی بکات. ئەو دوای دەرکەوتن لە شار لەڕێوەی ڕووی لە دارستان کرد. ئەم ڕووداوە بۆ چەندین ساڵ لەوەپێش دەگەڕێتەوە. کاتێک ئەم ناوچەیە زۆری شەقڵ نەشکابوو و دەستلێنەدراو بوو.
ئەوێ شەوێ شەوێکی زۆر تاریک و ئەنگوستەچاو بوو. شەوێکی بێبەری لە درەوشانەوەی مانگ و هیچ ئەستێرەیەک. لەبەروەی براویر هیچ کات لەم هەرێمە نەژیابوو بۆیە شارەزای کەلێن و کولێن و پێچوپەناکانی نەبوو و هەروەها ئاسایی بوو ونبوونی لەم دەورە زۆری پێنەچێ. بۆ براوێر دیاریکردنی ئەوەیکە لە شار دووردەبێتەوە یا بەرەو شار دەگەڕێتەوە نەدەگونجا. بابەتێک کە بۆ ئەو لە ئاستی مردن و ژیان دابوو. براوێر پێی خۆشنبەبوو یاریدەی ڕاونەرانی بدات بەڵام دەیزانی بەزووییەکی زوو دەستەودەیارەی کەڵانتەر بە ڕەوەیەک سەگی شوێنهەڵگر دەگەنە سەری و بەختی دەربازبوونی ئەوەندەی تریش ئەستەمتر دەبێتەوە. تەنانەت یەک کاتژمێر ئازادیی زۆرتر بایەخێکی مەزنی هەیە.
لەنەکاو لە دارستاندا بەسەر توولەڕێیەک داکەوت و لەودا قەڵافەتی پیاوێکی کپی لە ڕەشاییدا وەبەرچاوهات. بۆ پاشەکشە بڕێک درەنگ ببوو. ڕاکردوو هەستی کرد بە یەکەم پارێز بەرەو قامیشەڵانەکەی پەنا ڕێگە هەروەک دواتر ڕوونیکردەوە: ((جەستەم بە فیشەکی تاپڕ دابێژدابێژ دەبێ)). بۆیە هەرکیان لەوێ لەجێی خۆیان ڕەق بوون. دڵی براوێر وەهای لێدەدا کە دەتکووت خەریکە دەخنکێ. ئەویدی... کەس ئاگای لە هەستی ئەویدی نییە.
ساتێک دواتر -لەوانەیە دوای کاتژمێرێک- مانگ خزییە بەشێک لە ئاسمانی ساو و پیاوی ڕاکردوو بە چاوی خۆی وێنای ئاشکرای یاسای بینی کە باسکی پێ هەڵێنا و بەشێوەیەکی مانادار ئاماژەی بەو و پشت سەری ئەو کرد. براوێر پشتی لەو کەسە کرد کە دیلی کردبوو و بە ئاراستەی ئاماژەپێکراودا گوێڕایەڵانە وەڕێکەوت، لەکاتێکدا تەنیا لەپێش خۆی دەڕوانی. بەدژواری دەیتوانی هەناسە هەڵکێشێت و شانوپیلی لە ترسی ئەگەری وێکەوتنی فیشەکی تاپڕ وەژان کەوتبوو. ئەو لە جێگەی پیاوکوژێکدا بوێرترین و بەجەرگترین کەسێک بوو کە تا ئێستا ملی بەپەتەوە دەبوو.
براوێر ئەم ڕاستییەی لە بارودۆخە پڕ مەترسییەکەی کە لەودا ژنبراکەی بە لەسەرەخۆیی زایەکردبوو، دەرخستبوو. ئەو بابەتانە لە ڕەوتی دادگاییکردندا هاتبوونەئاراوە و هێندەشی نەمابوو کە پەرجۆی سوکناییدەری براوێر لە هەڵسوکەوت لەگەڵ لێپێچەراندا لە گێچەڵ ڕزگاری بکات. بەڵام چارە چییە؟! کاتێ کەسێکی جەربەزە هەرەس دێنێ چارەیەکی نییە جگە لە ملکەچی.
ئەم دووە بەم شێوەیە سەفەری خۆیان بەرەو گرتووخانە لە درێژەی جاددەیەکی پێچەڵپاچدا تێپەڕکرد. براوێر تەنیا کەڕەتێک وێرای ئاوڕداتەوە و ئەویش کاتێک بوو کە کەوتبووە بەر نیسێ و دەیزانی ئەویدی لەبەر مانگەشەوە. لەم کاتەدا ئەو لە پشتەسەری خۆی ڕوانی. دەستبەسەرکەرەکەی واتە بێرتۆن دافی بەندیوان وەک مردووان ڕەنگی بەڕووە نەمابوو و شوێنی ئاشکرای شیشی ئاسن بە زەقی لەسەر تەوێلی دەدیترا. ئۆرین براوێر زۆرتری خۆ بەم کێشەوە خەریک نەکرد.
لە ئاکامدا چوونە نێو باژێڕ کە تەواو ڕووناک بوو بەڵام حەشیمەتی تێدا نەبوو. تەنیا ژن و منداڵ لەنێو شاردا مابوونەوە کە ئەوانیش لەسەر شەقام نەبوون. بکوژ
ڕێگەی گرتووخانەی گرتەبەر و یەکڕاست بەرەو دەرگای سەرەکیی چوو. دەستی لەسەر دەزگرەی قورسی دەرگای ئاسنین داگرت و بەخواستی خۆی بە تەوژم کردییە. وەژوورکەوت و خۆی لە بەرامبەر تاقمێک پیاوی چەکداردا هەستپێکرد. لەم ئانوساتەدا ئاوڕیداوە بەڵام کەس دوای ئەو وەژوونەکەوت.
تەرمی بێرتون داف لەسەر مێزێک لەنێو داڵانەکدا داندرابوو.
........
سەرچاوە: قلمرو وحشت(مجموعە داستان کوتاه)، آمبروس بیرس، ترجمه پرویز همتیان بروجنی، نشرچشمە، چاپ دوم، ١٣٩٣ی شمسی، تهران
..............
لینک کانال انجمن ادبی کاژه مهاباد👇
🆔 @edebikaje

Forwarded from هەواری شێـعری شاهـۆ
بەنێوی خوداوەنی دڵۆڤان
بۆ ئاگاداری مامۆستایان وئەندامان ولایەنگرانی ئەدە ب و وێژە، شوکور بۆ یەزدانی بێتا، کتێبی وەرگێراوی دوو بەیتێکانی فاێیز وەرگێڕاوی شاهۆ موکریانی بە چاپی دووهەم گەیشت ئەو بەرهەمە وەرگێڕاوێکی زۆر بەچێژ وناوازەیە و لە کتێب فرۆشی گزینگ ولەکتێب فرۆشی شەپۆل هەڵکەوتوو لە چوارڕێی ئازادی دەخزمتتان دایە، تکایە بە کڕینی ئەو کتێبە، دڵسۆزی و پشتیوانی خۆتان لە کاک ئیسماعیل شاهۆیی ناسراو بە مامۆستا شاهۆ موکریانی دەرببڕن.
بسپاسەوە
جەماوەری کۆمەڵایەتی زاگرۆس
خەزەڵوەری 1403ی هەتاوی

Forwarded from هاژه میدیا
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🎥 بینەر بن//
🔴 لە مەهاباد پەردە لەسەر پۆستێری شانۆی "چیرۆکی نیوەڕۆیەکی هەینی" لادرا
١۴٠٣٫٠٨٫۱۶
🆔 @HajeMedia
🆔 @HajeNews
🆔 @HajeArts
🔴 لە مەهاباد پەردە لەسەر پۆستێری شانۆی "چیرۆکی نیوەڕۆیەکی هەینی" لادرا
١۴٠٣٫٠٨٫۱۶
🆔 @HajeMedia
🆔 @HajeNews
🆔 @HajeArts
Forwarded from هاژه میدیا
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
Forwarded from هاژه هنری
Romanî 47 (beşî çwar)
www.group-telegram.com/Kurdewisti
@podcastxor
هیوا کوڕم
ئێستا کە ئەم نووسراوەیە دەخوێنییەوە یا سەرکەوتووم و توانیومە ئاوایی ڕزگار بکەم و ئاوەدانی و حەسانەوە بگەڕێنمەوە نێو ماڵ بە ماڵی نیشتمان و لەسەر هەموو شەقامەکان و داوێنی هەموو کۆڵانەکان فەڕشی سەربەرزیم ڕاخستبێ بۆ ئەو کەسانەی لەڕێگەی بەدی هێنانی ئاوەتەکانمان دا یارمەتیان داوم و گیانیان کردووە بەخەڵاتی ئەم ئازادییە ....
@podcastcor
بۆ بیستنی بەشەکانی دیکەی ڕۆمانی 47پەیوەستی پادکەستی خۆر بن
سپاس بۆ هاوڕێیەتیتان بمێنن
نووسینی ئاوارە حوسێن زادە
خوێندەوەی هاوارکۆچەر
دیزاین و کاری تەکنیکی ئیبڕاهیم ساڵح
بەرهەمی هاوبەشی پادەکەستی خۆر و لاپەڕەی کوردە ویستی

@sene_music
حسن رفیع زاده(باران)
💦باران...
🎙 حەسەن ڕەفیعزادە
✍محەمەد سەدیق وەلیزادە"تاپۆ"
بارانە دەبارێت و دەبارێ بەسەرمدا
یادی مەلی عەشقت کە بە بارانە بەرم دا
چۆڕاوگەیە چاوی من و چۆڕچۆڕە دەڕێژێ
زووخاوی دەروونە کە لە ناچاری دەرم دا
تەنیام و لە تاراوگەیی تاریکی خەمانم
گوێم هەر لە دڵی دەرکەیە بکوتێت و سەرم دا
بارانە دەبارێت و دەبارێ بەسەرمدا
یادی مەلی عەشقت کە بە بارانە بەرم دا
چۆڕاوگەیە چاوی من و چۆڕچۆڕە دەڕێژێ
زووخاوی دەروونە کە لە ناچاری دەرم دا
داوێنی چیا دەگرم و داوێنی تۆ دوورە
خەم جلکە بڕا بەم قەدە نادڕێ لەبەرمدا

Forwarded from پادکست هاژه
📓 کورتەچیرۆکی «چۆن نەبووم بە شاعیر؟»
✍نووسراوەی: جەعفەر خزرپوورئەقدەم
🎙خوێندنەوە: پێژمان ئیسماعیلنژاد
🎚ڕێکخستن: سامان ئەمیری
🆔 @Podcast_haje
✍نووسراوەی: جەعفەر خزرپوورئەقدەم
🎙خوێندنەوە: پێژمان ئیسماعیلنژاد
🎚ڕێکخستن: سامان ئەمیری
🆔 @Podcast_haje
چۆن نەبووم بە شاعیر
@Podcast_haje
📓 کورتەچیرۆکی «چۆن نەبووم بە شاعیر؟»
✍نووسراوەی: جەعفەر خزرپوورئەقدەم
🎙خوێندنەوە: پێژمان ئیسماعیلنژاد
🎚ڕێکخستن: سامان ئەمیری
🆔 @Podcast_haje
✍نووسراوەی: جەعفەر خزرپوورئەقدەم
🎙خوێندنەوە: پێژمان ئیسماعیلنژاد
🎚ڕێکخستن: سامان ئەمیری
🆔 @Podcast_haje
Romanî 47 (beşî pênc)
www.group-telegram.com/Kurdewisti
@podcastxor
دەی ئەگەر بڕوایان بەقەسەکانم کردبا ئاکامی ئەو شەڕە دۆڕان نەدەبوو، نووسراوەکانی فەرماندەش هەروا ، بەتایبەت کاتێک گوتم توانیومە زەمەن ببڕم و بگەڕێمەوە لای ئەوان ، ئەگەر خۆیشم لەجێگای ئەوان بووبایەم چەتوون باوەڕم دەکرد ، یا ڕەنگە وەک ئەوان پێکنیبایەم ، نازانم خەریکی داگەڕان بووم ، کەوتەوە بیرم کە چەکەیان نەداومەتەوە ، تاقەتیشم نەبوو بگەڕێمەوە .....
نووسین:ئاوارە حوسێن زادە
خوێندنەوە :هاوارکۆچەر
دیزاین و کاری گڕافیک :ئیبڕاهیم ساڵح
@podcastxor
بۆ بیستنی بەشەکانی دیکەی ئەم کتێبە پەیوەستی پادکەستی خۆر بن
@podcastxor
دەی ئەگەر بڕوایان بەقەسەکانم کردبا ئاکامی ئەو شەڕە دۆڕان نەدەبوو، نووسراوەکانی فەرماندەش هەروا ، بەتایبەت کاتێک گوتم توانیومە زەمەن ببڕم و بگەڕێمەوە لای ئەوان ، ئەگەر خۆیشم لەجێگای ئەوان بووبایەم چەتوون باوەڕم دەکرد ، یا ڕەنگە وەک ئەوان پێکنیبایەم ، نازانم خەریکی داگەڕان بووم ، کەوتەوە بیرم کە چەکەیان نەداومەتەوە ، تاقەتیشم نەبوو بگەڕێمەوە .....
نووسین:ئاوارە حوسێن زادە
خوێندنەوە :هاوارکۆچەر
دیزاین و کاری گڕافیک :ئیبڕاهیم ساڵح
@podcastxor
بۆ بیستنی بەشەکانی دیکەی ئەم کتێبە پەیوەستی پادکەستی خۆر بن
@podcastxor
Forwarded from هاژه میدیا
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🎥 بینەر بن//
🔴 بهرههمێکی نۆێی شاهۆ موکریانی چاپ و بڵاوکرایەوە
١۴٠٣٫٠٨٫۲۲
🆔 @HajeMedia
🆔 @HajeNews
🆔 @HajeArts
🔴 بهرههمێکی نۆێی شاهۆ موکریانی چاپ و بڵاوکرایەوە
١۴٠٣٫٠٨٫۲۲
🆔 @HajeMedia
🆔 @HajeNews
🆔 @HajeArts
Forwarded from sootav
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
چاوەڕێ
لەو ڕۆژەوە لە چــــــــــاو ونی
لە ناو ناخــــــــــــــی دڵی منی
لە بێـــــــــــداری لە کاتی خەو
لێت دەگـــەڕێم بە ڕۆژ و شەو
ئەوەندەی جــــــــوانە دیدارت
تاڵە دەردی ئینتــــــــــــــــزارت
دڵنیـــــــــــــــــام ڕۆژێ دێیەوە
بە ئەسپـــــــــــــایی بە ڕێیەوە
ڕۆژێک لە من میـــــــوان دەبی
بە میوانی جێــــــــــژوان دەبی
هەوێنی شێعــــــــری پڕ غـەمم
لە تاریکــــــــــــــــی ژینا شەمم
تۆ ئەو پــــــــــــەرێ بەنازەمـی
پارێزەری ئـــــــــــــــەو ڕازەمی
کــە جــــــــــــــــارێ ترت ببینم
جاویدانە دەبــــــــــــــــێ ژینم
جارێ لـــــــــــە باوەشمت گـرم
خواش بمکــــــوژێ قەت نامرم
#سووتاو
دیکلەمە کاوە مەولانے
لەو ڕۆژەوە لە چــــــــــاو ونی
لە ناو ناخــــــــــــــی دڵی منی
لە بێـــــــــــداری لە کاتی خەو
لێت دەگـــەڕێم بە ڕۆژ و شەو
ئەوەندەی جــــــــوانە دیدارت
تاڵە دەردی ئینتــــــــــــــــزارت
دڵنیـــــــــــــــــام ڕۆژێ دێیەوە
بە ئەسپـــــــــــــایی بە ڕێیەوە
ڕۆژێک لە من میـــــــوان دەبی
بە میوانی جێــــــــــژوان دەبی
هەوێنی شێعــــــــری پڕ غـەمم
لە تاریکــــــــــــــــی ژینا شەمم
تۆ ئەو پــــــــــــەرێ بەنازەمـی
پارێزەری ئـــــــــــــــەو ڕازەمی
کــە جــــــــــــــــارێ ترت ببینم
جاویدانە دەبــــــــــــــــێ ژینم
جارێ لـــــــــــە باوەشمت گـرم
خواش بمکــــــوژێ قەت نامرم
#سووتاو
دیکلەمە کاوە مەولانے
Forwarded from 🌷💑 باخچەو گۆراڵا💑🌷 (باخچەو گوراڵا)
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
پەی زاڕۆڵا
شێعرە: پاییز
نویستەی: شارۆ
ئاهەنگساز: فەرید عەباسی
ڕێکوستەی، میکس و مسترینگ: کاوان موحەمەدی
وانەرێ: نەرگس قادری، موژدە ڕەسووڵی، نەزیرە ڕاستخانە
زەبت: تیون ئستودیۆ
هەرمانێوە جە: زاگرۆس ئەنیمەیشنی
👏👏👏👏👏👏
شێعرە: پاییز
نویستەی: شارۆ
ئاهەنگساز: فەرید عەباسی
ڕێکوستەی، میکس و مسترینگ: کاوان موحەمەدی
وانەرێ: نەرگس قادری، موژدە ڕەسووڵی، نەزیرە ڕاستخانە
زەبت: تیون ئستودیۆ
هەرمانێوە جە: زاگرۆس ئەنیمەیشنی
👏👏👏👏👏👏
Forwarded from هفته نامه سیروان
1304.pdf
11.7 MB
Forwarded from شاهۆی وێژەوان (Shaho Piroz)
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
غەزەلێكی نالی بە خوێندنەوەی عەبدولخالق یەعقووبی
Forwarded from هاژه هنری
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سێ کورتەشیعر
غەفوور پیرزادە(کەسەر)
💧ڕەنگێکی تر
جگە لە ڕەش
ڕەنگێکی تر
لە ژانەکانم بدە
وەمدەزانی گەیشتوومە کۆتاییت
کوتیان سەرەتاتە و
وای لەو بەخەسارچوویی
وای لەو بەفیڕۆچوویی
وای لەو بەزایەچووییە.
بۆ هەر ڕۆژدەبێتەوە؟
دەبوو هەموو شتێک بپووچێتەوە
قەلپووچی ژیان
مژموری هەبوون
بۆ هەر دەبووژێتەوە؟!
💧ئەو ماستە...
زۆری وەدواکەوە
ئەو ماستە
بێ موو نییە
درەخت
لەخۆڕا
گەڵا فڕێ نادا
گەڵا
لەخۆڕا
لە درەخت هەڵنایە
ئاو
لەخۆڕا
کانی جێ ناهێڵێ
کانی
لەخۆڕا
ئاو دەرنادا
زۆری وەدواکەوە
ئەو ماستە بێ موو نییە!
💧خۆشمدەوێیانەکان...
ئەم خۆشمدەوێیانەی
کە ئێستا
کاڵ بوونەوە
هەر ئەم خۆشمدەوێیانەن
کە سەردەمێک
نەک هەر من و تۆ
کە خۆشمدەوێیشیان
دەڕەنگاند.
ئەم خۆشمدەوێیانەی
کە ئێستا بەداخەوە کاڵ بوونەوە و
بەداخەوە سەیر کاڵ بوونەوە!
..............
لینک کانال انجمن ادبی کاژه مهاباد👇
🆔 @edebikaje
غەفوور پیرزادە(کەسەر)
💧ڕەنگێکی تر
جگە لە ڕەش
ڕەنگێکی تر
لە ژانەکانم بدە
وەمدەزانی گەیشتوومە کۆتاییت
کوتیان سەرەتاتە و
وای لەو بەخەسارچوویی
وای لەو بەفیڕۆچوویی
وای لەو بەزایەچووییە.
بۆ هەر ڕۆژدەبێتەوە؟
دەبوو هەموو شتێک بپووچێتەوە
قەلپووچی ژیان
مژموری هەبوون
بۆ هەر دەبووژێتەوە؟!
💧ئەو ماستە...
زۆری وەدواکەوە
ئەو ماستە
بێ موو نییە
درەخت
لەخۆڕا
گەڵا فڕێ نادا
گەڵا
لەخۆڕا
لە درەخت هەڵنایە
ئاو
لەخۆڕا
کانی جێ ناهێڵێ
کانی
لەخۆڕا
ئاو دەرنادا
زۆری وەدواکەوە
ئەو ماستە بێ موو نییە!
💧خۆشمدەوێیانەکان...
ئەم خۆشمدەوێیانەی
کە ئێستا
کاڵ بوونەوە
هەر ئەم خۆشمدەوێیانەن
کە سەردەمێک
نەک هەر من و تۆ
کە خۆشمدەوێیشیان
دەڕەنگاند.
ئەم خۆشمدەوێیانەی
کە ئێستا بەداخەوە کاڵ بوونەوە و
بەداخەوە سەیر کاڵ بوونەوە!
..............
لینک کانال انجمن ادبی کاژه مهاباد👇
🆔 @edebikaje