group-telegram.com/anjomansaqezwzewie/462
Last Update:
بە نێوی یەزدان مەزنی دلۆڤان
هاوڕێان و هاوکارانی خۆشەویست مامۆستایانی تێکۆشەر و دڵسۆزی مەریوان و سەوڵاوا، سەقز و سنە وێڕای سڵاو و ڕێز و ئێحترام
مرۆڤ کاتێک تووشی پەژارە وغەم وماتەمی لەدەست دانی ئازیزانی ئەبێت ئەگەر ئەو هاوسوزیە پڕ واتایەی کە ئیستا لە کوردستان و بەتایبەت مەریوان و سەوڵاوا و هەورامان و ژاوەرودا بووەتە هۆکاری سەبوری و هاوخەمی و هاوسۆزی نەبواێت پێم واێە کەس بەتەنیا بەرگەی نەدەگرت و لەگۆشەی تەنیایدا قەتیس دەمایەوە من بۆ خۆم ئەم چەند ڕۆژە لە سەر ئەرزی واقێع ئەو گەورەیی و دلۆڤانیەم بە دڵ و گیان هەست پێکرد و بەکردار دەرکەوت کە ڕێکخراوەی پێشەیی مامۆستایان ئەکتەرترین ئاڵتێرناتیوی کۆدەنگی ویەکدەنگی وهاوسۆزیە بۆ وەدەست خستنی سامان ودەوڵەمەندی کۆمەڵایەتی و هاوسۆزی ویەکگرتوویی ڕیزەکانی مامۆستایان و ئەندامانی ڕێکخراوەکە لەهەموو بوارێکدا ئەمەش سانا وە دەست ناکەوێت مەگەر بە ئەو کۆدەنگیە چڕەی کەپێشینەێکی پڕشانازی لە پشتە. لێرەوە وەکو خۆم سپاسی هەموتان ئەکەم و دەستی یەک یەکتان لە ڕێکخراوەی پێشەیی مامۆستایانی مەریوان و سەوڵاوا و سنە و سەقز و دیواندەڕە و بیجار بۆ وەهاناوە هاتنی ئەم کۆستە گەورەێە ماچ ئەکەم وسەری کۆڕنێش و نەوازش بۆ ئێوەی هاوکار و خۆشەویست نەوی ئەکەم و هیوادارم بتوانم من بەشادیەکانی ئێوەوە بێم.
چکۆلەی هەمووتان ساڵەح حەبیبی
https://www.group-telegram.com/sg/anjomansaqezwzewie.com
BY کانال انجمن صنفی معلمان کردستان ( سقز و زیویە )
Share with your friend now:
group-telegram.com/anjomansaqezwzewie/462