Telegram Group Search
کۆسار _ ھەورامی
نیەتی کەس ناخوێنینەوە .... ئەمما ، کۆمەڵێک قسە دەبیستین ، ھەندێ ھەڵسوکەوتی بانگخوازێک دەبینین لە ڤیدۆی وانەکانی ، ھەندێک دیمەن لە ئیمام و وتاربێژێک ....... ھەندێک کورسی فیرعەون ئاسا کە دەرسی لەسەر شەرح ئەکرێ لەم کەناڵ بۆ ئەو كەناڵ ، لە پۆدکاست بۆ ئەویان…
مامۆستایەک ڕۆژێک فەرمووی : ئەزانن کەسی ڕیاباز وەکو کێ وایە !؟!

پیاوێک لەسەرەتای مانگ تورەکەیەک ئەھێنێت و ھەموو ڕۆژێک دینارێکی ئاسنی تێدەکات بە ھیوای ئەوەی تاوەکو کۆتای مانگ شتێک کۆبکاتەوە و بڕواتە بازاڕ پێداویستیەکانی پێبکڕێت .

کۆتای مانگ کە دەڕواتە ناو بازاڕ و دەست دەکات بەناو تورەکە پارەکەیدا !!! دەبینێ لەشوێنی دینار و پارەی ئاسن ھەمووی وردە بەردە !!!!!

ھیچ قمەتێکی نییە لای دوکاندارەکان و ھیچ شتێکی بۆ ناکات !!!!
ئەو ھەموو قورئان خوێنە نێودەوڵەتیانە ئەھێنن بۆ ئەنجامدانی دوو نوێژ و ڕەسمگرتنی ئەو گەنجانە لەگەڵیان .... خوای گەورە پاداشتتان بداتەوە بەپێی نیەتەکەتان .

بەڵام چوار زانای گەورە و پڕ عیلمی ئەھلی سنة مان بۆ بھێنن کە دوو ساڵێک لێرە بن و ھەموو کار ئاسانیەکیان بۆ بکەن ، با کەمێک مەنھەج و دینی ئەو خەڵکە ڕاست بکەنەوە !!!

ئەو ھەموو دکتۆرا و ماستەرە لەبواری فقە ی ئیسلامی و بیروباوەڕ !!!!!!

تەنەکە خۆڵێکیشن بۆ خۆیان لەھەمان کاتدا .

لەگەڵ ڕێزماندا ....
کابرایەک خۆی کرد بە ژوورا بۆ لای امامی مالك رحمە الله،

ئیمامیش کە بینی سەر و ڕیشێکی زۆری هەیە و هەیکەلێکی چوار شانە و ئەمانە ... وای زانی عالمێکە و زۆر شارەزای دینە !!!

عادەتەن کە کەسێکی لە خۆت زاناتر و پلە بەرزتر بوو لەو بوارەی تۆ کەمێک هەوڵسوکەوتت تایبەت دەبێت لەگەڵیدا ، ئیمامی مالکیش لەو کاتەی کە ئەم پیاوە هاتە ژوورەوە خۆی کۆکردەوە و وەک خوێندکارێکی ئەو کەسە مامەڵەی دەکرد !!!

دوای کەمێک قسەکردن ، ئەم پیاوە بە ئیمامی فەرموو : ئەرێ دەستنوێژ بە فڵانە شت دەشکێت؟؟ !!!!!

ئیمامی مالیکیش فەرمووی : ئێستا کاتی قاچ ڕاکێشانە 😅 ، خۆ من وامزانی عالمە ئەم جاهلە !!

دواتر کە پیاوەکە شوێنەکەی بەجێهێشت ، ئیمامی مالک فەرمووی :

والله ی ئەو سەر و هەیکەلە ئەبووایە ٤ هەزار فەرموودەی لەبەر بووایە 😂هاتوە ئەڵێ دەست نوێژ بە فڵانە شت ئەشکێ !!!

جا ئەمانە زۆر زۆر زۆرن ، مێزەرێکی ٢ کیلۆ و نیوی ، ڕیشێکی خاو و جوان ، شەرواڵەکەش الحمدلله کورتی کردوەتەوە ، کردوویانە بە ئیمامی مزگەوتیش !!!! تەماشا دەکەیت نازانێ بە چ وردەکاری و ڕێنماییەک نوێژەکان کۆنکاتەوە بۆ ئەو خەڵکە لەکاتی سەرا و ناڕەحەتیەکدا !!!
بەو جەژنە !! دێت بە خەڵکی ئەڵێ لە دوای نوێژە فەڕزەکان تکبیرات مەکەن چونکە پێغەمبەری خوا نەیکردوە !!!! وا ئەزانێ هەر شتێک بە فعل ی خودی ئەو نەبووبێیت ئیتر سونەتی پێ ناوترێ !!! .

ئیتر شتی وەها ئەبینی و ئەبیسیت نازانیت بگریت بۆ حاڵی ئەو یان ئەو ئوممەتەی ئەوە بووەتە ئیمامی .
سونەت پێک هاتووە لەمانە :
١. قول ی پێغەمبەری خودا
٢. فعل .
٣. اقراری پێغەمبەری خودا لەسەر شتێک ، بە بێدەنگ بوون بێت یاخود بە قول ڕەزامەندی لەسەر فعل یان قول ێکی هاوەڵان دابێت .

بەشێکی زۆری سوننەت لە قول پێکهاتووە .
پاشان فعل و دواتر اقرار بە هەردوو شێوازەکەی .

با ئەمەش بە هەڵە نەڕوات ....
بابێینەوە سەر تزکیەی پێنج شەممە و جومعەکەی خۆمان ئەوەنە شوبهە ئەوروژێنرێت بە چوار نووسین تەواو نابێت .
ابن ابی دونیا ئەفەرمووێت : هەر شتێک کە تۆ دڵت پێی خۆشە لەم دونیایە الا ناخۆشیەکی پێوە گرێدراوە
حەسەنی بصری ڕحمە الله دەفەرمووێت : خۆزگە من ئەو کەسە دەبووم کە کۆتا کەس دەچێتە نێو بەهەشتەوە و ناڕەحەتیەکی زۆر دەبینێ ئەوجا ڕزگاری دەبێت !!!!!

چاوت لێیە !!؟
ئەوان بەو ترسەوە گەیشتوون بەو ئاستی علم و عبودیەتە. ئێمەش خەریکە هەر بە ان شاء الله و ماشاء الله و کورە خوا بە رەحمە !!! بەجۆرێک پاڵمان داوەتەوە کەئەنەما بلیتی بە هەشت لە گیرفانماندایە
حەسەنی بصری بە کۆڵانێکدا دەڕۆیشت و گوێی لە ئافرەتێک بوو کە بە کوڵ دەگریا و بە پیاوەکەی دەووت : تخوا ژنم بە سەردا مەهێنە !!!!

فەرمووی : ئەمە بەندەیەکی خودایە و بۆ بابەتێکیش کە خودا حەڵاڵی کردووە پێی خۆش نییە هیچ کەسێکی دیکە ببێتە هاوبەشی لە خۆشەویستی و هەست و سۆزی پیاوەکەی !!

ئەبێت خوای گەورە چەندێک لە بەندەیەکی توڕە ببێت و ....کاتێک شیرک ئەنجام دەدات !!! دەڕوات بتێک و قەبرێک و بەرپرسێک و کەسێک دەکاتە شەریکی خودا لە کار و قسەکانیدا و هەمووی بۆ خودا نییە !!
کۆسار _ ھەورامی
سەدا ٩٩ و پۆینت ٩٩ بۆ خوا بێت و ئەوی دیکەی شتی دیکەی تێکەڵ ببێت نایەوێت نا ......
بانگیان کردم بۆ مەجلیسێک لە مزگەوتێک کە تازە درووستکرابوو ، ئەو کەسەی کە مزگەوتەکەی درووستکردبوو لە ڕیزی پێشەوە دانیشتبوو ، کە نوێژەکە تەواو بوو تەماشا دەکەم یەک یەک ئەو خەڵکە دەڕۆن دەست خۆشی لەم کەسە دەکەن و ئەمیش ڕوخساری سوور هەڵگەڕابوو لەتاو عوجب و کەش و فشی خۆی !!!!! ئێ ئەو خەڵکە هەمووی دەورەی داوە بە دەست خۆشی و …. هەر وای لێ دێت ، تەبعەن خۆم بۆ نەگیرا و کاتێک چاوی کەوتە سەر من ئیشارەتێکم بۆ کرد و بانگم کرد ، پێم وت : زوو بڕۆ دەرەوە و ئێرە چۆڵ بکە ، سوێن بە خوا ڕووخسارت هاواری ڕیا و سەرسامبوون ئەکات ، ئەو هەموو خەرجی و ماندوو بوونەتان چەشتووە با پووچەڵ نەبێتەوە .
خۆشەویستمان دەربارەی زۆر صەڵاوات دان ، فەرمووی : إذًا تُكْفَى همَّك، ويُكَفَّرُ لك ذنبَك

لە ڕیوایەتێکی دیکە: إذا يَكْفيكَ اللهُ ما أَهَمَّكَ من أَمْرِ دُنْياكَ وآخِرَتِكَ .

ئەگەر ئەتەوێت خوای گەورە :
لێت خۆش ببێت .
کارەکانت ئاسان بکات لە دونیا و قیامەت .
ئاواتەکانت بهێنێتە دی .
خەم و ناڕەحەتیەکانت لەسەر لابدات .

ئەوا زۆر صەڵاوات بنێرن ….

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ.
کۆمپانیای حەج و عەمرە لێرەوە جگەرە ببات بە قاچاخ و لە سعودییە بیفرۆشێت !!!!!!!!!!!

یان لەوێ پیاوان ببات بۆ شوێنێک تاوەکو ناوچاوانیان بۆ بکوتن و بیسوتێنن !!! بۆ ئەوەی ببێت بە پەڵەیەکی ڕەش و کە هاتنەوە پێیان بڵێن ماشاء الله سوجدەی زۆریان بردوە و ناوچاوانیان ڕەش بووە !!!!!!!!!!


بە ڕاستی کارەساتێکە کە لەئاستیدا جگە لە شۆک بوون هیچی دیکەت پێ ناکرێت .
کۆسار _ ھەورامی
کۆمپانیای حەج و عەمرە لێرەوە جگەرە ببات بە قاچاخ و لە سعودییە بیفرۆشێت !!!!!!!!!!! یان لەوێ پیاوان ببات بۆ شوێنێک تاوەکو ناوچاوانیان بۆ بکوتن و بیسوتێنن !!! بۆ ئەوەی ببێت بە پەڵەیەکی ڕەش و کە هاتنەوە پێیان بڵێن ماشاء الله سوجدەی زۆریان بردوە و ناوچاوانیان…
تەبعەن خودا تەمەن و کاتمان پێبدات

بە تایبەت قسە لەسەر ئەو لێشاوی ڕیابازییە دەکەین کە دەستی دراوەتێ لەلایەن کۆمەڵێک خەڵکیەوە ، دەڕۆن بە دەستی ئەنقەست ناوچاوانیان ڕەش دەکەن و دەبێتە پەڵەیەک ، بۆ ئەوەی وەها دەربکەوێت کە ئەم کەسە زۆر خواناسە و زۆر لە سوجدە دەمێنێتەوە و ئەمانە !!!!

هەر بە بەڵگەی ئایەت و بۆچوونی زانایان و بەڵگەی عەمەلی و واقیعیش ئەو ڕیابازییەیان ئاشکرا دەکەین بشتیوان بە خوای گەورە .
بە پێویستی دەزانم کە هەر :

خوێندکارێکی زانستی شەرعی + هەر کەسێ کە بواری خۆی یەکلایکردوەتەوە بۆ زانستی فەرموودە و زیاتر ئاشنابوون بە زانستە + هەر کەسێک کە موتابەعەی دەرس و دەورێکی عیلمی و مەجلیسێکی دینی دەکات .

کەوا ئەم ١١ وانە کورت و پوختەی مامۆستا محمدی ئازیز تەماشا بکەن .

مامۆستای بەڕێز لەم زنجیرە وانەیە بەرهەمێکی دکتۆر فوئاد سيف الله کە عەللامەی زانستی فەرموودەیە شەرح دەکات بەناوی رسالتان في علوم الحديث 👆

ئەم بەرهەمە رەددانەوەیەکی ئەو شوبهانەیە کە ( ناصری سوبحانی ) لە کتێبێکیدا بەناوی ( رسالة في علوم الحدیث ) وروژاندوێتی و بۆن و بەرامەی عەقڵانیەتی لێدێت .

لە یوتوبی مامۆستا بە تێکەڵی دانراوە بۆیە خۆم بە ڕیزبەندی بۆم داناون
لینکی وانەکان ، 👇

١. https://youtu.be/46jc4A4cQ6k?si=FWqwEeD5Aka9Nvpm
٢. https://youtu.be/g6CDoJeI9mY?si=via8ukk9Pduwkhaa
٣. https://youtu.be/7SCvtnw1_oY?si=ej_ddDHJFcki3kiV
٤. https://youtu.be/FLci0HxhfRE?si=MdanUHwdKtL8eFSH
٥. https://youtu.be/4KTiDjht-jI?si=3GN8nzCnXSLKD7ud
٦. https://youtu.be/vsQeArLbrNQ?si=jcONI4lwkMuxq3Zx
٧. https://youtu.be/lPrQVKRr3HI?si=CGj-8um6EfyyMQwW
٨. https://youtu.be/1dhJuWubul0?si=5YQODcGqT246gy6e
٩. https://youtu.be/_81XwCpISJU?si=Mx3TpvDZCzrB-pn-
١٠. https://youtu.be/st-SneVt9Gw?si=-3922KYOs7UzbbV4
١١. https://youtu.be/st-SneVt9Gw?si=-3922KYOs7UzbbV4
Forwarded from جامع الكتب المصورة 📚
رسالتان في علوم الحديث.pdf
103.7 MB
کۆسار _ ھەورامی
بە پێویستی دەزانم کە هەر : خوێندکارێکی زانستی شەرعی + هەر کەسێ کە بواری خۆی یەکلایکردوەتەوە بۆ زانستی فەرموودە و زیاتر ئاشنابوون بە زانستە + هەر کەسێک کە موتابەعەی دەرس و دەورێکی عیلمی و مەجلیسێکی دینی دەکات . کەوا ئەم ١١ وانە کورت و پوختەی مامۆستا محمدی…
ئیتر بووین بە بەڵا و مڵۆزم بۆتان ....

لەهەر شوێنێکەوە گومڕای و بەلاڕێدا بردنی مەنهەجی ئەو خەڵکە + گەورەکردنی هەر خاوەن مەنهەجێکی هەڵە ، خۆی قوت بکاتەوە لێمان ، بەڵگەی قورئان و سنة و هاوەڵان و چوار کەڵە پیاو و زانای وەک ابن تیمیة ئەهێنینە بەرامبەری .
ئافەرین و دەستخۆشیەکی زۆر تایبەت و ئەجرێکی گەورەش لەلای خودا ان شاء الله ، بۆ ئەو پیاوانەی کە ئەم مانگی ڕەمەزانە بە ( ھاوسەر +دایک +خوشکەکانیان ) دەڵێن :

ھەموو کەرەستەکانی نان خواردنتان بۆ دەکەین بە ( سەفەری )لە ( قاپ + پەرداخ + کەوچک ) بۆ ئەوەی دوای نان خواردن ماندوو نەبیت بەمانەوە و کەمێک بشوو بدەیت پاشان لەگەڵ خۆماندا بێیت بۆ مزگەوت بۆ تەراویح و شەو نوێژەکان بە جەماعەت .

وە ئافەرین ، بۆ ئەو ھاوسەر + کوڕ + برایانەی کە ئەرکیێکی زۆر ناخەنە سەر دایک + ھاوسەر + خوشکیان تاوەکو زۆر ماندوونەبن بە ئاماددەکردنی خواردن گەلێکی ھەمەجۆرەوە بۆ ئەمان ، وە پێیان دەڵێن : کام خواردنەی ( کات + ئەرک ) ی کەمترە ئەوە ئاماددە بکەن و زیاتر خەریکی عیبادەت بن ،

وە دوای نان خواردن خێرا پەلە پەلی ( چا ) حازرکردن ناکەن لێیان و دەڵێن : خۆ بە نەخواردنی چایەک نامرین بڕۆ خۆت ئاماددە بکە بۆ مزگەوت و دواتە کە ھاتینەوە بە اسراحەت چایەکەشمان دەخۆینەوە .
ئەگەر وتیان بۆ !!!؟ بڵێن ئێمە بۆ خواردنی چەور و خۆش و شیرینی ھەمەجۆر بە ڕۆژوو نابین و ئەمە حیکمەت و ئامانجی ڕۆژووگرتن نییە کە خوای گەورە سبحانە وتعالی بۆی داناوین .

تب/ دەزانین کە خزمەتکردنی ئەندامانی خێزانەکەی پاداشتی خۆی ھەیە و بە زایە ناچێت ، بەڵام ئەوانیش ھەر ئەم مانگەیان بە دەستەوەیە و با عیبادەتێکی جیاواز لە ١١ مانگەکەی دیکە بکەن !!! نابێت !؟ خۆ دونیا کاول نابێت !!!
کۆسار _ ھەورامی
ئافەرین و دەستخۆشیەکی زۆر تایبەت و ئەجرێکی گەورەش لەلای خودا ان شاء الله ، بۆ ئەو پیاوانەی کە ئەم مانگی ڕەمەزانە بە ( ھاوسەر +دایک +خوشکەکانیان ) دەڵێن : ھەموو کەرەستەکانی نان خواردنتان بۆ دەکەین بە ( سەفەری )لە ( قاپ + پەرداخ + کەوچک ) بۆ ئەوەی دوای نان…
دایکە عائشە رضي الله عنها ، دەفەرمووێت : پێغەمبەری خودا لەماڵەوە ھاوکاری خێزانەکانی دەکرد و ھەندێک کاری ئەنجام دەدا وەک :

يَحْلُبُ شاتَه : ئاژەڵی دەدۆشی !
يَخْدُم نَفْسَهُ : خزمەتی خۆی دەکرد !
يَخيطُ ثَوْبَهُ : جلەکانی خۆی دەدوریەوە !
يَخْصِفُ نَعْلَهُ : نەعل - پێڵاوەکانی خۆی تەقەڵ دووری _ پینە دەکرد !

جا بەس دیقەت بدەن و ورد ببنەوە لەم دەربڕینەی دواتری دایکە عائشەمان بکەن!!!
دەفەرمووێت : یعملُ ما يعمل الرَّجالُ في بيوتهِم / ئەو کارانەی دەکرد کە ( ھەر پیاوانێکی دیکە لەناو ماڵەکانیان ) دەیانکرد !!!!!!!!

یانی ئەمە شتێک نییە کە بڵێین : کاکە ئەمە پێغەمبەر بووە و پلە و پێگەی جیاواز بووە بۆیە ئاوھا ھاوکاری ھاوسەرانی کردووە لەکاروباری ناوماڵ ،

ھەر بە شەرع و ئەخلاق و ویژدان و پیاوەتی و عورف وەھا بووە لەلای ئەوان کە ئەبێت پیاوان ھاوکاری ھاوسەرانیان بکەن .

کە داوا دەکەیت ھاوسەرەکەت وەک ئەوانەی پێغەمبەری خودا بێت ، ئەوا پێویستە تۆش ( ناڵێم پێغەمبەر بیت) ئەمما دەڵێم چاو لەو بکە و بزانە چۆن مامەڵەی لەگەڵ کردوون .
2025/02/24 14:24:44
Back to Top
HTML Embed Code: