group-telegram.com/ibnjas/1559
Last Update:
نەفسییەتی جەللاد لەکۆنەوە جێگای سەرنجی دەروونناسان بووە، ئاخر زۆر سەیرە!
چۆن دەکرێ کاسە لە چێشت گەرمتر بێ؟ چۆن مەزڵومێک بەرامبەر ملیۆنێک دینار ئامادەیە ببێتە بەشێکی زوڵمەکە و گەنجەکەی دراوسێیان لە خۆپیشانداندا بکوژێ؟
چۆن کوردێک کوردێک دەکوژێ لەپێناو هیچ نا، مووچەیەکی مانگانە نا، سێ مانگ جارێک!
چۆن دەکرێ مرۆڤێک بەو ڕاددەیە نەفسییەتی داببەزێ، ئەوەندە موجریم و بێ ویژدان بێ!
ئاخر مرۆڤی ئاسایی دڵی نایە پێ بنێ بە شاری مێروولەکەدا! حەز ناکا پشیلەیەک لە خەو هەڵسێنێ (ئەو دڵ نەرمییەی بەرامبەر زاڵم و خوێنمژ لەلاوە دادەنێ)، کەچی چۆن مرۆڤێک وایلێدەکرێ چێژ و لەززەت لە لێدان و کوشتن و بڕینی هاوزمانی و هاوشاری خۆی وەربگرێت؟!
چۆن؟؟!!
(ويَومَ تقومُ الساعةُ أَدخِلُوا آلَ فِرعونَ أشدَّ العذابِ)
کە قیامەتیش هات دەگوترێ: (فیرعەون و) دارودەستەی فیرعەون بخەنە توندترین سزاوە.
BY سەردەم دەرباز - Sardam Darbaz
Warning: Undefined variable $i in /var/www/group-telegram/post.php on line 260
Share with your friend now:
group-telegram.com/ibnjas/1559