Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
According to the human rights organization Hengaw, at least 64 women have been murdered in Iran since the beginning of 2025.
Since the beginning of April , at least 22 women have been murdered by their husbands, fathers, or brothers.
22 women in just 22 days!
The numbers we have only show part of the truth about femicide in Iran. In reality, the number is much higher
These women were not killed in war, accidents, or natural disasters —
they were murdered in their own homes,
the very place that was supposed to be the safest for them.
Many of them were killed simply for wanting to live freely and to claim their most basic human rights.
The rise in these murders is a direct result of laws that protect violence against women,
and the outcome of deeply rooted misogynistic policies enforced by Islamic Republic regime.
When law, religion, tradition, and media all work together to silence women,
, it's not just a ' “personal violence”;
this is a systematic, state-organized crime against women.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٥وە، لانی کەم ٦٤ ژن لە ئێران کوژراون.
تەنیا لە سەرەتای مانگی ئەپریلدا، لانی کەم ٢٢ ژن، لەلایەن هاوسەر، باوک، یان براکانیانەوە کوژراون.٢٢ ژن تەنیا لە ماوەی ٢٢ ڕۆژدا!
ئەم ئامارە تەنیا بەشێکە لە ڕاستییەکانی #ژن_کوژی لە ئێران، ئاماری واقیعی زۆر لەوە زیاتره.
ئەم ژنانە له شەڕ، ڕووداوەکانی هاتووچۆ یا لە بەڵا سرووشتییەکاندا نەکوژراون؛
ئەوان لە ماڵی خۆیان کوژراون،
ئەو شوێنەی کە دەبوو پارێزراوترین شوێن بێت بۆیان.
زۆربەی ئەم ژنانە تەنیا لەبەر ئەوەی حەزیان لە ژیانی ئازاد بووە و لە سەر سەرەتایی ترین مافەکانیان کوژراون.
زیاد بوونی ڕێژەی ئەم کوشتنانە لە ئەنجامی یاساکانە، کە ڕاستەوخۆ پشتگیری توندوتیژی دژ بە ژنان دەکەن. و نەتیجەی سیاسەتی دژەژنیە کە بە شێوەیەکی قووڵ لەلایەن ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیەوە بە کار دەهێنرێن.
کاتێک یاسا، ئایین، نەریت و میدیا هەموو هەوڵی سەرکوتی ژنان ئەدەن
ئەمە ناتوانرێت “توندوتیژی تاکەکەسی” بێت؛
ئەمە تاوانێکی ڕێکخراو و سیستماتیکی حکومەتییە دژ بە ژنان!
@AzhinHosseini_R
#ژن_ژیان_ئازادی
لەگەڵمان بن له کاناڵی تێلێگڕامی کوردستان
👇👇👇
•~🍃🌸🌼🍃~•
@Rojhalati_kurdistan1324

هەنگاونان لە تاریکی
هەر پارشێو دەستی بە کارکردن دەکرد. هەویر شێلان و نان کردن، مانگا دۆشین و تاقەتکردنی ماڵات، گەوڕماڵین و شیاکەڕشتن، نان و چای سازکردن بۆ دەشتەوان، گسکدان هەر له دیواخان هەتا دەرماڵان، مەشکەژەندن و تەپاڵەپێژان، ئاویەدان و سپی کردنەوەی ماڵ و... وێنەی شمقار لە هاتوچوودا بوو. تازە پاش هەموو ئەمانە دەچووە یارمەتی پیاوان. شەغرەی دەخست، گێرەی دەکرد...
هەموو جارێ ماڵە ئەعیانی ناوچە بە خانمیان دەگوت خۆزگەم به خۆت بۆ کڵفەتت.
ئەو کچە کڵفەتە جگە لەمانە زۆریش دەستڕەنگین بوو. لە چەندین جۆر چێشتلێنان و مەشکە خۆشکردن و کڵاو و گۆرەویچنین و زۆر کاری دیکە.
بەڵام شتێ کە جێی سەرسووڕمان بوو، دڵسۆزی لەڕادەبەدەر و یەکڵایەنانە بوو بۆ ئەو بنەماڵە. کاتێ لەگەڵ چەرچی و قەرەچی و وردەواڵە فرۆشی نێودێ دەکەوتە چەقە کردن هەتا شتێک بە دوو قران هەرزانتر بۆ ماڵی ئاغا بکڕێ، ژنانی ناودێ به گاڵتە لێیان دەپرسی ئەرێ تۆ و خانم بنئامۆزان؟
ڕۆژێک ئەو بنەماڵە چوون بۆ سەیران. لە پڕ تووشیان بوو بە تووشی گایێکی شێتەوە. هاکا گاشێتی چاوسوور خانمی داپڵۆساند، کەچی کچە، پەیتاپەیتا خۆڵی دەپژاندە نێوچاوانی گاشێت. چەند پیاوێک هاتنە یارمەتیان. هاواری کرد کامتان بەهێزترن، کلکی ڕاگیر بکات و یەکێکی تر بە تێڵا بدا لە نێو شاخانی هەتا ئەوانی دیکە بە گوریس قولەفیسکەی ببستن.
ئەم کارەی لە نێو دێ دەنگی دایەوە. کەچی ڕۆژی دوایی کاتێ منداڵێکیانی ماچ کرد، پێیان گوت جارێکی دیکە ئەم هەڵە دووپات نەکەیتەوە، تۆ هاوشانی ئێمە نیت.
تەنیا کوڕێکی خۆشکەزای هەبوو جار جارێک سەردانی دەکرد. دیارە لە ژیانیدا دڵسۆزێکی وەهای نەبووە. بەڵام کاتێ هەواڵی جوانەمەرگبوونی خۆشکەزاکەی بیست، بەدەم کارەوە چەند فرمێسکێکی هەڵوەراند. تەنانەت خانم ئیزنی ئەوەی پێدا کە بۆ ماوەیێک بڕواتەوە ناوچەی خۆیان و لای خۆشکی دانیشێت. کەچی وتی پێویست ناکات. بەڵام کاتێ کچی ئەو بنەماڵە کۆچی دوایی کرد، ئەم لە دایکی زۆرتر خۆی دەڕنی. فریای فرمێسک نەدەکەوت. لە گۆڕستان وێنەی عازیەتباران کوڵوانەکەی بەراوەژوو لەکۆڵ کردبوو. بە دەم شین و شەپۆڕەوە دەیلاواندەوە:
شەرتە بیپۆشم بەرگی ڕەش دەوار، لە شوێنتا وێڵ بم هەوارە و هەوار.
پاش ساڵەهای ساڵ کارەکەری و بارەبەری، زستانی پیری بەسەردا هات. بە چاوی کەم حوکم و گوێی گران و پشتی کووڕ. لە ماڵێکدا دەژیا، چۆڵ و هۆڵتر لە ئاسیاوی ئاو لێبڕاو. تووشی چەندین جۆرە وەهم و خەیاڵ و پەرێشانی ببوو. ئاخریشی ڕۆژێک بە داماوی و زەلیلی سەری نایەوە. چەند کەسێک بە خێری خۆیان ناشتیان و ناوی لە ناواندا ون بوو. پیرە پیاوێک دەیگوت کەسێک نەزانێ بۆ مردووی خۆی بگری، خۆشی هەر گۆڕبەگۆڕ دەبێ.
گۆستاڤ فلۆبێر/ حسن افشار
خوێنەری خاوەنبیر!
ئەو کچە سەرەڕای ئەو هەموو توانا و هێز و هونەرە هیچ خوێندنەوەیێکی لە مرۆڤبوون و تەنانەت ژنبوونی خۆی نەبوو. بە شێوەی نائاسایی بنەماڵەی ئەربابی له خۆی خۆشتر دەویست. بۆیە دەبووە بەڵاگەردانیان. بە شادی ئەوان شاد و بە خەمی ئەوان خەمبار بوو.
ڕەنگە ئەو کچە نانێکی لەگەڵ ئێمەی کوردا خواردبێت. ئێمه لە مێژوودا کەواسووری بەرلەشکەری بێگانە بووین. زۆر دڵسۆزیمان بۆ ئەدەب و هونەر و مووسیقای بێگانە کردووە. بەڵام بۆ خۆمان وا نین، بۆیە وا پەرێشانین.
عیسا ئەحمەدی١٤٠٤/٠٤/٠٧

کوردستان / Kurdistan
٧ی پووشپەڕ؛ ساڵیادی کیمیابارانی شاری سەردەشت. لە ٧ی پووشپەڕی ساڵی ١٣٦٦ی ھەتاوی بەرانبەر بە ۱۹۸۷/٦/۲۸ زایینی، کاتژمێری ٤:٣٠ سەر لەئێوارە ھێزە ئاسمانییەکانی رژێمی بەعس و فرۆکەوانەکانی ئەو سوپایە، بە گازی کیمیاوی شاری سەردەشت و گوندی ڕەشە ھەرمێیان بۆردومان کرد.…
قوڵپەی ئەم شێعرە جەرگ بڕە
ڕێژنەیەک لە وشەی خوێناوی
بیر و هزر دەکولێنێتەوە
فرمێسکی چاوی سەردەشت
جەستەی زامداری کوردستان
تەڕ دەکا و دەی ڕوێنێتەوە
لە بیر ناچێ, ئێشی هەموو هەناسەکان
وڵامەکان شەهیدکران و
ئازارەکان بەدیل گیران
بەڵام دڵنیابە ڕیشەت
بنبڕ نابێ
✍#خاتووکەژاڵ_شێرزاد
http://www.group-telegram.com/kezhalsherzad
بەستەر بۆ ئەندامبوون لە کاناڵی 👈کوردستان
💬

Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Forwarded from ربات دکمه شیشه ای
خۆشەویستم
تاسەی دووریت
بوو بە هەلاج
سێدارەی کرد بە جێژوانی دڵداری و ماچ!
"جەلال مەلکشا"
تاسەی دووریت
بوو بە هەلاج
سێدارەی کرد بە جێژوانی دڵداری و ماچ!
"جەلال مەلکشا"