Telegram Group Search
دۆستانی ئازیز لە ڕۆژانی داهاتوودا کاناڵ چالاک ئەکرێتەوە
هیوادارین بە  بەرهەمی نوێ و بەهێز یارمەتیدەرمان بن بۆ بەهێز کردنی کاناڵ

ئامانجی ئێمە لە دانانی مەریوان‌شیعر  بەردەنگی زۆر یا بڵاو کردنەوەی بابەتی زۆر نەبووە و نییە، بەڵکوو خستنەبەردەستی کۆی بەرهەمی نووسەران و شاعیرانی مەریوانە لە یەک ژووردا کە ببێتە هۆی خوێندنەوەی باشتر و زیاتر هەوڵدان بۆ ئەدەبیاتی کوردی .

بەرهەمەکانتان بنێرن بۆ :

@L_Honrawey_Meriwan

https://www.group-telegram.com/Honrawey_Meriwan.com
تەمەن تێپەڕ لە گەنجی بوو ،وەلێ ئەو هەر لە لاوی ما
بە با چوو باوەکەی خۆم با،وە ئەو هێشتا لە باوی ما

بە منداڵی کە داینا بۆم ،بەسەد جۆر چوومە ناو داوی
کە پێم هەڵگرت بەرەو پیری، کەچی پێم هەر لە داوی ما

وەراندی پێم بە ئەسپایی، لەچاوانم هەنسکی دڵ
لە زستانی تەمەن گیرم، نە لاوی ما نە ناوی ما

کە دەڕوانم لە باڵای یار، دەشێوێ لێم مەفاعیلۆن
بە زاتی خوا مەفاعیلۆن،لە شەرمی زولفی خاوی ما

لە بیرم دێ بەڵێنی دا ،هەموو ڕۆژێک لە یادم بێت
بە پیری ڕاو دەکەم هەر چەن، نە داوی ما نە ڕاوی ما

دەڕۆم ئاوا بە یەکجاری ،بەرەو تابووتی نابووتی
تراویلکەی ئەوینی وا، نە ئاوی ما نە قاوی ما

بە مەیلی من نەبوو تاوێ ،بەخوازی من نەبوو چاوێ
لە دنیا بۆ نەڕۆم یەکسەر ،نە تاوی ما نە چاوی ما

#فاتێح_ئەرژەنگی

#تینوو


https://www.group-telegram.com/Honrawey_Meriwan.com
Forwarded from اتچ بات
🔴 نقدی بر سخنان ناصر رزازی درباره نوروز

اسماعیل شمس

📌به راستی نوروز افسانه و داستان نیست، بلکه واقعیت تاریخی است که در کردستان رخ داده است. باتٲسف، باید گفت که کاوه آهنگر انسان خوبی نبود؛ حالا من درباره او کلمه بد به کار نمی‌برم؛اما کاوه آهنگر به اژدهاک،آخرین پادشاه ماد خیانت کرد و به فریدون پیوست.او ضحّاک یا اژدهاک آخرین پادشاه ماد را از تخت شاهی پایین کشید و فریدون فارس را به پادشاهی رساند،بنابراین نوروز برای کردها روز از دست‌دادن حکومت کردی ماد و برای فارسها روز تٲسیس حکومت پارسی است... شاملو، شاعر ایرانی می‌گوید که اژدهاک پادشاه خوب و دادگری بوده است، اما یک "شعبان بی‌مخ" به اسم کاوه او را از تخت پادشاهی برانداخته و متٲسفانه فریدون را به جای او گذاشته است".

🔺نگارنده، این یادداشت را با غم و غصه و از سر ناچاری می‌نویسد، زیرا هرگز دوست ندارد در نقد بزرگان کرد که مورد احترام بخش زیادی از جامعه هستند، دست به قلم ببرد، اما وقتی این بزرگان از حریم و حوزه تخصصی خود که به سبب آن میان مردم مشهور و محبوب شده‌اند، خارج می‌شوند و سخنانی اشتباه بر زبان می‌رانند، نمی‌توان در برابر آنان سکوت کرد. سخن بزرگان، بزرگ است و نتایج و پیامدهای بزرگی به دنبال دارد و البته اشتباهات آنان، بزرگ‌تر؛ به همین سبب باید تعارفات را کنار گذاشت و حقیقت را فدای مصلحت و منفعت نکرد و با صدای بلند آنان را مخاطب قرارداد که "به کجا چنین شتابان؟" یقین دارم که اگر مباحث غیرتخصصی این بزرگان در فضایی احترام‌آمیز و با اقرار به کم‌نظیر بودن آنان در تخصص و حرفه اصلی خود، نقد شود، بیش از هرکس به نفع خود آنان است.

🔺سخن رزازی حرف تازه‌ای نیست و پیش از او چنانکه خودش اشاره می‌کند، کسانی مانند احمد شاملو آن را گفته‌اند و اخیراً هم در میان نویسندگان کرد جماعتی بر آن اصرار دارند.از هزار سال پیش هم یکی از روایات موجود درباره ریشه نوروز همین قتل ضحاک به دست فریدون بوده است که در یادداشت بعدی به آن خواهم پرداخت. پیش از این در همین کانال، انطباق ضحاک بر آخرین شاه ماد و فریدون بر کوروش نقد شده است و اینجا ضرورتی به تکرار آن نمی‌بینم.آنچه که اینجا به آن می‌پردازم فاجعه دهشتناک و مصیبت بزرگی است که تاریخ کرد و کردستان به آن گرفتار شده است. تاریخ یک علم همانند دیگر علوم است و شناخت و فهم آن چه بسا بسیار پیچیده‌تر و سخت‌تر از بقیه است،اما متٲسفانه در جامعه کرد مباحث تاریخی در رسانه‌های عمومی و شبکه‌های مجازی بیشتر توسط کسانی مطرح می‌شود که نه تنها هیچ شناختی از علم تاریخ و روش پژوهش در آن ندارند، بلکه بر اساس شنیده‌های خود و خواندن چند کتاب و یادداشت مسائلی را مطرح می‌کنند که سبب تحریف تاریخ یک ملت و به بیراهه رفتن جوانان و علاقه‌مندان به تاریخ می‌شود. پرسش من از استادِ هنرمند، ناصر رزازی این است که شاملوی شاعر چه مرجعیتی در رشته تاریخ و آن هم تاریخ باستان دارد که به سخن او استناد شود؟ آیا سزاوار است که هنرمندی چون او در جایی که همگان منتظر دیدن و شنیدن شاهکارهای هنری‌اش هستند به‌ناگاه شاهد سخنانی غیرتخصصی و غیرعلمی درباره تاریخ کرد، آن هم به‌نقل از یک شاعر غیرمتخصص باشند؟ آیا این ورودهای غیر تخصصی سبب تقویت جایگاه او و کسانی نظیر او در جامعه کرد می‌شود یا برعکس؟ چرا ایشان و برخی دیگر از بزرگان کرد به حوزه تخصصی و فعالیت حرفه‌ای خود بسنده نمی‌کنند و با طرح چنین سخنان ضد علمی بهانه‌ای به دست نااهلان می‌دهند که جامعه فرهنگی کرد را به ریشخند بگیرند و خیالاتی و افسانه‌باف بخوانند؟چرا مدیران و مجریان رسانه‌های کردی به جای دعوت از تاریخنگاران متخصص کرد، تریبون تاریخ خود را در اختیار غیرمتخصصان قرار می‌دهند و سبب تحریف تاریخ کرد و مضحکه شدن آن نزد خاص و عام می‌شوند؟ تا کی باید تاریخنگاران متخصص و دلسوز کرد به جای آنکه با حمایت آن مدیران به نگارش و نظریه‌پردازی در حوزه تاریخ کرد بپردازند، منزوی شوند و وقت گرانبهای خود را صرف نقد حرفهای غیرعلمی و نادرستی کنند که غیرمتخصصان کرد از رسانه‌های کردی به خورد مردم می‌دهند؟

🔺و سخن آخر خطاب به جناب آقای رزازی این است که هیچ یک از مردم‌شناسان جهان تاریخ را با اسطوره و افسانه یکی ندانسته‌اند. هیچ پژوهشگر تاریخ ماد نام آخرین شاه ماد یعنی آستیاگ(آستواگس) را اژدهاک یا ضحاک نخوانده است. هیچ تاریخنگار متخصصی کوروش را بر فریدون و ماد و هخامنشی را بر پیشدادیان و کیانیان انطباق نداده است.به راستی وقتی نتایج پژوهشهای علمی در سطح جهان تا این اندازه قطعی و روشن است چرا باید هنرمند بزرگی چون ناصر رزازی و دیگر بزرگان کرد با استناد به افسانه‌ای عامیانه ذهنیت مردم کرد را نسبت به هویت خود مشوش کنند و تاریخ کردستان را به بیراهه ببرند؟

@kurdistanname
اهدا کتاب در مراسم "شەوشەوبەراتێ" روستای کانی سانان

در سومین سال متوالی، آرش مهربان، نویسنده و پژوهشگر ادبیات کودک و اهل روستای کانی سانان مریوان، گامی مؤثر در جهت ارتقای فرهنگ مطالعه برداشت. در مراسم "شەوشەوبەراتێ"، وی با اهدا ۶۵۰ جلد کتاب کوردی کودکانه، نه تنها دنیای شگفت‌انگیز داستان‌ها را به کودکان معرفی کرد، بلکه پیامی مهم از ارزشمند بودن کتابخوانی و اهمیت پرورش اندیشه در نسل‌های آینده را هم به ارمغان آورد.

بەڕێز #ئارش_مێهرەبان نووسەر و لێکۆڵەری ئەدەبیاتی منداڵان


https://www.group-telegram.com/Honrawey_Meriwan.com
🐝🐝  زەردەواڵە 🐝🐝

گیز ویز ویز گیز مـنـداڵ هـات
مــاڵــەکــەمـان تـێـک ئـــەدات
چـڵ و چـێـویـان لـــە دەسـتـە
ئـاخـۆ چــیـیـان مــەبــەسـتــە
وەکــو کــۆپـتــەر بــێــنــە دەر
گاز بگرن لـە گوێـچـکـە و سەر
ئــەمــلاو لایــان لـێــبـــگــــرن
مــاچــیـان بـکـەن خۆ نــامـرن

        #ڕفێق_ئەرژەنگی

شیعری منداڵان

https://www.group-telegram.com/Honrawey_Meriwan.com
من بێگانەترین کچی ناسراوی ئەم شارەم
دڵ‌تێرەکان ڕۆژیان هەڵناوە  و
ڕۆژهەڵاتێکی تاریکیان بۆ ئەم مێژووە جێ هێشتووە...
مزگەوتێک بانگی مەرگ ئەڵێ
ئەمەوێ شار نەدوێنم و
بەجێی بێڵم
ئەم وڵاتە بکێشم و
بە باسکردنی بۆ خوا
ڕوو بە عاڵەمێکی تر بڕۆم
ئەیکێشم و ئەینووسمەوە
ڕۆژوویەکی چوارپارچەیی ئەشکێنم و
یەک پارچەی ئەنووسمەوە!
لەم شەوگارە سپییە ئەنووسم کە ڕەشی قژمی  کێشاوە
‌ئەگەر ڕۆژمان خۆر ببینێ خۆی ئەقوقێنێ کەڵەشێری ناوێ و
ڕۆژێک بەبێ بینینی خۆر
دڵێک پارچەکانی کۆ ئەکاتەوە

#مێهری_ڕاستی


https://www.group-telegram.com/Honrawey_Meriwan.com
داری قاڵی هەڵوەشانی پایزم هەڵخستووە
دوا گرێی نەخشەی گەڵای زەردیم لە دار داخستووە

باکزەی سەرشێتەڵۆکە چۆن مەکۆی ناخم گرێ؟
من هەناسەی خۆم لە گەل بۆران و بادا ڕستووە

تین وتاوم ، هەڵدەقرچێنێ زەمی زوقمی بەیان
کەی پرووشەی پایزی ڕێگەی لە پێم دا خستووە

بایدەرۆ پایز منی کورد ڕۆژ ژمێرێکم  لەشاخ
چاوی بێداریم بە ساتێ کەی لەساڵا نووستووە

پایزەو دێ ، گەردەلوولی ئەم دڵەم ئەیخواتەوە
بیری ئازادیمە شەوگاری لەڕێدا خستووە

ئەو دژەی پێ هەڵگرێ پێگەم بنێتۆ بۆ خەمان
هەر دەبینێتۆ پەشیمانی لە پەنجەی گەستووە

کێیە ئازا بێت و داری زەرد بنێژێ لەم دڵا
من بڵێسەی ئاگرم بۆ ڕیشەکەی دابەستووە


#ڕەحیم_جەوانڕوودی (شکۆ)


https://www.group-telegram.com/Honrawey_Meriwan.com
ئەو شانەی سەرت پێ سپارد
زوڵفی خاوی تۆ دائەهێنێت و
کوێرایی من..


#لوقمان_دانش



https://www.group-telegram.com/Honrawey_Meriwan.com
پاییزی سەنتوور


گوێم لە مشتی نۆتەوێڵەی پاییزی سەنتوورەوە
تۆ دەلاوێنم لە گۆشەی دێڕێکی خاپوورەوە

تەیری گۆرانیم لە گەرمێنی هەناسەت کەوتە داو
بێ و بە ئەسرینی ئەوینداری چەلێ بیبوورەوە

وا بەڵێنت دا ئەرێنی زەخمی سینەم چاوەکەی!
نەک بە سیخورمەی نەرێنی بیخەیە تەندوورەوە

ئاونگی سەر کوڵمەکانت بوونە ژەهری شەوکەران!
گەرچی شیرینن بە پەلکی دوو گوڵاڵەی سوورەوە

دەستەکانت بۆ گرەو نابن، منیش ئەنجن کراو!
پێکەنینی مردنم دەڕوا بە دەم ساتوورەوە

ئەو دڵە کون تێ بووەم وا تۆ بە بەردی دادەنێی
بیشکێنە! بەس بە تانەی ناحەزان مەیدوورەوە


#کەیوان_جام‌خانە



https://www.group-telegram.com/Honrawey_Meriwan.com
لێرەوە جێی خۆیەتی سپاسی ئەو دڵسۆزانە بکەم پاڵپشتیان کردین و ئەو دڵ‌‌ سۆزانەی کە پشتیان بەرداین 🙏🌸🌸

ماڵی شیعر و بەرهەمتان ئاوەدان و هیوادارم بە دوور بن لە پەرواێز و قسەوقسەڵۆک


دڵخۆش و دڵگەرمین پێتان، بە دەردی دایکم ئەڵێ :

یا خوا کزیی نەیەتە ڕێتان 😁



https://www.group-telegram.com/Honrawey_Meriwan.com
"حاشا"

حاشا لە دڵێ وا لە ئەوینداری جودا بێ
عەوداڵ و پەرێشانە ئەگەر چی خودی شا بێ

لەو یارە کە بێ وادەیە حاشا بکە حاشا
با ئاوی حەیات و زەڕی قاڕوونی لە لابێ

حاشا بکە لەو ماڵە کە حورمەت لە بنەی چوو
پیرانی لە لای خوار و جەحێڵ خاوەنی ڕا بێ

لەو نەفسە گەل و هۆزی فرۆشت بۆ لەتە نانێ
حاشا بکە با هاودەم و هاوخوێن و برا بێ

حاشا لە سەرۆکێ نەکوڵابێ دڵی بۆ گەل
چەشنی ئەوەیە زەڕ لە ملی گایە خرا بێ

تا ڕەشکوژی لەم سەردەمە باوە چ بنووسم؟
چەوسێنەری ئەم خاکە بە نفرینی خودا بێ

حاشا بکە حاشا بکە حاشا بکە حاشا
لەو شارە بە دەس قاتڵ و بێگانە درابێ

#غەزەڵ_مەریوانی


https://www.group-telegram.com/Honrawey_Meriwan.com
بۆ حەرام لێوت گرێ ، بێ با حەرامتر بێتە ڕێم
کافری چۆنە ؟ دەبەستی ڕێی حەزی ئاوا وەلێم

تۆ وشەی شیرین لە قامووسی حەزت دەسڕیتەوە؟
یا لە هەنبانەی نەهاتا بیسەری بەڵکە و "وەلێ"م

وشکەسۆفی نیت ، بەسە ، بەس بێ و بەری نەفست بەسە
خانەقای شەو شۆنی حاڵە ، گیانەکەم حاڵی بە لێم !

بێ هەتاکوو تەختی سینەت لێوەپێو کا ئارەزووم
تاجی شاهانەی ئەوینت با لەسەر سەر دابنێم

سروە بشنێ و دەف لە دڵ ، سینەت سن و مەم ئەکتەری
پێت دەسەلمێنم دەمی حاڵ چەندە بۆ زکرت ئەشێم

بۆ گوناهانی نەکردووت شەوژمێر و بێ خەوم
تۆبە گەر کاری نەکرد بۆ یەکبەیەکیان خانەخوێم

ناترازی ناز و قەولت فێرە تێکدانن بووە
ناحەسابی! بەسکە لاری، دەردی سەرڕاسیت خەلێم

واعیزی بێ‌‌بیسەری هەر ئەینەهوو کۆرکە مەلای
خۆت بە خۆت بڕوات هەیە و بەس ، بۆ دەبەستی ڕێ لە پێم

چۆن شوکور بم بۆ بەشی من شاعیری بێ و ، زایەڵەم
یاوی حەسرەت دامرێنێ و کەرکەسێ دانێی لە جێم

#مادێح_کۆنەپوشی (زایەڵە)


https://www.group-telegram.com/Honrawey_Meriwan.com
چ غەریبی...
ـــــــــــــــ
ڕۆحت
برینی هەزار "ایاک نعبد"ی عەرزی پێوەیە و
هیچ تەبیبێک شک نابەی
دەستی "نستعین"ـێکت بگرێ...
چ غەریبی لەوێ
کە باوکێکی
بە ماڵێکی حەوت قاتییەوە
ئاوارەی هەورە ڕێیەکی و
کوڕەکانت
مڵکی قاتیی تۆ بەش ئەکەن؛
تۆیێ کە
دنک دنکی تەسبێحێکی و
ڕۆژێک
به دەستی لەرزۆکی دایکمەوە ئەپچڕیەی؛
دوعا دوعا دائەکەوی و
"استغفرالله"ـیەک نییە
بە لەرزەلەرز
بتچنێتەوە بەو پەتەی...
چ غەریبی لەوێ
له خەوەنووچکەیێکی شەکەتی
بەر لە نوێژی مەغریبانی باوکم ئەچی؛
هەر کە زڕا
نوێژێ نییە
بتگێڕێنەتەوە بە قەزا...
چ غەریبتری لێرە
         کە کوردێک بی
؛
کە تۆ جەستەت
خاوەرمیانەیێک بێ لە شێرپەنجەی شەڕ و
مەمکی کچەشەڕڤانێکی من ببڕن؛
دەوەرە و
بەم هەموو غەنیمەتی شەڕەدا
قورعانێکی تر بدۆزرەوە و
لە "ئەنفال"ـێک
ئەو گیانانەی قەرزاری پێم، بۆ بگێڕەوە...
تۆیێ کە
ئوروپایێکی بۆ پەناهێنان و
ئێمە "کفوا احد"ـێکی تر شک نابەین بۆ ئیمان،
چ غەریبترین
ئەو کاتەی بە بەلەمەباوەڕێکی شکاوە و
        لە تۆفانەشەوێکی "ئیجە"دا
دیپۆرتی گێژاوێکمان ئەکەی...
چ غەریبی لەوێ
کە کوردێکی
        بێ ئاژاوە و
چ غەریبتری لێرە
کە ئاژاوەت پێ ئەگێڕن...

#جەمیل_محەممەدی

https://www.group-telegram.com/Honrawey_Meriwan.com
خونچەی غەزەڵ

پرژە ماچێکی نەرم ئەتکێ لە لەنجەت شان بە شان؟
یا کەلاست ئەڕژێتە مەیدان و لە زەڕڕەت داوەران؟

پێ بە پێ دەستم بە پەنجەی دەستەواژەت گرتووە
تا بگاتە ڕستەکانی دێڕی زوڵف و چێتە بان

تا بەڵێن ئەچنێمە باڵای باوەڕی بارانەوە
چەتری هیوا نازی ئەمپۆشێ بە کاتی هەڵدران

تاقەتم پێی خست لە هەڵمی هاتنێکی تازەدەم
ئای کە شوکرانەم ئەبارێ لێرە تاکوو ئاسمان

هەڵزنا سەروا بە پێڵوی پەنجەرەی ئەم شێعرەدا
تا غەزەڵ گوڵ کا لە خونچە و چێتە دیوانی دڵان

دێ لە زەردەی نازی ئەم بازاڕە عیشوەی سەربەخۆ
یاکوو لەنجەی ڕەنگی ئازادی لە ڕوومەتیا نوان؟

ڕۆحی دەربازیی دەوێ پاییز نەکوو بەندی گەڵا
بۆیە ڕەنگامەی بەهاری دانە دانە داتەکان

ئەو بە کاروانێ لە خێڵی پێکەنین ناشنێتەوه
ئەم دەڕازێتۆ بە فیکەی بولبولێکی خۆش زمان

کۆی هەنسکم باری ڕووبارە و بە ڕێبواری لە ڕێی
باوەڕت ئەڕوا کە ڕێگای داڕنینە داڕمان

دێ بە لاچاوێ لە نەخشەی دابڕان فێرم بکا و
مانەوەی "ماتەم" بکێشێ سورمە تا ئاخر زەمان


#مامۆستا_جەمال_ڕەسووڵی
(ماتەم)



https://www.group-telegram.com/Honrawey_Meriwan.com
یادەکانت،دڵ هەتاکوو کەوتنێکی تر ئەبەن
سەر هەتا ناڵەی بەژانی ئاسنێکی تر ئەبەن

تا نەچوونت،تا نەهاتن گۆڕ بە گۆڕێکم ئەکەن
گیانی مردووم تا کەناری مردنێکی تر ئەبەن

هەر منم شێعرم بە نووکی شانەکەت هۆندۆتەوە
پەنجەکانیشم پەنا تا گەردنێکی تر ئەبەن

تۆم لە بیر هەڵژەندووە خوێنی دڵت لێ شواتەوە
دڵنشینیت و کەچی تۆ تا بنێکی تر ئەبەن

وێڵە تۆپێکی زەویتم،تا خەیاڵ بمدا لە گوڵ
خەونەکان ڕۆحم بەرەو ڕووی قوژبنێکی‌تر  ئەبەن

لەو هەناسەی دووکەڵاویمدا کە تەنیا تۆ دەژیت
ئاڵەکانت  لێو هەتا بەر توتنێکی تر ئەبەن

وەک مناڵی ناو زەماوەن بەرکوڵێکی سەد خەمم
دەم بە دەم پێشەم هەتا بەر نەوسنێکی تر ئەبەن

ئەی کە باوانێ لە زارم بۆت هەزار پاوانە بۆم!
چاوەکانت سەیری حەز بۆ بێ منێکی تر ئەبەن

هەینییەک بوویتە هەنارم   جامی بێزاریت وەراند
شەممەکان حەیفێ کە تۆ تا شەوڕنێکێ تر ئەبەن


#ئومێد_نەورۆزی



https://www.group-telegram.com/Honrawey_Meriwan.com
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بەسەرهاتێکی خۆشی مامۆستا #شێرکۆ_بێکەس لە زمانی کاک ناسر ڕەزازییەوە


https://www.group-telegram.com/Honrawey_Meriwan.com
2025/04/10 03:02:54
Back to Top
HTML Embed Code: