Telegram Group Search
ئەمە بەڵێنێکی کۆن بوو لە نێوان من و ئێوەدا.
ئیجازەی عیلمی و واقیع!

لەڕاستیدا، مامۆستای موجاز و موجیزیش، لەبەر ئیجازەکەیان، هیچ کاریگەرییەکی واقیعییان لەسەر واقیع نییە، ئەوەی پێشەوا و دەمڕاست و ڕیشسپی ئوممەتە، بێ عیلمەکان و جەماعەتی سیحر بەتاڵکەرەوە و کەڵەشاخ و عەتر و سیواکفرۆشن!

بۆیە زیادبوونی زانای موجاز، بەم دۆخە، زۆر مایەی خۆشحاڵی نییە!

فەقێی چاک و مەلای بە حەق، ئەوەیە: کە لەپێشەوایەتی ئوممەتدا، عیلمەکەی ئەخاتەکار و دەست و دەمی ئەبێت.
ئەگینا بێ دەست و دەم مردوو، وەک پێش سەد ساڵ مەلایەتی بکەیت و وەک تەلەبەی تەمەڵ، کۆتا کاغەز بەردەستت بکەوێت، ئیجازەکەت بێت، یان لەبەر ماندوویەتی و خاتری دایک و باوکت ئیجازە بدرێیت!
ئەشهەدوو خوا ئەتگرێت، تانە لەخەڵک بگریت، کە بۆ لەتیکتۆک فەتوا وەرئەگرن و هەر خۆشیان موفتین!

کاتێک تۆ بێ عیلم و دەست و دەم مردوو بیت و ئیجازە مونتەڵەقی تەڵەبت نییە، بەڵکو غایەتە، حەقی گلەییت لەکەس نییە!
ابن حجر العسقلاني لە (فتح الباري)دا زیاتر لە 2300 جار فەرموویەتی: والله أعلم

لە (مجموع الفتاوی)شدا ئیمامی ابن تیمیە زیاتر لە 1300 جار فەرموویەتی: والله أعلم
ئەمە پوختەیەکی جوانە بۆ بابەتی (لە فەرموودەدا چۆن و چی لەبەربکەم) برایەکی ئەزیزمان ئەزیەتی کێشاوە و نوسیویەتییەوە.
جزاه الله خیرا
#سـبـەی_شــەو_پـێـشـکەش_دەکـرێـت..

🔷لقی "کۆیە"ـی دەزگای نوری حیکمە هەڵدەستێک بە ئەنجامدانی سیمینارێک بۆ (بەڕێز م.سەردەم دەرباز) لە ژێر ناونیشانی ❪پوختەیەک دەربارەی سوڕەتی لوقمان❫ ..

🕖 شەوی سێشەم لەسەر چوارشەممە (2025/2/18)

کات(8:00)ـی شەو

بەشێوەی ڕاستەوخۆ(ڵایڤ) لە کەناڵی تیلیگرامی #پڕۆژەی_مەرجان لەڕێگای ئەم لینکەی خوارەوە داخیل ببن

https://www.group-telegram.com/marjan9zkoya0
ئەوەی بەویژدانەوە تەماشای مێژوو بکات، بۆی دەردەکەوێت کە پەیوەندی نێوان ئیسلام و کوردایەتی بەم جۆرەیە:

کورد (وەک هەر نەتەوەیەکی دیکە) هەر کات باوەشی بە ئیسلامدا کردبێ، عەزیز بووە.

ئەوە غیابی ئیسلام و دەسەڵاتێکی کوردەواری ڕەشیدە، کە وایکردووە خوێن و خاکی کورد ئەوەندە بێ ئەرزش و کەم قیمەت بێ. کاڵبوونەوەی جوامێری و مەردایەتی ئیسلامانەیە کە وایکردووە خاوەنی خۆمان نەبین.

بەڵێ، ئێمە بەدیلیانین لە کوردایەتییەکەشدا، ئەو کوردایەتییەی ئەوان حەیایان برد و کردیانە گاڵتەجاڕ، ئێمەین دەتوانین مانای پێببەخشینەوە، ئێمەین دەتوانین دیسان شار و وڵات و خاک لەلای جیلی نوێ مانای هەبێ.

خۆزگە دەتانبینی چەتەی عەلمانی چۆن چاو لەشار دەبڕێ، ئەو هەر تەنها دوکەڵ و بیری نەوت و دۆلار و زەوی داگیرکردن دەبینێ. ئەمنیش لە بەرزاییەوە تەماشای شار دەکەم ئاهی وێرانی شار و حاڵی خراپی هاوشاریانم دەمگرێ!!!
پێداچوونەوە بە وانەی خوێندراو:

کوشتنی 10 گەنجی کورد لە 17 ی شوبات

تاوانێکی زۆر گەورەترە لە

ڕاکێشانی جامانەی جوتیارێکی کورد لە 17ی شوبات!
نازانم لەوە ڕاشکاوتر چی بڵێین؟

ئەوەتا دەڵێین: هەر کەس لەبەر کوردبوونمان دوژمنایەتیمان بکات، دوژمنایەتی دەکەین!
هەر کەس بیەوێ زمان و خاک و کلتور و جلمان ون بکات، دژی دەوەستینەوە.

ئەوەتا مامۆستا کرێکار دەیفەرموو: ئەگەر حەشدی وەحشی ڕۆژێ پەلاماری کوردستان بدات، چەک دەکەمە شانم و دەبمە پاسەوانی دەرگای فشەوانانی کوردایەتی (لە بابی ئەوەی کە فشەوانانی کوردایەتی هەرچی بن، هەزار قات و جار لە ئەمسالی حەشدی وەحشی باشترن).

بەڵام ئێمە دەڵێین با چاوێک نەبینێ، و ئەوەی دیکە کوێر!
ئێمە دەڵێین کورد زۆر زۆری زوڵم لێدەکرێ، بەشێکی (گەورەی) ئەو زوڵمەش کورد لە کوردی دەکات.

ناشکرێ ئێمە ببینە قەومییەکی عەیارە 24، نەوەک ئەوانەی خۆیان بە خۆرهەڵات و خۆرئاوا، تورک و فارس، دار و بەرد فرۆشتووە: تۆمەتی خۆفرۆشیمان بدەنە پاڵ!
موژدە، هەزار موژدە…

شەرحی توحفەی ئیمامی ئیبن حەجەر، لەلایەن مامۆستای گەورەم، جەنابی
عەللامەی ئەدیبی.

https://youtu.be/dSnY5miXF8M?si=EYPSnLFN7nvklu55
چاوەڕوانتانین کاتژمێر (8:00)ـی ئەم شەو پەخشی ڕاستەوخۆ دەست پێدەکات

https://www.group-telegram.com/marjan9zkoya0
هاوڕێیانتان ئاگاداربکەنەوە
نەمبینیوە لەناو عولەمای ئەم دواییەی کورددا، پیاوێکی شارەزاتری تێدا بێ بە لوغەتی عەرەب لە کاک ناسری سوبحانی.
مامۆستا ـ بەڕەحمەت بێ ـ ئیتتیڵاعێکی عەجیبی هەیە بەسەر نەحو و صرف و بەلاغە و شعر و پەخشان و موفرەداتی عەرەبدا، موفرەداتی ئەسفەهانی لەسەر لێویەتی، دەڵێی بەردەوام مەقاییسی ابن فارسی لەبەرچاوانە. سوێندێک ناکەوێ ئەگەر بڵێی واپێدەچێ لەناو قريش و هذيل و تميم و تغلب و بني بكردا گەورە بووبێ.

بڕوا بکەن ئەمە موبالەغە نییە لە وەسف و سەنا، مەعریفەتی مامۆستا بە لوغەتی عەرەب ئاسایی نییە!
دەربارەی دوو ئاهەنگە تایبەتەکەی سبەی هەینی، کەیەکەمین جارە لەسەر ئاستی عێڕاق ئەنجام بدرێ ..

دەزگای نوری حیكمە بۆ پەروەردە و ڕۆشنبیری هەڵدەستێ بەئەنجامدانی پێنجەمین ئاهەنگی نوری حیكمە بۆ رێزلێنان و بەخشینی بڕوانامە بە پۆلێكی نوێ لە قورئان لەبەران..
لەم ئاهەنگەدا نوری حیكمە پڕۆژەیەك ڕادەگەیەنێ كە بۆ یەكەمین جارە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عێراق ئەنجامدراوە..

هاتنتان جێگای سوپاس و خۆشحاڵی هەموو لایەکە

ڕۆژ: سبەی هەینی
بەروار: 21/2/2025
کاتژمێر: 4:00 دوای عەسر
شوێن: هەولێر، هۆڵی پاڵاسیۆ - پشت وەزارەتی پێشمەرگە
ئەو کاتەی کە تەڵیعەی موجاهیدانی ئوممەت ناوت دەبەن بە:
"سماحةُ الشيخ المفتي العلَّامة"
بزانە کە خوێندن و شەونخونی و حیفز و مراجعەت بەفیڕۆنەچووە!

ماچێکیش بۆ دەستی شێخی مالکییەکان و سەماحەتی موفتی: صادق الغِرياني
چەندە ناشیرینە ئینسان سالم الطویل بە سەلەفی یان بە زانا یان بە داعی (یان بە شتی تریش بزانێ)، ئەوەندەش ناشیرینە (بەناو) شێخ نەهرۆی کەسنەزان و شەهرام مەنسوری بە سۆفی یان بە عارف یان بە ئەهلی زیکر (یان بە شتی تریش بزانێ).

چریکەسازی مەزن خانەقاکەی لە NRT4 ەوە ( کە خاوەنەکەی ئیمامی موجەددیدی دین کاک شامسارە) گواستەوە بۆ Ava کە ڕاستەوخۆ لە بیرە نەوتەکەوە دۆلاری بۆ دێ.

جا چەند خاڵێک وەکو نەتیجە:
١ـ لەمەودوا بەشێکی (بەشێک) پارەی دزراومان مامۆستای عارف دەیخوا.
٢ـ کاتی ئەوە هاتووە (بگرە درەنگ بووە) عاقڵمەندانی ئەهلی تەسەوف(ی حەقیقی کە بیناکراوە بۆ تەزکیەی نەفس بەپێی ئەوەی لە قوڕئان و سوننەتی صحیحدا هاتووە) زۆر بە ڕاشکاوی خۆیان بەریبکەن لە هەندێ دەموچاوی سەیر و سەمەرە کە خەریکی خواردنی پارووی چەورن بەناوی تەسەوف و هونەری ئیسلامی و عیرفان و وەعز و ...هتد

ئەوە دادە فڵانی عاریفەش با لەولاوە بوەستێ، کە بە برۆیەکی کراو و قۆڵێکی هەڵکراو و لوتێکی تەجمیلکراوەوە خەریکی ڕەددی ابن تیمیە و ابن القیمە، گوایە ئەوان ئەهلی تەزکیە و تەسەوف نین، ئەو هەوە!!!
2025/02/23 23:05:09
Back to Top
HTML Embed Code: