group-telegram.com/baneberoj/1669
Create:
Last Update:
Last Update:
ئاربابا قورسە خەمی ئەم جارە
گڕی بەردا لە دڵی ئەم شارە
لە هەموو ماڵێ گڕوی گریانە
خۆشی تارا، ئەوە خەم هەرزانە
کچ و کور هۆگری ئازادیت بوون
هەموو دڵخوازی بزەو شادیت بوون
کوڕو کچ پێکەوە وا ڕاسابوون
دڵی داگیرکەری پێ تاسابوون
(خالەق)ی دڵ بە ورەو وریا بوون
هەموو خوازیاری حەق و (یاسا) بوون
چاوەڕێی ڕەوت و چپەی (کاروان)ن
دەست و داوێنی بەزەی ئاسمانن
(عومەر)ێ بێت و هەواڵێ بێنێ
بەشە مزگێنی لە شار بستێنێ
دڵی پڕخۆزگە،لە بەستێنی خەم
بێتە دەر جارێ لە ژێر باری ستەم
بێنە دیلانی بەهاری شادی
هەڵمژن تێر لە هەوای ئازادی
چاوی کانی لە دڵی ئەم خاکە
پڕ لە فرمێسک و بزەی (ڕووناکە)
شینی (شەهلایە) شەپوڕ و شینه
چاو و دڵ پێکەوە پڕ ئەسرینە
بۆتە شین شایی بەهاری ئەمساڵ
لام دزێوە بەفر وشەماڵ و تەڕەساڵ
ئەبووبەکرشەریف زادە
11ی ڕەشەمە 2724
@pajinbane
BY بانەبەڕۆژ

Share with your friend now:
group-telegram.com/baneberoj/1669