group-telegram.com/kosarhawrami/1271
Last Update:
کاتێک دەبیستیت و دەبینیت کەسانی گەنج و هەرزەکار و منداڵ ، وەفات دەکەن و دەگەڕێنەوە لای خوای گەورە سبحانە وتعالی . ئەمە نامەیەکە بۆ تۆ کە ئەمانەی تێدا نووسراوە :
1. تەوبەکردنت + وازهێنانت لە تاوان هەرگیز دوامەخە و زوو فریای بکەوە بەر لەوەی بەو حاڵەوە بڕۆیتەوە بەردەم پەروەردگار .
2. خۆت ڕابهێنە کە بەردەوام دەست بە دەست نوێژ بیت و زکر و تسبیحاتی خودا لەسەر زمانت بێت .
3. هەر کاتێکی بەتاڵت هەیە و دەزانیت وەختی نوێژێکی سونەتە خێرا فرسەتی لێ بهێە و دوو ڕکعات سونەت بکە .
4. ئاوات و ئامانجی زۆر دوور دامەنێ بۆ ژیانت .
5. مەڵێ با ببم بە خاوەنی ئەوەندە دەفتەر دۆلار وەعد بێت مزگەوت درووست بکەم و فڵانە پڕۆژەی خێری بکەم ، ئێستا بەپێی توانای خۆت هەوڵبدە دەستت هەبێت لەو پڕۆژانەی کە دەزانیت دوای مردنیشت هەر خێر و بەرەکەتیان دەبێت بۆت ، بە شتێکی کەمیش بێت بەشداری بکە .
6. هەوڵبدە جێ دەستت دیار بێت لە کۆمەڵگەدا و خزمەت بە یەکێک لە بوارەکان بکە ، برینێکی ئەم ئوممەتە ساڕێژ بکە .
BY کۆسار _ ھەورامی
Warning: Undefined variable $i in /var/www/group-telegram/post.php on line 260
Share with your friend now:
group-telegram.com/kosarhawrami/1271