Telegram Group Search
هەرچی سەردانم دەکەی هەر خۆتی، ڕووتە و خۆتی ڕووت
ئەی دڵت کوانێ؟، لە گەل تاقی منا نایکەی بە جووت

کەس لە بێدڵ تێدەگا تا من پەرێشانی نەکەم؟
نامەوێ مەینێ بە سەر شانی منا پێی ئارەزووت

ئاشقی گیانی دەوی بیکەی خەڵاتی خۆشەویست
وەک منی بێ گیان کە دڵ دەگرم بە دەستۆ ڕووبەڕووت

چرکەیەک نابێ دەسم پەنجەی لە بسکت هەڵوەشێ
تا نەزانم خوێنی دڵ دەتکێ لە سەر دوا تاڵی مووت

هەردەمێ دیدەم بە شێوەی خوێنی چاوت بوو بەگۆل
من دەکەم گیانم خەڵاتی ئارەزوویەک تۆ هەبووت

دەس بە قەد چاوم لە دەشتی سینەپۆشی تۆ نەگەشت
ئەی بەڵام چیبکەم لە مەزرای بێدڵی دەشتی پەمووت

بەسیە گەر هاتیتەوە تەنیا دڵی ڕووتم دەوێ
نامەوێ مژدەی عەدەن بۆمبێرەوە حاڵی هەبووت

تا دەمی بێتاقەتیم نەیدا لە جەرگەی دڵ ، مژی
لێو بە دەم لێوانەوە هەر لابەلووتە لابەلووت

#ڕەحیم_جەوانڕوودی(شکۆ)

https://www.group-telegram.com/Honrawey_Meriwan.com
3
فێری ئێوارەی گەڕانی، ئەو بەری بەگزادەیەم
دەستی خانزادەو لە دەس بێ، هەڵوەدای ئەو جادەیەم

سەیری هاتوچوی خوماران،وەک شەپۆل دێن و دەچن
دەستە مەستان ڕادەوەستن،عاشقی ئەو بادەیەم

لارە سێبەر گوندەکانی، دەبنە ماڵباتی غەریب
خۆرنشینان دێ نشینان ،لەو هەوا ئامادەیەم

پێکەنین و چەپڵە ڕێزان،داخی کۆن ئەشواتەوە
ماشەڵا لەو شارە جوانەی، بێ حەد و بێ ڕادەیەم

وەک خەتی بەینی برۆ و چاو ،لێی کشاوە ڕێگەیە
کێوی ئەبرۆ و زرێباریش، چاوەکەی ئەو دادەیەم

حەیفە سەرمەستی نزیکە و شاری سەر بەستم نیە
تێبفکرن ئەی عەزیزان، لەم ندا زۆر سادەیەم

هەڵکە بەزمی شادمانی دنیا دوو ڕۆژی ترە
وەی لە ئێوارانی هەینی، ئەم بەری بەگزادەیەم

#فاتێح_ئەرژەنگی(تینوو)


https://www.group-telegram.com/Honrawey_Meriwan.com
👏41
سوورەتێ پرچت بە سەفحەی شانەوە هەڵخستوە
تا گرێی سەرپۆشەکەت پەلکەی بە خۆزگەم بەستوە

کەی دڵم خۆی تا بزەی بەزمی هەوەس لێداوە بۆت
سەد کەڕەت لێوم لە فیکری ئاوەها خۆی گەستوە

یەک‌بەیەک ئاواتەکانم دا بە دەس بیر چوونەوە و
ئارەزووم هەر وەک شەقامێ تا دڵت ڕاخستوە

شەو بەکاتی ئاخی دڵ هێندەم غەزەڵ گریاندوە
هەرچی گۆرانی لەشارا بوو خەمی هەڵبەستوە

وەک بڵێی نیوەم لە ئێوارە و بەشێ بێتاقەتیم
ئاوەها ژینێک لەمندا مردنی دابەستوە

من دڵم دەرهات کە بێم و تۆش دڵت نایەتەوە
سەیرکە تەوفیرمان چ زۆرە و چۆن منت داخستوە

ئاخری ڕۆژێک لەڕێی پرچی سپیم دێیت و دەڵێی
ئای کە چەن خانە خەرابی هەر لەوێ خۆت خستوە


#ئیسماییل_ڕەمەزانی



https://www.group-telegram.com/Honrawey_Meriwan.com
5
🔴 مەریوان
پەیڤکاتۆرەکان
#بەیان_ڕۆستەمی


▪️ترپەی دڵمی ، میزان بڕۆ.

▪️خۆم ئەدۆزمەوە، لە ون بوونتا.

▪️گریانی لێ هەڵئەقوڵێ، بیری پێکەنینم.

▪️سەری شێواوم ئەسپێرێ بە شانەت، قژم.

▪️فتێڵەی چاو تەڕە، داناگیرسێ نیگام.

▪️دەستیش گەرم ناکاتەوە، گیرفانی هەژار.

▪️بریقەی خستە کەوشی دەسەڵاتدار، زوانی ماستاوچی.

▪️زوانی ماستاوچی، نانی واکسی بڕی.

▪️چاویلکەی لە بەرچاو خستم، لێنز.

▪️چرکە بە فیڕۆ نادا، کاتژمێر.




تێبینی: ئەم بەرهەمە لە کاناڵی #پەیڤکاتۆر وەرگیراوە


https://www.group-telegram.com/Honrawey_Meriwan.com
👏3👌1
سەرانی خاڵی سەری سپی کردین

#لوقمان_پوورڕۆستەمی

پەیڤکاتۆر



https://www.group-telegram.com/Honrawey_Meriwan.com
2👏2👍1💯1
بەشێک لە شیعری:

#ڕایەڵ

دڵم!
ئەمشەو،
لە هێلانەی هیچ شیعرێکدا،
لە گلێنەی چاویشتا،
نا،
ئۆقرە ناگرم!.....


ڕا نەهاتووم،
کۆستی  هەتاو بنووسمەوە
و
شین بگێڕم بۆ ئاسمان
و
مەرگی ئەستێرە لەبەر کەم!..
کاتژمێری سفری تەمەن:
دەلاقەیەک چاوەڕوانی
و
چەپکێ نیگای کەسیرەبوو!
دالقانی جێژوانی یاد،
داڕمانم گوڕتر دەکا....

دوایین  شیعری  ماڵاویی:
ماچێک بوو،
وا هەرگیز هەرگیز
نەنیشتە سەر پەڕەی لێوم!


#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست


https://www.group-telegram.com/Honrawey_Meriwan.com
👏4👍2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەزانم بە جیابوونەوە نامرم

بەڵام نازانم چی لە ژیان بکەم


#تەلعەت_تاهیر


https://www.group-telegram.com/Honrawey_Meriwan.com
💔6
🛑 ئاگاداری

بۆ بینینی ئەمانەی خوارەوە و زیاتر لەمانەیش، ببە بە ئەندامی کۆڕی پەیڤکاتۆر:

▫️دەقی #پەیڤکاتۆر
▫️پێناسەی #پەیڤکاتۆر
▫️کورتە مێژووی #پەیڤکاتۆر
▫️چۆنێتیی نووسینی #پەیڤکاتۆر
▫️ڕەخنە و لێکدانەوەی #پەیڤکاتۆر
▫️نــاساندنی نووسەرانی #پەیڤکاتۆر


@peyvkator  :کاناڵی پەیڤکاتۆر
@koripeyvkator :کۆڕی پەیڤکاتۆر




https://www.group-telegram.com/Honrawey_Meriwan.com
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
هاوخەمییەک بۆ ساڵیادی کیمیابارانی سەردەشت


(نابەزی هەر ماوی تۆ)

ئاگری بێ گـڕ بـە جـــارێ بەر بووە نێو چــاوی تۆ
شیوەنـی ساڵی قریشکە پێــم ئەڵــێ گریــاوی تۆ

دوو هەزار و بیست و شینە شین ئەگێڕم بۆ گەلم
وای لـە سەر دەشتی نیگاما ماوی تۆ هـەر مــاوی تۆ

تۆ گەیشتی تا تـرۆپکــی ئـارەزووت بەو زامـــەوە
ئەو بە قوڕدا چـوو لە ئاهــی لاوی لێقەوماوی تۆ

ئەی بە قوربانی هەنسکی دەم بەیانت بــێ نەیـار
چەن بە سەربەرزی لە مێژوو تا ئەبەد نووسراوی تۆ

نیشتمانێکــی لە سەبـــر و بەرخـۆدان باوانەکەم
لــەوپــەڕی ئــازار و خەمــدا هــەر له زارە نــاوی تۆ

ئەو لە نێو ئاکاری پیس و ڕەنجەڕۆیـی خۆیــەتی
تۆ لە سەر لووتکەی  ئەوین و پێکەنین گرساویتۆ

شارەکەم سەردەشتی هیوا ئەی بەساقەی شێوەکەت
کەس حەدی نابێ و نییە قەت پێت بڵێ فەوتاوی تۆ

#پەرۆش_مەریوان(ئێقباڵ ڕاستی)



https://www.group-telegram.com/Honrawey_Meriwan.com
7
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
هێــــشتا گــریانی هاتــنم مـــاوە
شیوەنی چوونم سەری هەڵداوە

#فاتێح_ئەرژەنگی تینوو


https://www.group-telegram.com/Honrawey_Meriwan.com
4
دەلاقەیەک
لە پێنجشەمەکانی دایکما
بۆ هەمیشە
کراوەیە بەرەو باڵندە....


#عەتا_وەلەدی



https://www.group-telegram.com/Honrawey_Meriwan.com
4👎2😁1
بەفری ڕووت بەرزە کڵێڵەی دەم لە کانیاوی ئەنێم
گەرچی داوی بسکی ئاڵت ئەڵقەیە و ئاڵاوە لێم

#ڕەفێق_ئەرژەنگی(بێزار)


https://www.group-telegram.com/Honrawey_Meriwan.com
👏3💯1
#پەیڤکاتۆر

تا تۆم لە بیرە، چەڵەمەشکانێم لێ ناباتەوە مردن

#ڕێباز

لوقمان دانش(کارێزی)


https://www.group-telegram.com/Honrawey_Meriwan.com
3
انشا
موضوع: ...
له خوا بە زیاد بێت دیگر جنگ تمام شدە است و همه خەڵک اعتقاد دارند که دوباره جنگ می‌شود و دوباره همه هم اعتقاد دارند که جنگ نمی‌شود ولی در هر صورت آخر زمان است و محال است تا گوێز تەکاندن این پاییز دوام بیاوریم، بە قەد بەینی عەرز و عاسمان بدبختی بر سر ما باریده و بۆ ئاهی سوێند و دوعا نوزەیەکمان تێدا ماوه و حسابی کەنفت شدە‌ایم و نمیدانم چرا ناڕووخێت ئاسمانی پیری پشت کووڕ؟
اگر زمانی دغدغه خاطر کرونا و آلودگی هوا و لایه اوزون داشتیم اکنون فقط همین‌که از این گێچەڵ جان به در ببریم کافی است و تا گێچەڵ بعدی خدا از سلطان محمود بزرگتر است اما جنگ چیزی نیست که مثل بەیتی بله مدام تکرار شود البته اگر خوب به زندگی‌مان نگاه کنیم زندگی ما تکرار فراوان داشته و هرچه مشکلی قۆڕتر بوده احتمال تکرار شدنش هم بیشتر بوده است مثلا یادتان می‌آید که چند موج کرونا داشتیم، سوێند به گوڵێکی پاک ئەخۆم تعداد امواج کرونا از امواج رادیو و تلویزیون بیشتر بود.
حتی ساڵان این موقع از گرما و بی برقی پرتە و بۆڵه می‌کردیم گرمای امسال نسبت به پارەکە ۴۳ درصد تورم داشته چون کنتور تورم همیشه همین عدد را نشان می‌دهد ولی امسال میزان پرته و بۆڵه از گرما کمتر شده و ذهنمان درگیر جنگ است.
البته چنان‌که بارها عرض کردەام ما هیچ‌گاه همچون ئۆمەتی محەمەو زندگی نکردەایم و زندگی غیرعادی تنها بخش عادی زندگی ما بوده است، مثلا همه ما عادت به انبار کردن وسایلی داریم که نیازی به آن نداریم چون در این تۆپیوخانه شاید روزی آن چیز گیر نیاید حتی اگر آن وسیله شئیی ساده مثل کیسه پلاستیکی باشد، یا مثلا در این جنگ آرایشگاه‌ها از همیشه شلوغ‌تر بود این در حالی است که پوتین و زلنسکی سه سال است آرایشگاه نرفتەاند و با مەکینه سرشان را کوتاه می‌کنند و ما همچنان به زندگی دلخوش هستیم و جان کندنی که ما آن را زندگی می‌پنداریم چوار درجه و نیم از جەحانم بدتر است.
از وقتی آتش بس شدە است همه آوارگانی که به قامیشەڵە آمده بودند به شهر برگشتند و خۆم بە سەڵتی در قامیشەڵە هستم و شب‌ها گاهی صدایی می‌آید و من می‌گویم: "کسی اینجاست؟، کسی اینجا پیام آورد؟، سلامی یا که لبخندی، فشار گرم دست دوست مانندی" و می‌بینم که هیچ کس نیست جز کەر ماڵ کاحەسەن که او هم مثل من تنهاست.به قول گۆرانی‌های قدیمی ئێمەش به موراد دەگەین پەنام بە سەیدی سەروەر.

#عەتا_سەرزل


https://www.group-telegram.com/Honrawey_Meriwan.com
👍1
لەگەڵ خێڵی زووڵم و ستەم
تفەنگ دەدوێ
نەوەک قەڵەم

....



https://www.group-telegram.com/Honrawey_Meriwan.com
👍6💯1
کپ کەی چەکەکەت وەک پەکەکەم پەکمە لە ماڵا
دوڕدانە لە چاوانەوە مەڕژێنە بە خاڵا

دووسەد کەڕەت ئەم خزمە لە شارا هەمە ڕۆژێک
قوربانی کچێک شەو دەگەڕێ وەک تۆ لە یاڵا

تا وەک تۆ دژی دێوە پەری شێوە لە کێوان
هیوام هەیە بشنێتەوە لەم بەندەنە ئاڵا

مەگری چەکەکەت وەک دڵەکەم دەگڕێ دەسووتێ
بۆ گەوهەرێ وا بەر دەبێ لەو چاوە کەژاڵا

شانت نەبێ چەک دارێکە دا کەوتووە بێ سوود
پەک بێ تۆ سەری نوقمە لە نێو بەحری خەیاڵا

یەعقووبێ لە کەنعانم و سۆمایی بڕاوم
بۆم کل بکە لەو پەلکەیە بۆنێک بە شەماڵا

قەندیلە بە قەن دیلە کە لەو لێوتەوە دەڕژێ
سەر چەرمووە هەر چەندە ئەڵێی گەنجە بە باڵا

هیوام هەیە یەزدان بە کەرەم بسڕێ لە دیدەت
ئەو ئەسرە کە وا دەتکێ بە سەر ڕوومەتی ئاڵا

تۆ خۆشکەکەمی سەعدی برا چووکەتە دادەم!
هەر چەندە گەڵێک کەمترە لێتان لە کەماڵا

سەربەرزی ئەتۆ گەر چی لە ئەشکەوتی بە بێ چەک
سەرشۆڕە ئەوەی وا لە بەرەی هێزی دەجاڵا

#سەعدی_غەریبی

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌https://www.group-telegram.com/Honrawey_Meriwan.com
👍4
2025/07/14 00:02:43
Back to Top
HTML Embed Code: