group-telegram.com/Jingeyar/2538
Last Update:
خاوێن کردنەوەی "دەشتی شەروان"ی زرێبار، بۆ پێشوازی لە پەلەوەرە کۆچەریەکان!
ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیا و دۆستان و لایەنگرانی سروشت لە ڕۆژی پێنجشەمە ١٨ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٢ی هەتاوی، بە بۆنەی وەرزی گەڕانەوەی پەلەوەرە کۆچەریەکان، هەڵمەتی خاوێن کردنەوەی دەشتی شەروانیان بۆ حەوتەمین سال، لە زبڵەکان، بەڕێوە برد.
"دەشتی شەروان" یا سایتی پەلەوەرنواڕی شەروان، کەوتوەتە خواروی پەنگاوی زرێبار و نزیک ئاوایی یەنگیجە؛ یەکێ لە گلەوبەریە کاتیەکانی پەلەوەرە کۆچەریەکانە، کە لەم وەرزەدا خۆیان دەگیەننە زرێبار.
"ئەنجومەنی سەوزی چیا"، لە پێناو هەست بە بەرپرسایەتی لە هەمبەر ژینگەپارێزی و بەتایبەت پێویستی پاراستنی پەنگاوی زرێبار و سەرکۆنەی ڕاوی پەلەوەر و، گرنگی پەلەوەرە کۆچەریەکان بۆ زرێبار و دانیشتوانی دەوروبەری ئەم پەنگاوە کە دەورێکی تایبەتی بۆ گەشەی ئابووری ناوچە و ڕاکێشانی گەشتیار هەیە، هەستاوە بە جێبەجێ کردنی ئەم ئەرکە گرنگە.
"ئەنجومەنی سەوزی چیا" هەموو ساڵێک لەم وەرزەدا بە بەڕیوەبردنی دوو بەرنامە؛ یەکەم خاوێن کردنەوەی دەوروبەری زرێبار و دووهەم خاوێن کردنەوەی ژینگەی پەلەوەر کۆچەریەکەن، ئەرکی ژینگەپارێزی خۆی بەڕێوە دەبات و پێشوازی لەو کۆچەریانە دەکات.
گەشەی فەرهەنگی ژیان لە گەڵ پەلەوەر و ئاریکاری زۆرتری ئێمە لە گەڵ سروشت و ژینگەدا، یەکێ لە هۆکارە سەرەکیەکانی بەڕیوەبردنی ئەم جۆرە بەرنامانەیە.
"ئەنجومەنی سەوزی چیا" هیوادارە بە بەڕێوەبردنی ئەم بەرنامانە و بانگهێشتی جەماوەری، لانیکەم بەشێک لە زەخم و ناسۆریەکانی زرێبار و سروشت ساڕێژ بکات و ئامانەتدارێکی باش بێت بۆ نەوەکانی داهاتوو.
جێی ئاماژەیە بەرنامەی یەکەمی خاوێن کردنەوەی دەورووبەری زرێبار، لە ڕۆژی ٢٧ی ڕەزبەری ١٤٠٢ی هەتاوی لە ڕوژئاوای زرێبار بەڕێوە چوو.
@chya_ngo
BY ژینگه یار
Warning: Undefined variable $i in /var/www/group-telegram/post.php on line 260
Share with your friend now:
group-telegram.com/Jingeyar/2538