Telegram Group Search
ئەم پیاوانە، نەک لای دوژمن، لای ئێمەش، کە کەمترین سیفاتی پیاوانەمان هەیە، یان لێ دەرکەوتووە، لەخەیاڵدانی خۆماندا، وەک کەسانی فەزایی و خەیاڵی، وێنایان ئەکەین، بۆ ئەوەی: وەک دوژمن، بیانوو بە خۆمان بدەین، کە ئێمە بۆ ئەوەنە پیاو نین!

بەڵام کە ئەیانبینین و لەژیانیان ورد ئەبینەوە، کورە خۆ هەر بەشەرن، هەر خاوەن دایک و باوک و ماڵ و مناڵن و ئازار و شت ئەچێژن!

سڵاوتان لێ بێت، لەڕۆژی لەدایکبوون و مردن و بەعستاندا، لەڕۆژانێکدا، کە پیاوان ئەژمێردرێن!

ئەرێ بۆیلەرەکە ئاوی گەرمی تیا ماوە، بۆ دەستنوێژ؟!
هەتا زیاتر ورد ئەبیتەوە لەچیرۆکی سەییدونا موسا، لەگەڵ بەنی ئیسڕائیلدا، زیاتر ئەیانناسیت و زیاتر دڵتەنگ و خەمبار ئەبیت، بۆ ئەو پێغەمبەرە نازدارە!

مەلای گەورە، قسەیەکی زۆر جوان ئەکات، ئەفەرموێت: ئەوانەی ڕەخنە لەموسا ئەگرن، کە ئەلواحی دەستی فڕێ داوە و، بە گوناهی ئەزانن، بە خۆ و هەموو عیلم و فەزڵیانەوە، ناگەنە ئەو مەقامەی، ئەو گوناهە بکەن و، دەستیان ناکەوێت!
ئەگەر گوناهی ڕوسول، ئەو نەوعە گوناهە بێت، منیش ئەڵێم: مەعسوم نین!

ئێ وەڵڵا گەورەیت، مەلا گەورەیت…
ئەم کارەساتی جنێوفرۆشییە بۆ؟!

کابرا قورئانخوێنە، گۆرانیبێژە، پۆشتەیە، ڕووتە، خێرخوازە، سەماکارە، هەرچی…

بۆ ئەبێت جنێوی پێ بدرێت؟!
کام دین و ئەخلاق و عورف ڕێیداوە؟!

زۆر سەیرە، تێناگەیت بۆ!
کابرا چووەتە ناو بەفر و جەوێک ئەگۆڕێت، کورە بابە ئەخواتەوە، تۆ چ مافتە بە جنێو بیشۆریتەوە؟!

ئەگەر خۆمان لەم تایپەین، واوەیلا، ئەگەر نا، با لانی کەم، دەستی ئەندامەکانی خێزانەکانمان بگرین!
ئەڵبەت زۆر حەیفێ، ئەم دیاردە، لەناو بەتەمەنەکانیشدایە!
لەمەدخەلی دووڕووتر، ئەوانەن: کاتێک ئێمە دژی مەدخەلیزم قسە ئەکەین، خۆیان ئەخەنە پاڵمان و دەست ئەکەن بە هجوم کردنە سەر مەدخەلی و وەلی ئەمر و دەسەڵاتی سعودی!
ئەمە هەمووی، لەبەر ئەوەی خۆیان خیلافی فیقهی و عەقەدییان لەگەڵ مەداخیلەدا هەیە، ئەگینا زات ناکەن، وشەیەک دژ بە دەسەڵاتی چەتەی کوردی بڵێن!

ئەوەی قسەیەک بە ئەمریکا و تورکیا و ئێران و عێراق ئەڵێت و، چوار بە فشەوانانی کوردایەتی ناڵێت، دووڕوو و بەرژوەندیخوازە.
ئەم میللەتە، خێری لێ نەبڕاوە، شایەنی ئەم چەتانە نییە.

دوێنێ لەدوکانێک مریشکم کڕی.
وتی: بەس بۆستە با ئاوەچۆڕ بکات!
وتم: نەبابە پێویست ناکات.
وتی: نەوەڵا!
ئینجا پارچە پارچە، بە هەردوو دەستی، توند ئەیگوشی، بۆ ئەوەی ئەو چەند قەترە ئاوەی لێ بچۆڕێت و چەند گرامێک قورستر نەبێت!

هەزاران دروود و سڵاو بۆ پێشەوای مرۆڤایەتی و تەواوی ڕوسول و ئەنیبا، چ ئەخلاقێکیان هێنایە ناو مرۆڤەوە!
چیمان لەدەستدا!

وێنای ئەم مەشهەد و عیززەتە لەدەست دراوە بکە:

(٤٩٥)ساڵ پێش ئێستایە، تۆ سوڵتان سولەیمان، ئیبڕاهیم پاشا، وەزیرێک، فەرماندەیەک، سەربازێکی ئینکیشاری ئاساییت و هەموو ئەوروپا لێت تۆقیوە، چونکە ئەوەتایت لەناو جەرگەی دڵی ئەوروپادا و ئابڵۆقەت خستووەتە سەر (ڤییەننا)ی پایتەختی نەمسا!
ئەمڕۆ، ساڵیادی وەفاتی کۆتا خەلیفەی فیعلی ئوممەتی بێ ناز و کەسمانە…

سوڵتان و خەلیفەی دڵبەسۆی ئوممەت، پێشەوا و مەردی مەیدان، مەزڵوم و موجاهید، خەلیفەمان: حەزرەتی سوڵتان عەبدولحەمید خانی دووەم.

غفر الله له، وأعلى درجته في عليّين، بما قدّمه لدين الله والأمة.
نەکەن لێتان بشێوێت!

ئێمە دوژمنی تورک نین، دوژمنی تورکچێتین، هەروەک دوژمنی کوردچێتین.

وە ئەم دەمارگیرییەی ئێستا لەناو تورکدا هەیە، هەموو مێژووەکەی، سەد و ئەوەندە ساڵێکە، ئەگینا خیلافەتی عوسمانی، هی هەموان بووە و هەموو بەشدار بووین، هەتا ئاستی شەیخولئیسلامی دەوڵەتیش!

هەر مەلا ئەحمەدی گۆرانی شارەزووری خۆمان بوو، مامۆستای سوڵتان موحممەد فاتیح بوو، لەسەر وەسێتی باوکی، جار جار دارکاریشی ئەکرد!
ئای واهـ، سوڵتان عه‌بدولحه‌مید به‌ چ جاهـ و جه‌لالێکەوە، به‌ چ ته‌نته‌نه‌ و ده‌بده‌به‌یەکەوە،‌ ئه‌دای نوێژی جومعه‌ی ئه‌كرد، ئه‌جانیب بۆ ته‌ماشای ئه‌هاتن!

مەلای گەورە
پشتیوانی هەموو دژایەتییەکی ستەمکارانم، بەڵام ناکرێت بە هەموو بارێکیشدا چەپڵە لێ بدەین!

زۆر سوپاس بۆ مانگرتووان، بۆ هەڵوێست و قوربانی و مەردایەتییان.
زۆریش سوپاس بۆ خوای گەورە، کە بە سەلامەتی گەڕانەوە ناو ماڵومناڵیان.

بەڵام بە جدی، ئامانج چی بوو؟ دەستکەوت چی بوو؟
ئەگەر ئامانج، نیشاندانی خۆڕاگری بووە، سەرچاوم.
ئەگەر گەیاندنی پەیامی ناڕەزایی بووە، بۆ مەگەر لەو پەیامە ڕوونتر هەیە؟
ئەگەر بەدەمەوەهاتنی خەڵک و کۆمەڵگەی نەتەوەیی بوو، یەکەم هەر هەبوو، دووەمیش لەئێمە ئاگادارترن، ئەنجامیشی نەبوو!
ئەگەر ناچارکردنی دەسەڵات بووە بە مەرج و بڕیارێک، ئەوەش نەبوو!

ئەسڵەن بۆ ئەبەد، ئەم جۆرە خەباتە لەبار برا.

بەڕێزان، زۆر ئاساییە لەنێوان خۆماندا، موناقەشەی هەنگاوەکان بکەین، ئەم کارانە، تەجرەبەیە، قابیلی ڕاست و هەڵە و ئەنجام و شکستە.

ت: دۆخی کوردستان، ساڵانێکە ئەم هەنگاوانەی تێپەڕاندووە و تیایدا بەر نادات.
ژیان چییە، جگە لەئەزموون و ئامۆژگاری و عیبرەت وەرگرتن، بە غەیر و لەغەیری خۆت؟

پێش دە ساڵ، یەک ئامۆژگاریت لەگوێ بگرتایە، ئێستا زانایەک بوویت، کە ئەفڕادی ئوممەت لەشەرع و فیکر و سیاسەتدا بۆت بگەڕێنەوە، بۆ خۆت نوور و بۆ غەیرا چرا!

بەڵام هەڵتبژارد، کەهەر بینەی شۆرت ڤیدیۆ و ڕیل بیت!

ئێستاش هەمان دەرفەتت هەیە، بۆ دە ساڵی داهاتوو.
حەوت ساڵ بوو، دەستم کردبوو بە خوێندنی عیلم و خوێندنەوە، بەڵام هەر ئەو شەوقەم نەبوو، کە لەسیرەی عولەمادا ئەمبینی، ئاخر عالمێکی وەک ئەوانم نەدی بوو! وێنەی هەیبەت و تەمەککونیانم پێشچاو نەکەوتبوو!

هەتا پێش دە ساڵ، کە بۆ یەکەم جار تۆم بینی و عیلمم بینی، تۆم بینی شێت و عاشقی عیلم بووم، تۆم بینی مۆبایلم فڕێدا، هاوڕێکانم تەرکدا، دەرگای کتێبخانەم لەخۆم پێوەدا، تەرکی هەرچی تەرک ئەکرێت، کردم، بۆیە لەچەند مانگێکیدا، چەند هێندەی حەوت ساڵی پێشوو ڕۆشتم…

شانازییەکی تر ئەوەیە، وا ئەزانم یەکەم کەس بووم، ئەم پیاوە بە کورد بناسێنم و بیهێنمە سۆشیاڵی کوردییەوە.
ئەسڵەن ئەوکات، لەناو عەرەبیشدا مەشهور نەبوو، گەنجێکی تازەدەرکەوتوو، کە پەلاماری شەرحی (الموطأ)ی داوە، بە شەرحێک، کە ئەووەلین و ئاخیرینی نێت، وێنەیان نەدیوە و نەبیستووە!

خوای گەورە پاداشتت بداتەوە، بە باشترین پاداشتێک، کە پاداشتی عولەما و ئەتقیا و سوڵەحای پێ ئەداتەوە.

باسی پێشەوا دەدو، هەر لێگەڕێ.
لەمەزهەبی ئێمەدا، کەسێک پێش نیوەی شەعبان، ڕۆژووی سوننەتی نەگرتبێت، حەرامە پاش نیوە بیگرێت، ئەگەر خۆی عادەتی ڕۆژووی دووشەممە و پێنج شەممەی نەبێت و قەزا و نەزری لەسەر نەبێت.

بەڵام لای جومهور، ئاساییە.

سەبەبی خیلافیش، حوکمە لەسەر فەرموودەی: (إذا انتصف شعبان، فلا تصوموا).

ئەمە، زۆر زۆر بە کورتی.
ئایا کەسێک پێش نیوەی شەعبان، یەک ڕۆژی گرتبێت، ئەتوانێت پاش نیوەی شەعبانیش بگرێت؟

بەڵێ، عادەت بە یەک جار، دادەمەزرێت.
وەک ڕەملی باوک فەتوای پێداوە و ئیبن حەجەر و ڕەملیش نەقڵی ئەکەن.
ئیمامی شافیعی ئەفەرموێت: پێمان گەشتووە، لەپێنج شەودا، دوعا گیرا ئەبێت، یەکیان شەوی نیوەی شەعبانە.

واتە ئەمشەو.
نوێژی شەوی نیوەی شەعبان، کە سەد ڕکاتە، بیدعە و مونکەرێکی قەبیحە، کەس نە بە باسکردنیان لەکتێبی (قوت القلوب) و (إحياء علوم الدين)دا فریو بخوات، نە بەو فەرموودەی تیایدا هاتووە، چونکە باتڵە، نە بەو نووسراوانەی هەندێک لەئەئیممە لێیان تێکەڵ بووە و لەسەر ئیستیحبابی نووسیویانە.

ئیمامی نەوەوی، شەرحی مەجموع.
ئامۆزای پێغه‌مبه‌ری(صلی الله علیه وسلم) له‌گه‌ڵ حه‌ڕه‌می پێغه‌مبه‌ری(صلی الله علیه وسلم) نیزاعیان بوو، من له‌به‌ر نیسبه‌تی (رسولُ الله(صلی الله علیه وسلم)) هه‌ردووكم خۆشئه‌وێن، بۆ خاتری چتاقیان، نابمه‌ دوژمنی ئه‌ویدی. (الحمدُ لله) خه‌یاڵی سووكیيان به‌ دڵمدا نایه‌ت، زۆرم لا گه‌وره‌ و گرانن. له‌جیاتی عه‌داوه‌تی ئه‌وانه‌، لایه‌ق وایه‌ عه‌داوه‌تی مۆسۆلینی و ستالین و به‌دخواهانی دین و دونیامان بكه‌ین. مۆسۆلینی چی به‌ مسوڵمانانی (طرابلس) ئه‌كات! مه‌لای شیعه،‌ به‌ گژ (أبو هریرة)دا ده‌چێت! ده‌ك هه‌ناوت كه‌وێ مه‌لا، له‌گه‌ڵ غیره‌ت و قووه‌تی ئیمانت.

خوڵاسەی تەفسیری مەلای گەورە.
هەرچی کتێب فەقێ ئەیخوێنێت، تا ببێت بە مەلا، هەمووی بە لەبەر ئەڵێمەوە، بێ ئەوەی سەیری کتێب بکەم، بەڵام هێشتا ڕێگا بە خۆم نادەم، ئیجازەی مەلا بدەم!

فەرمایشتی پێشەوامان، جەنابی مامۆستا مەلا عوسمان(نفعنا الله بعلومه في الدّارين).

ئەو هەرچییە، یەکیان توحفەیە!
بڕواتان بێت، ترامپ نەیزانیوە کە پێشتر، هەرچی تۆپ و چەک و موشەکی خۆیان هەیە، لەغەززە دراوە!
تا ئیسڕائیل پێیان وت: باوکە گیان، دۆزەخی چی! ئەی دوو ساڵە بایدن چیمان بۆ نانێرێت!

لاتان سەیر نەبێت، بۆشی کوڕ، هێرشی کردە سەر عێڕاق و نەئەیزانی سوننە و شیعە چییە!
جاری پێشوو، ترامپ بوو بە سەرۆک و نەیزانی بوو، لەقەتەڕدا گەورەترین بنکەی سەربازییان هەیە!
گەورەترین خزمەتێک، لەڕووی عیلمی و فیقهییەوە، بە کورد و کوردستان و نەوەی داهاتوومان بکرێت، لەپەنجا ساڵی داهاتوودا، ئەوەیە لەپێنج ساڵی داهاتوودا، (٧٠) حافیزی موتقینی مینهاجی ئیمامی نەوەوی پێ بگەیەنین.

واتە: لەبەرامبەر هەر سەد هەزار کەسێکدا، یەک فەقیهی مودەقیقی موتقینی مینهاجی.

خۆزگە دەرفەت و کاتی سەرپەرشتی وەها پڕۆژەیەکم ئەبوو.
هەرکەس کات و توانای هەیە، هاوکار و ڕاوێژکاری ئەبم.
2025/02/24 19:22:23
Back to Top
HTML Embed Code: