group-telegram.com/ibnjas/1558
Last Update:
لە ڕۆژی وەکو ئەمڕۆ، حەیفە شێخی فیکر و شەهیدی قوڕئان (سەید قوتب)ت لەبیربچێ و ڕەحمەتێکی بۆ نەنێری کە دەفەرمووێ:
باش بزانن ئەو هەموو سوپا و میلیشیا و چەک و تفاق و عەسکەرە بۆ ڕزگارکردنی قودس لەدەستی ئیسرائیل دانەمەزرێنراوە (هەم بۆ پاراستنی خاکی کوردستان و یەکخستنی چوار پارچەکە و ... هتدیش نییە)، بەڵکو بۆ داپڵۆسین و لێدان و ئەشکەنجاندنی گەلە ڕەشوڕووتەکەیە، بۆ دامەزرانی صیدنایا و تەدمور و ...هتد.
ئەینا بەڕێزان، سەرەوە کێن؟ ئەو دوو بنەماڵەیە چەند کەسن؟ چەند خۆڕادەگرن؟
بەڵام داد و بێداد لەدەست ئەو هەموو کۆیلە قۆنداغ لە شانەی بەردراوەتە گیانی کرێچییەکی مافخوراو، مووچەخۆرێکی مووچەبڕاو، گەنجێکی دین و دونیا فەوتێندراو، ئەو هەموو نەخوێندەوارە جاهلە کەللەپووتەی چەکێکی خراوەتە دەست و بەڕەڵڵاکراوە بۆ ئەوەی لە مامۆستا و دکتۆر و عاقل و خوێندەوار و نیشتمانپەروەر بدەن!
BY سەردەم دەرباز - Sardam Darbaz
Warning: Undefined variable $i in /var/www/group-telegram/post.php on line 260
Share with your friend now:
group-telegram.com/ibnjas/1558