زانایەک دەڵێت،،ئەگەر ویستت شارستانیەتی وڵاتێک بڕوخێنیت
دەبێت سێ کردارئەنجام بدەیت.
۱-هەڵوەشاندنی خێران.
۲-نەهێشتنی خوێندن.
۳-نەمانی سەرکردەو پێشەوا.
١-بۆئەوەی خێزان لەبەر یەک هەڵوەشێنیت دەبێت ڕۆڵی دایک نەهێڵیت، وای لێبێت شەرم بکات پێی بوترێت ژنی ماڵەوە!
٢- بۆئەوەی خوێندن نەهێڵیت ڕۆڵی مامۆستا مەهێڵە بایەخی لەکۆمەڵگەدا مەهێڵە، لەپێگەی کەم بکەوە هەتا وەکو قوتابیەکانی ڕقیان لێی بێت.
٣- بۆئەوەی پێشەواکان نەهێڵیت ئەبێت زانا بیرمەندەکان نەهێڵیت، تانەیان لێبدە،لەپێگەیان کەم بکەرەوە،گومانیان لەسەر دروست بکە،هەتاوەکو هیچ کەسێک گوێیان لێ نەگرێت و چاویان لێ نەکات.
لێرەدا کارمان بە دوو خاڵەکەی دیکە نیە کە بە داخەوە دەبینین هەردووکیان بەدی هاتون( هەم ژنان شەرم لەوە دەکەن کە ببنە ژنی ماڵەوە، هەمیش ڕێزی زانایان و نوخبەکان نەماوە).
سەبارەت بە خاڵی دووهەم: جارو بار لە کۆڵان و شەقامەکاندا لە منداڵەکان دەپرسم ئایا حەزدەکەن بچنەوە قوتابخانەکان؟
لە وەڵامدا زۆرینەیان دەڵێن: نەخێر حەزناکەین….!
بەداخەوە جیلێک بەم جۆرە بسم اللە بکەن الفاتیحە بۆ داهاتوویان.
بەرپرسان و دەسەڵاتدارانی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک ئەوەی دووژمنی ئەم گەلە بن ( زۆر بە جوانی وەسیەتی ئەو زانایە جێ بە جێ دەکەن)، ئێستا لە هەرێمی کوردستاندا هەمان شت بەدیدەکرێت، سەرۆکی حکومەت سەرەتا کەوتە بڕینی مووچەی فەرمانبەران و مامۆستایان، دواتر ئەم پەتایە هەموو چین و توێژەکانی دیکەی گرتەوە و تا ئێستاش بەجۆرێک لە جۆرەکان بەردەوامە، لە هەموو جیهاندا ماف لە بەرانبەر ئەرکدایە، تۆ کاتێک کارێک دەکەیت و ئەرکی خۆت جێ بەجێ دەکەیت مافی خۆتە لە بەرانبەر کارەکەدا حەقی خۆت پێ بدرێت، بەڵام وەک ئەوەی سەردەمی کۆیلایەتی بێت، سەرانی حکومەت ئەو مافە بە موچەخۆران ڕەوا نابینین، کاتێکیش مامۆستایان و فەرمانبەران داوای مافەکانیان دەکەن لەبری ئەوەی وەڵامیان بدەنەوە و مافەکانیان بۆ بگێڕنەوە، کەچی لە دەیان پەیج و کەناڵی سێبەرەوە مامۆستایان تۆمەتبار دەکەن و بە دووژمنی ناوخۆیان وێنا دەکەن!
ئەوە لای هەر تاکێکی بە ویژدان و بە ڕەوشت ڕونە کە هیچ کەس هێندەی سەرانی حکومەت دووژمنی گەلی کورد نین و نابن، ئاخر خۆ زۆر بە سادەی بڵێین: ئەو کارەساتانەی کە لەماوەی سی ساڵی ڕابردوودا سەرانی حکومەتی هەرێم بەسەر خەڵکیاندا هێنا هیچ دووژمنێک بەسەریاندا نەهێناین.
ئەمیر مام والی

This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
حەماس
شکێنەری ( خودای تەکنەلۆژیا)....
شکێنەری ( خودای تەکنەلۆژیا)....
ئەمیر مام والی
Photo
کاک حەسەن ئەمینی لەبارەی هەوڵەکانی کوشتنی کاک ئەحمدەوە بۆمان دەگێڕێتەوە و دەفەرموێت: لە سەرەتای دروستبونی * مەکتەب قورئان * ڕۆژێک لە ماڵی کاک ئەحمد خەریکی گواستنەوەی کەلوپەلی یەکێک لە ژوورەکان بوین، کەلوپەلی ناو ژوورەکەمان هێنایە حەوشەکەوە داماننان، لەسەر ڕەفەی کتێبەکان شتێکیم بەرچاو کەوت لەوەو پێش هیچ بایەخێکمان پێ نەدابوو. دووڕۆژ دواتر یەکێک لە برادەرانی کاک ئەحمەد کارەباچی بو، هات تا کارەبای ماڵەکەی بۆ چاک بکات، لە بیرمە لەوکاتەدا کارەباچییەکە چاوی پێی کەوت، کارەباچیەکە یەکسەر زانی کە مادەی تێنتی تێدایەو دانراوە بۆ تەقینەوە، واتە ڕژێم لە ڕێگەی کەسێکی خۆیەوە ئەو ( تی ئێن تی)ەی لەماڵی کاک ئەحمەد دانابوو.
بەگەیشتنی ئەم باسە بە کاک ئەحمەد وتی: دەبێت پەیوەندی بکەین بەو لایەنانەی کە پەیوەندیان بەم کارانەوە هەیە، چونکە زۆر ترسناکە و لە هەر جێگەیەکدا بێت لەوە دەچێت زەرەر لە کەسێک بدات، لەبەر ئەوە دەبێ پوچەڵ بکرێتەوە، ئێمەیش نەماندەزانی پوچەڵی بکەینەوە، (کاک ئەحمەد) ناچاربوو پەیوەندی بە هێزەکانی ئاسایشەوە بکات.
لە بیرمە خۆی تەلەفۆنی کرد بۆ (ساواک)، وتی: لەماڵەکەمدا تی ئێن تی یان داناوە،ئەوانیش لە ڕێگەی تایبەتی و ئاسایشی خۆیانەوە لەویان پرسی: لە چ کەسێک گومانت هەیە؟ کاکەش وتی: یەکەم لە کەسەکانی ئێوە.
بەهەر حاڵ دوای تێپەڕبونی ماوەیەک بەسەر تەلەفۆنەکەدا هاتنە ماڵەوە، چەند کەسێک بون، یەکێکیان لە ئاسایشەوە و یەكێک بەپرسی شارەوانی و چەند کەسێکی دیکەی بەرپرس.
من و چەند هاوڕێیەکی ئەو کاتەی کاک ئەحمەد بوین، هەر بە گەیشتنی هێزەکانی ئاسایش، برادەرەنی تر ڕۆیشتن و من و کاک ئەحمەد ماینەوە.
هاتنە ناو حەوشەکەوە و چاوەڕێ بون کاک ئەحمەد بە پیریانەوە بڕوات، بەڵام ئەو لە ژوورەکەی خۆی دانیشتبو و بەمنی وت: بڕۆ پێیان بڵێ، بێنە ژورەوە تا بزانم ئیشیان چیە؟
ئەوانیش لەسەرخۆ هاتنە حەوشەکەوەو تا هیچ نەبێت لێرەشدا بەخێر هاتنیان بکات، بەڵام هەر نەڕۆیشت بۆ بەخێرهاتنیان، لە دواییدا ڕۆیشتنە لای و دوای سەلام و ئەحواڵ پرسین (کاک ئەحمەد) بابەتەکەی بە وردی بۆ باسکردن و ئەوانیش ئەو پرسیارەیان دووبارە کردەوە و وتیان گومانتان لەکێ هەیە؟
کاک ئەحمەدیش وتی: لە پێش هەموویانەوە گومانم لە فەرمانگەی ئاسایش (ساواک) هەیە، دواتر لە هەندێک بەرپرس و مەلا و شێخەکانی ناوچەکە.
وتیان چۆن؟ لە وەڵامدا وتی: بێجەگە لەمانە، کەس لەگەڵ مندا دوژمن نیە و هەڵسوکەوتی من تەنها لەگەڵ بەرژەوەندی ئەمانەدا نییە، ئەگینا خەڵکی لەگەڵ بەرنامەکەی مندا هاودەنگن.
بەرپرسی ساواک، لە توڕەیدا نەیدەزانی چی بڵێت و چی بکات،وتی: کاک موفتی زادە خەریکە هەڵە دەکەیت،ئێمە ئەگەر بمانەوێت کارێکی وابکەین لەکەس ناترسین و بەئاشکرا دەیکەین، چونکە ئێمە بۆ ئەنجامدانی هەرکارێک لە لایەن سەرۆکی وڵاتەوە مۆڵەتمان پێدراوە،لەوە دەچێت لە لایەن لایەنگرانی خۆتەوە ئەم کارە کرابێت...
کاک ئەحمدیش بە توڕەییەوە وتی: سەرۆک وەزیریش هەڵەی کرد کە بەمن بڵێت هەڵە دەکەیت، تۆ لەمن دەپرسیت لەکێ گومانت هەیە، بەتەمای بە درۆ وەڵامت بدەمەوە؟! من نامەوێ درۆ بکەم و ئێستایش هەر دەیڵێم لە ساواک گومانم هەیە.
بڕوابکەن ئەو حاڵەتە لەو کاتەدا بەشێوەیەک بوو باسکردنی زۆر ناڕەحەتە، واتە ئەو کەش و هەوایە بە جۆرێک بوو،ئەو کەسە بەرپرسانەی لەوێ بون سەرسامی بەتەوای لە دەم و چاویاندا دیاربوو.
(سبحان أللە)، ئەوان لەوپەڕی دەسەڵاتی دوونیایدا خاوەنی پلەوپایە و مەصڵەحەت، بەرامبەر بە کەسێک تەنها و دەستخاڵی،بەڵام پڕچەک بە چەکی ئیمان، بەڕاستی وا پەشۆکابون باسکردنی ئەو حاڵەتە زۆر ناڕەحەتە.
دواتر مەجبور بون داوای لێبوردن بکەن و بەڵام وتیان دەبێت دواتر سەردانی دەزگای ساواک بکات بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر.
وێنەکەش ماڵی زانای پایەبەرز کاک حەسەن ئەمینیە لە شاری سنەی دڵگیر، بەڕاستی دیداریان پڕ چێژبوو.

بە تەسەوراتی ساموێل هینتینگتۆن
حەوت شارستانیەت بونی هەبوە کە پێنجیان لەناوچون، ئێستاش تەنیا شارستانیەتی ئیسلامی و دیموکراسی ڕۆژئاوای ماونەتەوە. فۆکۆیاماش لەولاوە بۆی مۆرکردووە کە بەڵێ ئیدی مێژووی حوکمی مرۆڤ لە دیموکراسیدا کۆتایی هاتوە، ( هەرچەندە دواتر سەبارەت بە ڕۆهەڵاتی ناوەڕاست شکستی هێناو دانی بەهەڵەی خۆیدا نا).
نمونەیەک لە ئەخلاقی شارستانیەتەکەی فۆکۆیاماو ساموێل هینتینگتۆن
تەنیا لە شارەکانی وەک( لۆس ئەنجلس، شیکاگۆ، سانفرانسیسکۆ، و نیویۆرک)، لە سەدا هەشتای منداڵان کە تەمەنیان لە خوار هەژدە ساڵە هەموو بە کاری سێکسی سەرقاڵن و خەریکی زینان...!
لەسەرتا سەری ئەمریکادا سەرژمێری کراوە لە سەدا ٥٥ ی منداڵان کە خوار هەژدە ساڵن خەریکی زینان...!
جا ئەمانە دەبنە باوکانی داهاتوی ئەو شارستانیەتەش!؟
تەنیا لە ساڵی ١٩٩٨ تا ساڵی ٢٠٠٧ هەموو ساڵێک یەک ملیۆن و ٢٥ هەزار منداڵ لەبار براوە، ئێستاش سەرۆکی ئەمریکا شەڕی ڕاگرتنی منداڵ لەباربردن دەکات( ئەمەش لە نەزەری دینیەوە قەتڵە).
لەپرسی ڕەوشتی جەنگیدا شتەکان زۆر ڕونن مەگەر کەسێک کە چاوی نەبێت و نەیەوێت ببینێت.
تەنیا لە ساڵی ١٩٦٤ بۆ ساڵی ١٩٧٣ سوپای ئەمریکی لە ڤێتنام نزیکەی چوار ملیۆن کەسی کوشتوە..!
ئەفغانستان و عێراق و یابان و دەیان جێگەی دیکە هەر لێگەڕێ..!
ئەمەیە شارستانیەتەکەیان کە بۆ تۆپینی ئاژەڵێک دێنە زمان و بۆ گیان لەدەستدانی دەیان هەزار مرۆڤی بێتاوانی موسوڵمان هیچ هەڵوێستێکیان نیە!

لەوهەموو كێشمەكێش و ناخۆشیەدا با قسەیەكی خۆشتان بۆ بگێڕمەوە
مامۆستا مەلا عومەری عەسری كە پیاوێكی زۆر قسە خۆشە و ئێستا لەسوید دەژی كاتی خۆی لە دەفتەری ڕەحمەتی مامۆستا شێخ عێزەددینی حوسەینی كاری دەكرد و ڕۆژێكی جەنابی مامۆستا شێخ عێزەدین بەمامۆستا مەلاعومەری دەڵێت مەلاعومەر بچۆ گەشتێكی لەناوچەی موكریان لێدە و بزانە چەندە خەڵكمان لەگەڵە و لایەنگرمان چەندن.
مامۆستا مەلاعومەر دەست بەگەڕان دەكات و پاشی دە پازدە ڕۆژ گەڕان لە موكریان و سنەو سەقز و بانە و مەریوان دێتەوە مەهاباد و دەچێتە خزمەت مامۆستا شێخ عێزەددین مامۆستا لێی دەپرسێ مەلاعومەر لایەنگر و هەوادارمان چۆنن و چەندن؟
مامۆستا مەلاعومەر پێی دەڵێ:
وەڵڵاهی مامۆستا ئەوەی ڕاستی بێت لە سەر زەوی هەر ئەمنت لەگەڵم و لە ئاسمانێش نازانم خوات لەگەڵە یان نا!

Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
چوار مانگ بەر لە ئێستا
ئیسرائیل لەم جەنگەدا هیچ شتێک بەدەست ناهێنێت، دێواندنێک بۆ ئیسرائیل کراوە کە گوایە زۆر بەهێزو بەتوانایە، ئەگەر ئەمریکا نەبێت ئیسرائیل هیچ نیە...
ئیسرائیل لەم جەنگەدا هیچ شتێک بەدەست ناهێنێت، دێواندنێک بۆ ئیسرائیل کراوە کە گوایە زۆر بەهێزو بەتوانایە، ئەگەر ئەمریکا نەبێت ئیسرائیل هیچ نیە...
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سەربازێکی ئیسرائیل لە کاتی بەرەڵاکردنیدا سەری موجاهیدەکانی قەسام ماچ دەکات،
بەڕاستی ئەو ڕیسەی (کە داع شی)، دوور لە ئیسلام و بە کرێ گیراو بۆ ناشیرین کردنی وێنەی ئیسلام کردی، حەماس کردیەوە بە خوری...

ئەو کەسەی یەک مانگ، یان ڕۆژێک، نا ڕۆژێکیش زۆرە، ئەوکەسەی بۆ یەک کاتژمێر لە زینداندا بوبێت، تێدەگات لە هەستی ڕق و توڕەی بەرانبەر پاسەوانانی زیندان!
بەڵام جەنگاوەرە لە وێنە نەبوەکانی مێژوو ئەم یاسایەشیان پێچەوانەکردەوە، ئاخر لە کوێی زەویدا هەبووە زیندانی دوای ئازادکردنی ناوچاوی پاسەوانەکانی زیندانەکەی ماچ بکات!؟؟
فۆکۆیاما هەڵەی کرد کاتێک گوتی کۆتایی مێژوو بۆ دیموکراسیە، کۆتایی مێژوو بۆ ئیسلامەو فەقەد ئیسلام.