group-telegram.com/kosarhawrami/1268
Last Update:
زەکاتەکەم یەک دوو مانگی ماوە تاوەکو ساڵەکە تێپەڕ ببێت بەسەریدا .
ئێ کەی کێشەیە ئەزیزەکەم پێشی بخە و شەرعییە .
ئاخر بەخوا لەم ماوەیەدا تۆزێک کەمی کردوە پارەکە و لە حەدی شەرعی دابەزیوە !
ئەوە هەر کێشە نییە و دەتوانیت زەکاتەکەی لێ دەربکەیت .
ئاخر دەی بەخوا پارەکەم لە قەرزایە و جارێ بۆیان نەهێناومەتەوە !!
زۆر ئاساییە و مادامێک ئومێدی دانەوەی قەرزەکە هەبێت لە داهاتوودا دەبێت لەو پارەیەی کە لەلای خۆتە زەکاتی ئەو پارە قەرزە دەربکەیت
ئاخر جارێ ئەو کەرەستە و مەوادانەی کە دامناوە بۆ فرۆشت نەفرۆشراوە و قازانجەکەی نەهاتوەتەوە دەستم !
کێشەی نیییە وبە مەرج نەگیراوە کە ماڵەکە بفرۆشرێت ئەوجا زەکات دەربکرێت لێی ، پێویستە زەکاتەکەی لێدەربکەیت .
ئاخر !؟
ئەزانی چۆنە !؟
تۆ با بۆت باس بکەم مامۆستا گیان !!!!!!
ئەم هەموو بێنە و بەردەیە !!! بۆ!!! یانی ئەتەوێت هەر شتێک و بیانوویەک بدۆزیتەوە تاوەکو لەو ڕزقەی ( کە خودا خۆی پێداویت ) حەقی خودای لێ نەدەیت و مامۆستاکە بۆت بشەرعێنێت!!!!!
سبحان الله !!! لەشوێنی ئەوەی بگەڕێین بۆ بیانوویەک تاوەکو خێرێکمان ببێت بە نسیب !!!!! لێی ڕادەکەین !!!!
BY کۆسار _ ھەورامی
Warning: Undefined variable $i in /var/www/group-telegram/post.php on line 260
Share with your friend now:
group-telegram.com/kosarhawrami/1268