group-telegram.com/kosarhawrami/1279
Last Update:
لە فەرموودەیەکی قودسیدا ھاتووە کە خوای گەورە سبحانە وتعالی فەرموویەتی : كُلُّ عَمَلِ ابْنِ آدَمَ له، إلَّا الصِّيَامَ فإنَّه لي. ھەموو کارەکانی بەنی ئادەم بۆ خۆیەتی تەنھا ڕۆژوو نەبێت کە بۆ منە .
وأَنَا أجْزِي به = خۆشم پاداشتی دەدەمەوە ، حەتمەن ھەموو کارێک پاداشتەکەی لای خودایە ئەمما مادامێک بەم شێوازە تایبەتە ئاماژەی پێداوە لە سەدا ھەزار پاداشتەکەی بێ وێنەیە ، تەشبیھات نەبێی کاتێک کەسێک زۆر ھاوکاریت دەکات و کارێکی وەھا باشت لەگەڵ دەکات ھەرگیز بیرت ناچێتەوە ، تۆش پێی دەڵێیت : پاداشت و حەقەکەت دابنێ بۆ خۆم و خۆم ئەزانم چۆن بیدەمەوە !! .
پاشان فەرمووی : والصِّيَامُ جُنَّةٌ = ڕۆژوو قەڵغان و بەرگرییە لە ھەموو تاوان و ھەڵەیەک چ لە نەفسی خۆتەوە بێت یان لە شەیتانەوە .
وە خۆشەویستمان سوێن دەخوات کە ( لَخُلُوفُ فَمِ الصَّائِمِ أطْيَبُ عِنْدَ اللَّهِ مِن رِيحِ المِسْكِ ) لە ڕۆژی قیامەتدا بۆنی دەمی کەسانی ڕۆژوەوان لە بۆنی میسک خۆشترە لای خوای گەورە .
ھەروەھا دوو خۆشی ھەیە بۆیان لە دوو کاتی جیاوازدا :
١. إذَا أفْطَرَ فَرِحَ = کاتێک کە ڕۆژووەکە دەشکێنن ھەست بە خۆشی +ئارامی+ ئاسوودەییەک دەکەن کە ھەموو تینویەتی +برسیەتی+ماندوبوونی تەواوی ڕۆژەکەیان لەبیردەباتەوە . ئەمەیان ئەو کەسانەی بەردەوامن لەسەر ڕۆژووی سونەت ھەستی پێدەکەن
2. وإذَا لَقِيَ رَبَّهُ فَرِحَ بصَوْمِهِ. = خۆشیەکەی دیکەش کاتی گەیشتنەوەیانە بە خوای گەورە سبحانە وتعالی . ئیتر ئەمەیان مەگەر لەوێ ھەستی پێبکرێت و بزانن چۆنە . •
فەرموودەکە قودسییە و سەنگی قورسە ، دڵی پێ بدەن .
BY کۆسار _ ھەورامی
Warning: Undefined variable $i in /var/www/group-telegram/post.php on line 260
Share with your friend now:
group-telegram.com/kosarhawrami/1279