Telegram Group Search
Forwarded from 4R4SH
زۆر بەڕێز مامۆستا تینوو

کۆچی دوایی خوشکەزای بەڕێزتان غەمباری کردین و هیوادارین خودای گەورە سەبووری بدا بە دڵی بنەماڵەی بەڕێزتان.

ڕوحیان شاد و یادیان پیرۆزبێ و خۆمان ـە شەریکی غەمتان دەزانین
Forwarded from محمد فهیمی
انّا للە وانّا الیە راجعون.
برای بەڕێر ئاغای سۆفی مەولوودێ:

هەواڵی کۆچی دوایی خوشکەزای بەڕێزتان(نەسرین مەرزەنگی) دڵی ئێمەشی خەمبارکرد،بەم بۆنەوەپرسەو
سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی جەنابتان و
سەرجەم بنەماڵەی بەحورمەتی سۆفی مەولوودی و مەرزەنگی دەکەم.لەیەزدانی
مەزن داخوازم ڕووحی کۆچکردووبە بەهەشتی بەرین شادکاوسەبروسوکنایی
ببخشێتە دڵ ودروونی گشت جێماوان.
بە سپاسەوە براتان محەممەد فەهیمی.
۲۷؍۷؍۱۳۹۹
Forwarded from Deleted Account
ڕێزدار مامۆستای خۆشەویست ئاغای سۆفی مەولودی
لە ناخی دڵەوە سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی ئێوەی ئازیز و بنەماڵەی کۆچ کردو دەکەم
ئاواتە خوازم خوای مەزن و بە بەزەیی بە بەھەشتی بەرینی شاد کات .
مومیاییه_کان_کومه_له_شیعر_که_ریم_سوفی_مه_ولوودی1.pdf
11.4 MB
🔅ناوی پەرتووک: مۆمیاییەکان
🔅ژانر: شیعر
🔅شاعیر: کەریم سۆفی مەولوودی(تینووی مەهابادی)
🔅ساڵی چاپ: ١٣٨٣هەتاوی
🔅وەشانگە: ئارویج
..............
لینک کانال انجمن ادبی کاژه مهاباد👇
🆔 @edebikaje
بە داخ و کەسەرێکی زۆر، هەواڵی کۆچی دوایی شاعیر و نووسەری کورد،حاجی قادر قادری ناسراو بە مامۆستا "هیوا" دڵی هەموومانی هەژاند.

لە لایەن خۆم و هەموو ئەندامانی بنکەی ئەدەبی "ئەدەب" پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی بەڕێزیان و هەموو ئەدیبان و ئەدەب دۆستان دەکەن.
رووحیان شاد و یادیان پیرۆز
"بنەماڵەی ئەدەبی ئەدەب"
@danesharayeadab
بە نێوی خۆم و بنکەی دانێش ئاڕاێ ئەدەب پیرۆزبایی خۆمان سەبارەت بە وەدەست هێنانی پلەی لێکۆلەری نموونە و نۆخبەی وڵاتەکەمان ئاڕاستە کاک ئاڕەشی نەدا و بنەماڵەێ بەڕێزیان و هەموو ئازیزان و دۆستان دەکەین، هیوادارم بەردەوام بن لەسەرکەوتن، بۆ هەموومان جێگای ڕێز و شانازییە
@danesharayeadab
هاوڕێیان و مامۆستایان و ئەدیبان و ئەدەب پەروەرانی بەڕێزم هاتنی ساڵی نوێ و نەورۆزی کوردەواری لە ئێوە و بنەماڵەی بەڕێزتان پیرۆز بێ، هیوادارم ساڵێکی پڕ لە خۆشی کامەرانی و بەختەوەری بێ بۆ ئێوە و بنەماڵەی خۆشەویستان.
ژیانتان ئاوێتەی ئەوین و سەرکەوتن 🌸🌾🍀

مزگێنی بێ ھات ساڵی نوێ
خۆشی دوای خۆشی جوێ بە جوێ
بڵێن بەخت چیدی نەنوێ
ئەستێرەی مەش سەری ناسوێ
وە بیرت دێ چمان دی دوێ
زوو راپەڕن مەبن شلوێ
ئەوا ھات پەیکی ئازادی
بە رووخۆشی و کەیف و شادی
کۆشێ گوڵی گەشی پێیھ
مەعلووم بەشی مەشی پێیە
🍀🌿مامۆستا حەقیقی🍀🍃

💚بنکەی ئەدەبی ئەدەب💚

@danesharayeadab
بە خەم و پەژارەیێکی زۆرەوە کۆچی دوایی دایکی دڵسۆزی هاوڕێ و خوشکی خۆشەویستمان خاتوو هێدی نەبی زادە دڵی هەژاندین.
لە لایەن خۆم و هەموو ئەندامانی بنکەی ئەدەبی "ئەدەب" پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خاتوو هێدی و کاک ئاڕەش و بنەماڵەی بەڕێزیان دەکەین و خۆمان بە هاوخەمیان دەزانین.
ڕووحیان شاد بێ و هیوادارین خودا سەبری ئازیزانیان بدات و هێمنایەتی بخاتە دڵیان.
@danesharayeadab
گەڕانەوەی هەموومان بۆ لای خوایە
کۆچی دوایی و ناوەختی شاعیر و بلیمەتی دنیای عێرفان و ئەدەب جەنابی ڕێزدار " حاجی شێخ جەمیل هاشمی زەنبیلی"
دڵی هەموومانی داڕووشاند و تاسەباری کردین. بۆ بۆنەیەوە سەرخۆشی و هاوخەمی خۆمان و ئەندامانی ئەم ڕێکخراویە ئاراستەی بنەماڵەی خۆشەویست و سەرجەم ئەندامانی ئەدەبی گەلەکەمان و هاووڵاتیان دەکەین بۆ دەست و پێوەندێکانیان سەبر و ئارامیش و بۆ مەرحوومی مەغفوور بەهەشتی بەرین لە خوای گەورە بە ئاوات دەخوازین . رووحی شاد و هەتایی
ئەنجومەنی دانیش ئارای ئەدەب ـ مەهاباد
@danesharayeadab
Forwarded from وشەی کوردی (Sîna Rehîmpûr)
ئەمڕۆ ۲ی ڕەشەمە هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی کۆچی دواییی مامۆستا "هەژاری موکریانی"
ڕۆحی شاد و یادی هەرمان


🆔@wiseykurdi1
بە خەم و پەژارەیێکی زۆرەوە کۆچی دوایی باوکی دڵسۆزی هاوڕێ و برای خۆشەویستمان دوکتۆر ڕەحمەت نادری دڵی هەژاندین.
لە لایەن خۆم و هەموو ئەندامانی بنکەی "ئەدەب" پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی دوکتۆر ڕەحمەتی نادری و بنەماڵەی بەڕێزیان دەکەین و خۆمان بە هاوخەمیان دەزانین.
ڕووحیان شاد بێ و هیوادارین خودا سەبری ئازیزانیان بدات و هێمنایەتی بخاتە دڵیان.
@danesharayeadab
بە دڵ لێتان دەکەم لەو ڕۆژەدا من جێژنە پیرۆزە
@danesharayeadab
گەڕانەوەی هەموومان بۆ لای خوایە

بە خەم و پەژارەیێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوشکی دڵسۆزی هاوڕێ و برای خۆشەویستمان "دوکتۆر خالق جەلیل نژاد" دڵی هەژاندین.
لە لایەن خۆمان و هەموو ئەندامانی بنکەی "ئەدەب" پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بەڕێزیان و بنەماڵەی خۆشەویستیان دەکەین و خۆمان بە هاوخەمیان دەزانین.
ڕووحیان شاد بێ و هیوادارین خودا سەبری ئازیزانیان بدات و هێمنایەتی بخاتە دڵیان.

ئەنجومەنی دانیش ئارای ئەدەب ـ مەهاباد
@danesharayeadab
سڵاو و ڕێز لە خزمەت هەموو ئێوە هاوڕێیانی خۆشەویست و گەورەم

🔳مەرگ و ماڵئاوایی عەزیزان بێ‌گوومان یەکجار قوورس و گرانە. ئەو غەمە قوورسە بۆ ماوەیەکی دووروو دڕێژ لە هەست و ناخمان‌دا بە قوولی و بە قوورسی دەمێنێتەوە‌.

🔳بەڵام ، ئەوەی هێزمان پێدەبەخشێ و خۆراگرمان دەکات بوونی ئێوە هاورێیانی خۆشەویست و دڵسۆز و گەورەمانە.

🔳ئێوە هاوڕێیان ئازیزم لە" بنکەی ئەدەبی دانش ئارای ئەدەب" لە یەکەم ساتەوەختی ئەو غەمە قوورسە بە شێوەی جۆراوجۆر لە پەنام بوون و باڵتان بەسرم کێشا و بەو پەری گەورەیی و دڵسۆزی دڵنواییتان داوم‌. بوونتان سووکنایی و ئارامی بە دڵی بریندارم بەخشی مانایی بەردەوامی ژیانی بۆ دووپات کردمەوە.

🔳منیش ئەمەگناسانە سەری ڕێز و خۆشەویستی لە هەمبەر ئەو هەموو گەورەیی و وەفایەی ئێوە هەواڵان دادەنوێنم.
🔳🔳 دزانم نەمتوانیوە ئەو جۆرەیی شایانی زەحمەتەکانی ئێوە خۆشەویستانە لە خزمەتتان دابم هەر بۆیە لە خوایی بانی سەر داواکارم هێز و موڵەتم بدا لە ڕۆژانی شایی و خۆشیاتان‌دا بتوانم خزمەتکارێکی ئەمەگناس و بە وەفا بم‌.

🔳🔳براتان خالەق جەلیل‌نژاد
Forwarded from kejal kerimi
گەڕانەوەی هەموومان بۆ لای خوایە

بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی دایە گەورەی هاوڕێ و برای خۆشەویستمان کاک ئاڕەش نەدا دڵی هەژاندین.
لە لایەن خۆمان و هەموو ئەندامانی بنکەی "ئەدەب" پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بەڕێزیان و بنەماڵەی خۆشەویستیان دەکەین و خۆمان بە هاوخەمیان دەزانین.
ڕووحیان شاد بێ، هیوادارین خودا سەبری ئازیزانیان بدات و هێمنایەتی بخاتە دڵیان.

ئەنجومەنی دانیش ئارای ئەدەب ـ مەهاباد
@danesharayeadab
بە خەم و پەژارەییێکی زۆرەوە کۆچی دوایی مامی مامۆستای خۆشەویستمان و ئەندامی بەڕێوبەرایەتی بنکەی دانێش ئارای ئەدەب "کاک کەریم سۆفی مەولوودی" دڵی هەژاندین.
لە لایەن خۆم و هەموو ئەندامانی بنکەی "ئەدەب" پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بەڕێزیان و بنەماڵەی خۆشەویستیان دەکەین و خۆمان بە هاوخەمیان دەزانین.
ڕووحیان شاد بێ و هیوادارین خودا سەبری ئازیزانیان بدات و هێمنایەتی بخاتە دڵیان.
@danesharayeadab
⚫️ پرسەنامە

▪️ لە پێشهاتی کۆچی دواییی خاتوونی   فۆلکلۆرزانی وێژەی کوردیی  "حاجیە حەنیفە ناسری" پرسە و ماتەمینی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان و سەرجەم چین و توێژەکانی کوردستان دەکەین. دەپاڕێینەوە میری مەزن ڕۆحی بەرزیان بە بەهەشتی بەرین شادکات و ئۆقرەیی و ئۆخژن بە دڵی کەسوکاریان ببەخشێ.
دایە حەنیفە ، دایکی مامۆستای ڕێزدار و گەورەی کورد سمکۆ پاکزاد بوو کە هەروەک ئاگادارن مامۆستا سمکۆ دامەزرێنەری ئەنجوومەنی ئەدەبی ئێمه بوو و لە سەرەتاوە هەموو ئەرکەکانی وە ئەستۆ گرتبوو هەتاکوو ئەو ڕۆژەی کۆچی دوایی کرد و بەداخێکی گەورەوە ئێمەی جێهێشت.

دووبارە داواکارین لە خودای مەزن ڕووحی هەموو کۆچ کردووان بە بەهەشتی بەرین شادبکات. یادیان بەرز و پیرۆزە

ئەنجومەنی ئەدەبیی دانش ئارای ئەدەب
Forwarded from Xunyager🌱 (Ewîn)
هەرچی زستانی کە ڕۆیی، هەرچی زستانی کە دی
ڕێکی یەک قەترە بە بەحری یەک هەناسەی سەردمە
《قاسم موئەییەدزادە/هەڵۆ》

#قاسم_موئەییدزادە
@Xunyager 🌱
گەڕانەوەی هەموان بۆ لای خوایە
هەواڵی کۆچی دوایی باوکی بەڕێزی جەنابی دکتۆر خالق جەلیل نەژاد پەژارەمەند و تاسەباری کردین، سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان ئاراستەی جەنابی جەلیل نەژاد و بنەماڵەی بەڕێزیان دەکەین و سەبر و سڵامەتی خۆیان و ڕوحم و بەخشینی کۆچکردوومان لە خوای گەورە بە ئاوات دەخوازین.
لێژنەی فەرهەنگی ئەدەبی و هونەری دانیش ئارای ئه‌ده‌ب ـ مەهاباد
2024/11/18 08:48:05
Back to Top
HTML Embed Code: