group-telegram.com/xunyager/2914
Last Update:
لە خۆی دەپرسی: بۆچی من دەبێ پێویستم بە کەسێک بێت تا دوو قسەی لەگەڵ بکەم؟
خۆ بۆخۆم لەگەڵ خۆم زۆر زۆرتر لە دوو قسە دەتوانم بکەم و لەخۆشم تێبگەم و ئەگەر کەسێک وەها کارەساتێکی بەسەر هات ئیتر بەدوای کەسدا ناگەڕێت و چاوەڕوانی لە هیچ کەسێک نییە لەگەڵی بدوێ و لێی تێ بگات.
ئەو نووسراوە بەشێک لە کتێبی شەوە ڕۆشنەکانی دۆستۆیەڤسکیە کە زۆر لەوەپێش خوێندمەوە و ئێستا هاتەوە بیرم و هاوکات چەند نووسراوەی کوردیشم هاتەوە یاد کە چەند بە تێر و تەواوی لە چاوەڕوانی دەدوێن و تا سەر ئێسقان هەستیان پێ کردووە، عەتا نەهایی دەڵێ: مردن ئەو ڕۆژەیە کە چاوەڕوانی وەک گەڵایەک بە داری ئەندێشەوە وشک دەبێ و دەوەرێ.
ڕەفیق سابیر دەڵێ: چاوەڕوانی دووڕیانێکە
گیان لە جەستە دەترازێنێت/ چاوەڕوانی جۆرێکی تری مردنە هەڵبەت ڕەفیق سابیر زۆر زۆرتر لەوانە لە چاوەڕوانی دەدوێ.
هێدی دەڵێ: ناتگەمێ، سەرێکم لێ هەڵێنه چاوەڕوانی چاوانمی کەمسۆ کرد
بەختیار عەلی لە دیوانی شێعری شەوێک ئاسمان پڕ بوو لە ئەستێرەی شێتدا نووسراوەیەکی هەیە بە نێوی چاوەڕوانی لەوێدا نووسەر وەها چاوەڕوانە کە دار و بەرد و دەریا و هەور و بروسکە و خوداش دەیانهەوێ مەنعی ئەو چاوەڕوانییەی بکەن بەڵام لە کۆتاییدا دەگاتە ئاستێک دەڵێ: لە چاوەڕوانی زیاتر چی هەبوو بیسەلمێنم کە من هەم. ئاوها چاوەڕێم کردی من چاوەڕوانی تۆم، کەواتە هەیت تەنیا بە چاوەڕوانی ویستم بۆ دەریای بسەلمێنم کە دێیت، بۆ خودای بسەلمێنم کە هەیت.
نازانم ڕەنگبێ چاوەڕوانی ڕۆحی ژیان بێ!
@Xunyager 🌱
BY Xunyager🌱
Warning: Undefined variable $i in /var/www/group-telegram/post.php on line 260
Share with your friend now:
group-telegram.com/xunyager/2914