ئیجازەی عیلمی و واقیع!
لەڕاستیدا، مامۆستای موجاز و موجیزیش، لەبەر ئیجازەکەیان، هیچ کاریگەرییەکی واقیعییان لەسەر واقیع نییە، ئەوەی پێشەوا و دەمڕاست و ڕیشسپی ئوممەتە، بێ عیلمەکان و جەماعەتی سیحر بەتاڵکەرەوە و کەڵەشاخ و عەتر و سیواکفرۆشن!
بۆیە زیادبوونی زانای موجاز، بەم دۆخە، زۆر مایەی خۆشحاڵی نییە!
فەقێی چاک و مەلای بە حەق، ئەوەیە: کە لەپێشەوایەتی ئوممەتدا، عیلمەکەی ئەخاتەکار و دەست و دەمی ئەبێت.
ئەگینا بێ دەست و دەم مردوو، وەک پێش سەد ساڵ مەلایەتی بکەیت و وەک تەلەبەی تەمەڵ، کۆتا کاغەز بەردەستت بکەوێت، ئیجازەکەت بێت، یان لەبەر ماندوویەتی و خاتری دایک و باوکت ئیجازە بدرێیت!
ئەشهەدوو خوا ئەتگرێت، تانە لەخەڵک بگریت، کە بۆ لەتیکتۆک فەتوا وەرئەگرن و هەر خۆشیان موفتین!
کاتێک تۆ بێ عیلم و دەست و دەم مردوو بیت و ئیجازە مونتەڵەقی تەڵەبت نییە، بەڵکو غایەتە، حەقی گلەییت لەکەس نییە!

برسیت نییە، ترست لەسەر نییە.
ئیتر پاشا چییە؟
دڵنیابە بە عەقڵ و حیکمەتەوە بڕیار بدەیت و تەتەببوعی حاڵی ئەنام بکەیت، یەک کەس شک نابەیت، قابیل بەوە بێت، ئیرەیی پێ ببەیت!
بگرە کە ئاگاداری وردەکاری ژیانی زۆرێک ئەبێت، ئەڵێیت: کورە بەخوا هەر حاڵی من باشترە، کێشە و خەمەکەی خۆم بچوکترە!
گرنگە ئێمە لەمە تێبگەین: ئەسڵ لەم دونیادا، خۆشی نییە، بەڵکو ناخۆشی و بێزارییە.
بەڵام ئیتر هەندێک خۆشیشی تێدا ئەبێت.
بەم جۆرە تێڕامانە، هەم چێژ لەخۆشییەکانت ئەبینیت، هەم ناخۆشییەکانت لا کەم ئەبێتەوە، هەم نائومێد نابیت.
خۆت بە مەزوڵم مەزانە، کە هەموو ژیانت، جەو و پێکەنین نییە!
ئەوە هەر خۆی نییە.
ئەڵبەت ئێمە ئەم ڕەزامەندییە، بۆ شوکرانەبژێری خوای موتەعال و ئارامی دەروونیمان ئەقۆزینەوە، نەک بۆ ڕازیبوون لەدەسەڵاتی زاڵم و عوزردان بە تاغوتان!

نرخی کتێب و کڕوزانەوە!
بەڵێ کتێب گرانە، چاپ و تەحقیقی باش، زۆر گرانتر.
بەڵێ یەک بەرگم کڕیوە، یەک بەرگ، بە (٤٠) هەزار!
بەڵام کتێبکڕین، هەم عیبادەتە، هەم سەدەقە، حالی و جاریش، بە چەند قاتیش جێی پڕ ئەبێتەوە.
کەس لەئەهلی عیلم و بۆ عیلم، شیاوتر نییە، کە سەخی و جەواد بێت.
ڕەزیلی و زەلیلی، خۆی زۆر ناشرینە، بۆ ئەهلی عیلم، زۆر زیاتر.
ڕاستە هەندێک، توانای کتێبێکی دە هەزاریشیان نییە.
بەڵام تکایە مەکڕوزێنەوە، ئەمەنە لەسەر نرخی کتێب و گرانی و گورچیلەی ئەوێت و چی، مەڵێن!
برای ئەزیزم، ئەو کڕوزانەوە، هەم بەرەکەتی ماڵت ناهێڵێت، هەم کەسایەتیت ئەکوژێت.
تکایە دۆخت هەر چۆنە، ئارامگربە لەسەری، کەسایەتی عیلمیت لەکەدار مەکە.
بۆ کەسانی هەبووش، بۆ سەیارەکەت بای دەفتەر و دووان بێت و چەند عەمرە و سەفرە بکەیت و جل و خواردن، بەڵام زۆر لات سەیر و قورسە، ئەگەر کتێبخانەکەت بایی دەفتەرێک بێت؟!
ناڵێم با بتخەڵەتێنن و پارە بە فیڕۆ بدە، بەڵام دونیا هەر وا بووە، عیلم و کتێب، پارەی ئەوێت، خوای موتەعالیش ڕازقە و پەکت ناخات.
ناکرێت پارە بە هەموو شتێک بدەیت و بۆ کتێب بکڕوزێیتەوە!
هەر وەک خولیا و کۆڵێکتەری سەیری بکە، کە کەسی وا هەیە، بایی دەیان هەزار دۆلار، کۆنسوڵ و چەرخ و چەقۆ و …هەیە!
عیلممان لەبەرچاو مەخەن، خوای گەورە چاوی لێتان بێت.

دوژمنی هەرکەسین، کە لەبەر کوردبوونمان دژمانە، با پشتی لەشەونوێژدا چەمیبێتەوە و ناوچاوی لەسوجدەدا سوتابێتەوە…
دوێنێ لەگەڵ هەندێک دۆستدا، ئەوەم عەڕز ئەکردن: بۆ ئێمە خۆمان بە بەدیلی کوردایەتییەکەش نازانین؟!
بۆ پێمان وایە خیلافەت دامەزراوە و بەس ئەم سنوورە چکۆلەی ئێمە،تێکی داوە؟!
بۆ ئەبێت یەکەمین کەسێک ئامادەی خۆسڕینەوە بێت، ئێمە بین؟!
لەکاتێکدا هەرگیز ئیسلام داوای ئەمەی نەکردووە و ئەمە نەکراوە!
نەفرەت لەچەتەکانی دەسەڵاتی کوردی، ئینجا دوژمن!

ئەو کەسەی لەهەموو بابەتێکدا بە حەق نەگەشتووە و ئەڵێت: نازانم کامە حەقیقەتە.
زۆر عالمترە لەوەی، کە لەهەموو بابەتێکدا، بۆچوونی قەتعی هەیە و سەڕیحە.
کە بە زیهنێکی ساف و نەفسێکی پاکەوە، ئەچیتە خزمەت خیلافی عولەما و موتاڵای ئەدیللە و بەڕاهینیان ئەکەیت، قسەی هەر کامیان ئەخوێنیت، ئەڵێیت: ئەشهەدو ئەمەیان حەقە!
ئەمە، مەڕتەبەیەکی زۆر بەرزترە لەمەڕتبەی کەسێک، کە تەقلید چاو و عەقڵی گرتووە و ، خۆی وەڵامی هەموو شتێکی لایە، تەنها بەڵگەی بۆ کۆئەکاتەوە!

موژدە، هەزار موژدە…
شەرحی توحفەی ئیمامی ئیبن حەجەر، لەلایەن مامۆستای گەورەم، جەنابی عەللامەی ئەدیبی.
https://youtu.be/dSnY5miXF8M?si=EYPSnLFN7nvklu55

YouTube
تحفة المحتاج - 1
شرح منهاج الطالبين
﴿وَلَمَّا تَوَجَّهَ تِلۡقَآءَ مَدۡيَنَ﴾ ڕووی كرده لای مهدیهن، قهریهی شوعهیب. ئهڵێن: مەدیەنی كوڕی حهزرهتی ئیبڕاهیم، بینای كردبوو، به ناوی وی مهشهور بوو. مومكینه وابێت. داخڵی ژێر ئیدارهی فیرعهون نهبوو، ئهڵێن: بهینی لهگهڵ میسڕدا، ههشت ڕۆژەڕێیه. (معَ هذا) دهعوای ئولوهییهتی كردییه! ئهگهر سیعهتی مولك و (نفوذ) و سهتوهت و جهبهڕوتی هیتلهری ههبا، ئهبا چی بڵێت؟!
مەلای گەورە.
قلت: کاتێک لەدەرەوەی نەفس و کات و شوێنی خۆتەوە، سەیری خۆت ئەکەیت، حەقیقەتی خۆت و مەکان و مەکانەتت ئەبینیت.
بۆیە هەرگیز دیکتاتۆرەکانی جیهانی سێیەم، هەمان هەستی ئێرەیان نییە، کاتێک میوانی کۆشکی سپی و سوورن!

ئەو کاتەی هی چێژە، ئێستاتە.
ئێستایە کە دایک و باوکت لەژیانە، ماڵ و مناڵت لەشساغن، هاوڕێی باشت هەیە، بای تێری پارەت پێیە و لەشساغیت.
چاوەڕوانی داهاتوو، کوشتنی ئێستا و داهاتووتە، چونکە ئێستاش، داهاتووی ڕابردووتە.
لەژیاندا خاڵێک نییە، کە ئەگەر پێی بگەیت، ئیتر خۆشی و بەختەوەری دەست پێ بکات!
داهاتووت، هەروەک ئێستایە، ئەکرێت شت گەلێک بەدەست بهێنیت، بەڵام شت گەلێکیش لەدەست ئەدەیت، کە ئەگەر بەدیارییەوە دابنیشیت، بەدەستهاتووەکانیشت لا ڕەش ئەکات!
ئەم ماندووێتی و بێ مەجالییەی ئێستات، لایەنێکی ئەو خواستەی ڕابردووتە، کە ئاواتت بوو، ببیتە خاوەن کار!

زەمەنەی تەفاهەت!
لەوەتی دونیا دونیایە، پیاو پیاوە، سیفاتی بەرزی پیاوانەی، سەرنجی پیاو و ئافرەتی ڕاکێشاوە، مەردایەتی و وەفا و غیرەت و ئیقدام و سەفا و حەقبێژی و بە نامووسی، دەلیلی ڕوجولەتی بوون.
بەڵام لەئافاتی زەمەنی مۆدێرنە، کابرای عەترفرۆش و حەللاق، زۆر بە دەنگێکی سافەوە ئەڵێت: ئەم بۆن و شێوازە قژە، سەرنجی خانمان ڕائەکێشێت!
مرۆڤایەتی، ئاشنایە بە گرنگیدانی ئافرەت بە خۆی، بە سەرنجڕاکێشانی پیاوان، با حەڵاڵیش نەبێت، بەڵام نەبووە، پیاو دابەزێتە ئەم ئاستە!
ئەسڵەن دیدگای ئافرەت بۆ پیاو، زۆر جیاوازە لەدیدگای پیاو بۆ ئافرەت، بە جۆرێک، مەگەر هەر ئافرەت خۆی تێبگات!
قەدیم هەر ئەیانوت: جوانی بۆ پیاو نەهاتووە!
ئەم قسانە، مونافی گرنگی بە خۆدان نییە، سەرسامییە بە پیاوێک، کە کار لەسەر ئەوە ئەکات، جەستەییەن هەستی بەرامبەر ڕابکێشێت!
پیاو!

یەکێک لەو زانایانەی، کە زۆر سەرسامی شێوازی شەرحکردنیم، عەللامەی فەقیهی فەقیدی موتقینی شافیعی کووەیتی، شێخ خەلەف موتڵەقە(ڕەحمەتی خوای لێ بێت).
جەنابیان، زۆر پابەندی دەقی کتێبە، لەگەڵ شەرحێکی جوانی مودەللەل.
ئەڵبەت لەپێوەرە گرنگ و قورسەکانی سەر شاریح، پابەندبوون و لانەدانە لەبابەت و ئاستی کتێب.
فەقیهی فەقیدمان، خاوەنی ئەم بەرهەمە چاپکراوانەیە:
تەحقیقی (روض الطالب).
تەحقیقی (الأنوار لأعمال الأبرار).
تەحقیق و حاشییە لەسەر (تحفة الطلاب).
پوختەی حاشییەی (إعانة الطالبین).
شەرح و تەحقیقی (عمدة السالک).
تقریب منهاج الطالبین.
هەروەها خاوەنی ئەم شەرحە دەنگییانەیە:
ئەبی شوجاع.
موقەددیمەی حەزڕەمییە.
عومدەی ئیبن نەقیب.
بەشێک لەمینهاج.
پاش دوو ساڵ، لەناڵین بە شێرپەنجەوە، ساڵی (٢٠٢١)، لەتەمەنی (٥٧) ساڵیدا، وەفاتیان فەرموو.

یەکێک لەو شتانەی، هەمیشە ڕام ئەگرێت، ئەوەیە کە: زۆرێک لەگەورەزانایان، لەپێشەکی کتێبە زۆر گەورە و گرنگەکانیاندا، نووسیویانە:
زەمانە خراپ بووە، ئەهلی عیلم نەماوە، خوێنەوار دەگمەنە، ئەهلی تەحقیق ئەژمێردرێن، بۆیە ناچاربووم ئەم کتێبە بنووسم، یان زۆر ورد نەینووسم، نەچمە وردەکاری فەنەکە و….
ئەمانە، قسەی قەڕنی پێنج و شەشە!
هەزار ساڵ، پێش ئێستا!
تەسەوڕکە، ئەبێت ئێستا ئاستی عیلمی چەند دابەزیبێت، وا ئێمە خۆمان لێ بووە بەشت!
لەکاتێکدا، باشترینمان، ئەوپەڕی لەو کتێبانەیان تێ ئەگات!

ڕاستکردنەوەی چەمکێک:
پێغەمبەرمان(دروودی خوای لێ بێت) ئەفەرموێت: فەڕاغ نیعمەتە.
ئەم نیعمەتە، پەیوەست نییە بە خودی فەڕاغەکەوە، بەڵکو بە قۆستنەوەیەتی، ئەگینا ئەکرێت فەڕاغ، غەزەب و بەڵا بێت!
واتە: کاتێک فەڕاغ نیعمەتە، کە تۆ ئەو کاتە، لەباشترین کار و سەرقاڵیدا بەسەر ببەیت، لەعیبادەت و فێربوونی عیلم و کارامەیی و سیلەی ڕەحمدا.
نەک هەر دانیشیت و بخەویت و تەواو!
لەتوێژەران و پارێزەران و ئەفسەرانی بەشی تاوان بپرسن، زۆرترین تاوان، لەکەسانی بێ کار و فەڕاغ زۆرەوەیە!
کاتێک تۆ مانگی حەفتەیەک دەوامت هەیە، یان هەر ئیشت نییە، خوێندن و هیچ فێربوونێکت نییە، نە زانستێک، نە زمانێک، نە کارامەییەک، خۆشت لەکۆمەڵگا و کەسانی بە سوود دابڕیوە، ئیتر کێ لەتۆ نزیکترە، لەهەڵە و تاوانەوە؟!
ئیتر بۆ ناکەویتە دزی و خیانەتی زەوجی و ماددەی هۆشبەر و هەزار هەڵە و بێ سەروبەری ئینتەرنێت و تۆڕی کۆمەڵایەتییەوە؟!
مەرج نییە، کە پێویستی مادیت نییە، ئیتر هەموو کاتەکانت فری بکەیت!
ئەمە سەرچاوەی بێزاری و نەخۆشی دەروونی و هەزار دەردە.
فێرێ زانستێک ببە، زمانێک، شارەزاییەک، میهنەیەک، سیلەی ڕەحم بەجێ بێنە، کتێبخانەیەکی بچوک لەماڵەوە دانێ، تەماشای دەیان پۆدکاستی باش بکە، خەریکی کەسابەتێکی تریش ببە، پارەی زۆر، هەر بۆ کەسی باش، باشە.
پێشینە ئەڵێت: بڕۆ وە بێگار، دامەنیشە وە بێکار!
بێگاری: کاری بە خۆڕایی!

تا ڕادەی بێزاربوون، چەند بارەم کردووەتەوە:
هەڵەیە، نەخێر، هەرگیز فەتوا بە پێی زەمان و مەکان، ناگۆڕێت، ئەو قسەی فوقەها، مەبەست لێی حاڵاتە، نەک ساڵ و شار!
قەدیم و جەدیدی ئیمامی شافیعی، هیچ پەیوەندی بە جیاوازی خەڵک و خاک و کۆمەڵگای عێراقی و میسڕییەوە نییە.
تاکە سودمەند لەم قسانە، کەسانێکن، کە ئەیانەوێت: گۆڕانکاری لەدەیان حەرام و واجباتدا بکەن و، بەس.

ئاخر خۆ ئێوە، خوای موتەعال حەڕەجی لەسەر هەڵگرتوون، بۆ هەر ئەم هەمووە لەشساغە، شەرمەزار ئەکەن؟!
{لَيْسَ عَلَى الْأَعْمَىٰ حَرَجٌ وَلَا عَلَى الْأَعْرَجِ حَرَجٌ وَلَا عَلَى الْمَرِيضِ حَرَجٌ ۗ وَمَنْ يُطِعِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ يُدْخِلْهُ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ ۖ وَمَنْ يَتَوَلَّ يُعَذِّبْهُ عَذَابًا أَلِيمًا} (الفتح: 17)

دونیای مۆدێرنە، بە ڕادەیەک ڕۆحەکانی گوشیوە، ژیانی وشککردووە، کە پێویست بکات، بپرسرێت و بوترێت: چۆن خۆت خۆشەویست ئەکەیت و ئەچیتە دڵی بەرامبەرەوە!
ئەسڵەن، ئەگەر دونیا کێشەیەکی نییە و منیش هەروا، بۆ خۆشەویست نیم؟!
لەئەووەلییات و ئەساسییاتی ئەم کەیسە، مامەڵەی ئاسایی و فیتڕییە، بە بێ تەکەللوف و زۆر لەخۆکردن.
تۆ من بە خوێنەوار و گوایە ئەهلی عیلم ئەزانیت.
بۆ سەلماندنی ئەمە و دڵ ڕاگرتنت، پێویست ناکات کە ئەتبینم، بەس باسی کتێب و عیلم بکەم!
با دوو سوعبەت و قسەی خۆشبێت.
کەی مەرجە، وێنای ڕاستی مە، لای هەموو بێت؟!
حەفتەی پێشوو، هەندێک دۆستی عەزیز، لەدوورەوە تەشریفیان هێنابوو بۆ لامان، کە مەجلیس هەڵگیرا، وتم:
داوای لێ بوردن ئەکەین، ئەگەر لەخەیاڵدانتاندا لەمە زیاتر بووبین و لەبینینمان لەنزیکەوە، نائومێدمان کردبن!
تەنها خۆت بیت، بەسە بۆ شکاندنی بەستەڵەکی نێوانت و هەموان.

مهقسهد ئینفاقی (في سبیلِ الله)یه، لهمهنافیعی عومومیدا، كه ئهسهری ههبێت. ئهوه نه لهدونیادا، نه لهعوقبادا، ههدهر نابێت، گهلێك قازانجی لێ ئهبینن، بهڵكو ئوممهت لهسایهیدا، نائیلی خێر ئهبێت. بهو نهوعه سهرفییاته، ئاوروپایی لهسهر ئێمهدا غالیب بوون. ئی ئێمه، خێراتیان به مهولودێ، به دهف و دومبهڵهكه، ئهویش لهبهر بهعزێک حیكایات، گۆیا ئهوی مهولود بكات، ههموو ئامالی پێكدێت، خوا لهههموو گوناهانی خۆش ئهبێت! ئهمما كتێبێك نییه تهدریسی تێدا بكهین! كهس نییه به خێری خۆی، بهعزه كتێبی چاك جهلب بكات! سێ حهج و چار حهج ئهكهن، (معاذَ الله) عیلم لهوڵاتی بڕاوه، حهج چ به كهڵكیان دێت؟ ههرچهند مسوڵمانان حهزیان لهخێراته، ئهمما خراپ فێركران، خێری به كهڵك ناكهن!
مەلای گەورە.
قلت: بابەتەکە مەبەنە باسی حوکمی مەولود، دیققەت لەمەغزای بکەن، کە دەمێکە خێرانمان بێ کەڵکە، ئێستاش ئەو پارەیەی لەدەیان پڕۆژەی گەورەی بێ بەردا سەرف ئەکرێت، بە مایک و موکببەرەی مزگەوت ئەدرێت، سەدان کاری زۆر گەورە و گرنگی پێ ئەکرێت، ئەتوانین لەڕێگەیەوە، هەر ماڵێک و زانایەکی بە حەقی تێدا دروست بکەین!

شەرحی سەغیری ئیمامی ڕافیعی و دوو قسە:
- بنۆڕە، چۆن خوای گەورە بە پێی زەمەنەکان و قورسییەکانی ژیان، ئاسانکاری بۆ ئەهلی عیلم ئەکات، ئەو کتێبەی بەدەست ئیمامی نەوەویش نەگەشتبوو، وا گەشتە ئێمە!
- زۆرێک لەموعتەمەدی مەزهەبی ئێمە، لەسەر موعتەمەدی قەولی ئیمامی نەوەوییە، ئەگەر موخالیقی ئیمامی ڕافیعی بێت.
ئەڵبەت گرنگی ئەم مەسەلانە، خوارترە لەو زۆرینەی، کە ئیتتیفاقیان تیایدا هەیە.
جا بەو پێیەی ئەم کتێبە بە ئیمامی نەوەوی نەگەشتووە، ڕەنگە لەزۆر مەسئەلەدا، کە خیلاف لەنێوان ڕەوزەی ئیمامی نەوەوی و شەرحی کەبیری ئیمامی ڕافیعیدا هەیە، لێرە بە دواوە بگۆڕێت، بەو پێیەی کە زۆر ئاساییە و مومکینە، لەهەندێک مەسائیلدا، ئیختیاری ئیمامی ڕافیعی لەسەغیردا، جیاواز لەکەبیر بێت، کە لێی موتەئەخخیرە.
(فتأمّل)، هەرچەند تەواو ڕوونم کردەوە!